Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ئازاردانی جەستەیی منداڵ و دەرئەنجامەکانی لە تەمەنی گەورەساڵیدا لە سۆنگەی دەروونی و دوروونشیکاریدا

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-06-06
  • 20:36


شەهاب کاکەخزری

دەستدرێژی جەستەیی یان ئەشکەنجەدانی منداڵ یەکێکە لە توندترین جۆرەکانی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان، کە هەر زیانێکی بە ئەنقەست بۆ جەستەی منداڵ دەگرێتەوە، لە لێدان و سووتاندنەوە تا سزای توند وتەحقیر کردن لە خۆی دەگرێتەوە. هەرچەندە ڕەنگە هەندێک لە دایک و باوکان ئەم ڕەفتارانە بە شێوازێکی پەروەردەکردن بزانن، بەڵام لێکۆڵینەوە دەروونییەکان دەریانخستووە کە دەستدرێژی جەستەیی نەک هەر ڕەفتاری منداڵ ڕاست ناکاتەوە، بەڵکو دەتوانێت کاریگەری قووڵ و بەردەوام لەسەر تەندروستی دەروونی منداڵەکەی بەجێبهێڵێت و لێکەوتەی نەرێنی لە سەر ڕەفتاری منداڵ، کەسایەتی و بیرکردنەوەی لە داهاتوو بۆ خۆی و کۆمەڵگە جێ بهێڵێت..

ئەو منداڵانەی بەرکەوتەی توندوتیژی جەستەیی دەبن زۆرجار هەست بە نائەمنی و ترس و دڵەڕاوکێ دەکەن وخۆبەکەم زانن.

 مێشکی منداڵ لە ژینگەیەکدا گەشە دەکات کە چاوەڕوانی بەردەوامی هەڕەشە و سزای هەیە، زۆر هەستیار دەبێت بەرامبەر بە مەترسی. لە ئەنجامدا زۆرێک لەو منداڵانە لە گەورەساڵیدا ڕووبەڕووی کێشەی وەک دڵەڕاوکێی درێژخایەن، زەبری دەروونی، خەمۆکی، توڕەیی کۆنترۆڵنەکراو، کێشەی پەیوەندیکردن و سەختی متمانەکردن بە کەسانی دیکە دەبنەوە..

لە لایەکی دیکەوە، هەندێک کەس کە لە منداڵیدا بوونەتە قوربانی توندوتیژی، ڕەنگە هەمان شێوازی ڕەفتار دووبارە بکەنەوە و توندوتیژی لە پەیوەندییەکانیاندا بەکاربهێنن لە تەمەنی گەوەساڵیدا. بێگومان ئەمە سەدا سەد ڕاست نییە، بەڵام مەترسییەکەی زیاترە لە چاو ئەو کەسانەی کە لە ژینگەیەکی سەلامەتدا گەورە بوون.

لە ڕوانگەی دەروونشیکارییەوە، ئازاردانی جەستەیی دەتوانێت کاریگەری لەسەر دروستبوونی پێکهاتەی کەسایەتی هەبێت. منداڵ لە ساڵانی سەرەتای ژیانیدا دایک و باوک وەک سەرچاوەیەکی ئاسایش و پشتیوانی دەبینێت. کاتێک ئەم کەسانە دەبنە مایەی ئازار و ترس، ململانێیەکی قووڵ لە جیهانی ناوەوەی منداڵدا پەرەدەستێنێت. لەوانەیە دواتر ئەم ململانێیە بە شێوەی هەستی درێژخایەنی بێ بەهایی، تاوانباری، توڕەیی سەرکوتکراو یان پەیوەندی ناتەندروست لەگەڵ کەسانی دیکەدا خۆی دەربخات.

شیکارانی دەروونی پێیان وایە زۆرێک لە قوربانیانی توندوتیژی لە منداڵیدا هەڵگری وێنەیەکی دەروونی لە  دایک و باوکێکی سزادەرن. ئەم وێنە دەروونییە دەتوانێت بە شێوەی ڕەخنەگەریی توند لە خۆیان، یان هەستکردن بە ناتەواوی بەردەوام لە تەمەنی گەورەییدا خۆی دەربخات. هەروەها هەندێک کەس بەبێ ئاگاداری دەچنە ناو پەیوەندییەکەوە کە تێیدا دووبارە ئەزموونی شێوازە ئاشنا و ئازاربەخشەکانی منداڵی دەکەنەوە کە تەجرووبەیان کردووە و هەندێ جار لەوانەیە لاشعوری بێت و نائاگاهانە بێت و هەندێ جاریش  ئاگاهانەیە بۆ ساڕێژ کردنی ئەم برینانەی هەیانە، چوون هیچ شتێک لە مێشکی مرۆڤ ناسڕدرێتەوە ودەتوانی  لە تەمەنی جیاواز بە شێوازی جیاوازی ڕەفتاری بیرکردنەوە یان هەست و سۆزی خۆی بەدیار بخات..

بە کورتی، دەستدرێژی جەستەیی بۆ سەر منداڵ تەنیا برینداربوونی کاتی نییە بۆ جەستە؛ هەروەها دەتوانێت کاریگەری لەسەر گەشەکردنی سۆزداری و مەعریفی و کەسایەتی تاک هەبێت و کاریگەرییەکانی دەتوانێت بۆ ساڵانێک تا تەمەنی گەورەیی بەردەوام بێت. دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و پشتیوان و بێ توندوتیژی یەکێکە لە پێداویستییە گرینگەکانی هەموو منداڵێک بۆ گەشەکردنی تەندروست و دروستبوونی کەسایەتییەکی هاوسەنگ.

لە ساڵانی ڕابردوو تا ئێستا بە دەیان کەیسی لەم جۆرە لە وڵاتانی جیهان ئاشکرا کراون و ڕووبەڕووی یاسا بوونەتەوە  بەڵام ئایا سزا دان دەتوانێ کەسایەتی ناجێگیری ئەم مرؤڤانە بهێنێتەوە دۆخی ئاسایی؟.

بابەتی هاوشێوە

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

2026-07-06

گروپی کاری یەکسانیی ڕەگەزی لە «هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز»: بەرەنگاربوونەوەی پاشەکشەی مافەکانی ژنان پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی جیهانییە

2026-07-06

در کمتر از یک هفته؛ دو زخم بر قلب کوردستان، اما هزاران امید از خاک برمی‌خیزد…

2026-07-06

از پیرانشهر تا قلب کوردستان؛ یادهایی که هرگز فراموش نمی‌شوند

2026-07-03
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٣٧ ساڵەی تیرۆرکردنی د. عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-07-13
هەواڵ

کۆچی دوایی دایکی دوو پێشمەرگەی کوردستان لە کامێران

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-07-12
زانستی

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-07-06

کۆچی دوایی دایکی دوو پێشمەرگەی کوردستان لە کامێران

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

گروپی کاری یەکسانیی ڕەگەزی لە «هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز»: بەرەنگاربوونەوەی پاشەکشەی مافەکانی ژنان پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی جیهانییە

در کمتر از یک هفته؛ دو زخم بر قلب کوردستان، اما هزاران امید از خاک برمی‌خیزد…

بەشداری نوێنەرانی یەکیەتیی ژنان لە سێمینارێکی سیاسی لە ئاڵمان

از پیرانشهر تا قلب کوردستان؛ یادهایی که هرگز فراموش نمی‌شوند

سردشت؛ زخمی بر جان کوردستان، داغی بر وجدان بشریت

زنان کورد و پایداری در برابر سرکوب؛ از ائتلاف ژینا تا چشم‌انداز آینده روژهلات

نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سیمیناری «ژنانی تێکۆشەری ئێران بۆ ئازادی، دێموکراسی و مافی مرۆڤ»دا لەسەر ڕۆڵی دیاریکەری ژنان لە داهاتووی دێموکراتیکی ئێران جەختی کردەوە

تأکید نماینده اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران بر نقش تعیین‌کننده زنان در آینده دموکراتیک ایران

ئازاردانی جەستەیی منداڵ و دەرئەنجامەکانی لە تەمەنی گەورەساڵیدا لە سۆنگەی دەروونی و دوروونشیکاریدا

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-06-06
  • 20:36


شەهاب کاکەخزری

دەستدرێژی جەستەیی یان ئەشکەنجەدانی منداڵ یەکێکە لە توندترین جۆرەکانی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان، کە هەر زیانێکی بە ئەنقەست بۆ جەستەی منداڵ دەگرێتەوە، لە لێدان و سووتاندنەوە تا سزای توند وتەحقیر کردن لە خۆی دەگرێتەوە. هەرچەندە ڕەنگە هەندێک لە دایک و باوکان ئەم ڕەفتارانە بە شێوازێکی پەروەردەکردن بزانن، بەڵام لێکۆڵینەوە دەروونییەکان دەریانخستووە کە دەستدرێژی جەستەیی نەک هەر ڕەفتاری منداڵ ڕاست ناکاتەوە، بەڵکو دەتوانێت کاریگەری قووڵ و بەردەوام لەسەر تەندروستی دەروونی منداڵەکەی بەجێبهێڵێت و لێکەوتەی نەرێنی لە سەر ڕەفتاری منداڵ، کەسایەتی و بیرکردنەوەی لە داهاتوو بۆ خۆی و کۆمەڵگە جێ بهێڵێت..

ئەو منداڵانەی بەرکەوتەی توندوتیژی جەستەیی دەبن زۆرجار هەست بە نائەمنی و ترس و دڵەڕاوکێ دەکەن وخۆبەکەم زانن.

 مێشکی منداڵ لە ژینگەیەکدا گەشە دەکات کە چاوەڕوانی بەردەوامی هەڕەشە و سزای هەیە، زۆر هەستیار دەبێت بەرامبەر بە مەترسی. لە ئەنجامدا زۆرێک لەو منداڵانە لە گەورەساڵیدا ڕووبەڕووی کێشەی وەک دڵەڕاوکێی درێژخایەن، زەبری دەروونی، خەمۆکی، توڕەیی کۆنترۆڵنەکراو، کێشەی پەیوەندیکردن و سەختی متمانەکردن بە کەسانی دیکە دەبنەوە..

لە لایەکی دیکەوە، هەندێک کەس کە لە منداڵیدا بوونەتە قوربانی توندوتیژی، ڕەنگە هەمان شێوازی ڕەفتار دووبارە بکەنەوە و توندوتیژی لە پەیوەندییەکانیاندا بەکاربهێنن لە تەمەنی گەوەساڵیدا. بێگومان ئەمە سەدا سەد ڕاست نییە، بەڵام مەترسییەکەی زیاترە لە چاو ئەو کەسانەی کە لە ژینگەیەکی سەلامەتدا گەورە بوون.

لە ڕوانگەی دەروونشیکارییەوە، ئازاردانی جەستەیی دەتوانێت کاریگەری لەسەر دروستبوونی پێکهاتەی کەسایەتی هەبێت. منداڵ لە ساڵانی سەرەتای ژیانیدا دایک و باوک وەک سەرچاوەیەکی ئاسایش و پشتیوانی دەبینێت. کاتێک ئەم کەسانە دەبنە مایەی ئازار و ترس، ململانێیەکی قووڵ لە جیهانی ناوەوەی منداڵدا پەرەدەستێنێت. لەوانەیە دواتر ئەم ململانێیە بە شێوەی هەستی درێژخایەنی بێ بەهایی، تاوانباری، توڕەیی سەرکوتکراو یان پەیوەندی ناتەندروست لەگەڵ کەسانی دیکەدا خۆی دەربخات.

شیکارانی دەروونی پێیان وایە زۆرێک لە قوربانیانی توندوتیژی لە منداڵیدا هەڵگری وێنەیەکی دەروونی لە  دایک و باوکێکی سزادەرن. ئەم وێنە دەروونییە دەتوانێت بە شێوەی ڕەخنەگەریی توند لە خۆیان، یان هەستکردن بە ناتەواوی بەردەوام لە تەمەنی گەورەییدا خۆی دەربخات. هەروەها هەندێک کەس بەبێ ئاگاداری دەچنە ناو پەیوەندییەکەوە کە تێیدا دووبارە ئەزموونی شێوازە ئاشنا و ئازاربەخشەکانی منداڵی دەکەنەوە کە تەجرووبەیان کردووە و هەندێ جار لەوانەیە لاشعوری بێت و نائاگاهانە بێت و هەندێ جاریش  ئاگاهانەیە بۆ ساڕێژ کردنی ئەم برینانەی هەیانە، چوون هیچ شتێک لە مێشکی مرۆڤ ناسڕدرێتەوە ودەتوانی  لە تەمەنی جیاواز بە شێوازی جیاوازی ڕەفتاری بیرکردنەوە یان هەست و سۆزی خۆی بەدیار بخات..

بە کورتی، دەستدرێژی جەستەیی بۆ سەر منداڵ تەنیا برینداربوونی کاتی نییە بۆ جەستە؛ هەروەها دەتوانێت کاریگەری لەسەر گەشەکردنی سۆزداری و مەعریفی و کەسایەتی تاک هەبێت و کاریگەرییەکانی دەتوانێت بۆ ساڵانێک تا تەمەنی گەورەیی بەردەوام بێت. دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و پشتیوان و بێ توندوتیژی یەکێکە لە پێداویستییە گرینگەکانی هەموو منداڵێک بۆ گەشەکردنی تەندروست و دروستبوونی کەسایەتییەکی هاوسەنگ.

لە ساڵانی ڕابردوو تا ئێستا بە دەیان کەیسی لەم جۆرە لە وڵاتانی جیهان ئاشکرا کراون و ڕووبەڕووی یاسا بوونەتەوە  بەڵام ئایا سزا دان دەتوانێ کەسایەتی ناجێگیری ئەم مرؤڤانە بهێنێتەوە دۆخی ئاسایی؟.

بابەتی هاوشێوە

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

2026-07-06

گروپی کاری یەکسانیی ڕەگەزی لە «هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز»: بەرەنگاربوونەوەی پاشەکشەی مافەکانی ژنان پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی جیهانییە

2026-07-06

در کمتر از یک هفته؛ دو زخم بر قلب کوردستان، اما هزاران امید از خاک برمی‌خیزد…

2026-07-06

از پیرانشهر تا قلب کوردستان؛ یادهایی که هرگز فراموش نمی‌شوند

2026-07-03

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی