نارین ڕەسووڵ نژاد
هەر وەكوو دەزانن دۆخی ئێستای ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی لەوپەڕی خراپی دایە بە تەواوی شەرعییەتی خۆی لەدەست داوە دوای هێرش كردنی ئیسرائیل بۆسەر ئێران ئەو وڵاتە تووشی شكستێكی زۆری بووە هەم لە نێوخۆیی ئێران هەم لەلایەن ئەو وڵاتانەی دۆستی بوون.
هاوکات لەگەڵ هێرش كردنی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران چەند وڵات هاتنە سەر خەت ئەو وڵاتانەی كە دۆستی ئێران بوون وەكو ڕوسیە پشتیان تێكرد و هەر وهها زۆربەی وڵاتەكان سنوورەكانیان بەست و ئێران لە نێوخۆش ڕوبەڕووی شكەست بۆوە، و هەروەها بەشێکی بەرچاو لە خەڵکەکە بە دژی كۆماری ئیسلامی درووشمیان دەدا ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێستا لەبارودۆخێک دایەكە توانایی كۆنتڕۆڵی ئەو وڵاتە ناتوانێ بكات ولە لایەكی ترەوە لەدەست دانی سەركردە باڵاكانی و وێران بوونی بارەگا نیزامییەكانی سەرەرای هەموو ئەوانە سەركوت كردنی خەڵک و دابین نەكردنی بژێوی ژیانیان و نەبوونی ئەمنێەت ئەوەندەی دی خەڵک بەرامبەر بە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ڕقئەستوورتر بووە، و هەروەها هیچ باوەڕیان بەو ڕێژیمە نەماوە.
كۆماری ئیسلامی لە ئێستادا هێزی سەربازیشی بە تەواوی دابەزیوە چون زۆربەی سەربازەكانی هەڵدێن لەبارەگا نیزامییەكان ئەوەش نیشاندەری ئەوەیە كە خەڵكی ئێران باوەڕیان بە كۆماری ئیسلامی نەماوە كە وابوو هەم لە ڕووی نێوخۆ هەم لەڕووی دەرەكی كۆماری ئیسلامی لە لێواری ڕووخان و نەمان نزیكە بەڵام كۆماری ئیسلامی دان بە لاواز بوونی خۆی دانانێت و هەروەها لەو بارودۆخەش دا ژنان بەكار دەهێنێت و مێشكیان بەلاڕێدا دەبات و لاینگر و پشتیوانی لەو دیكتاتۆڕە بكەن بەڵام كۆماری ئیسلامی لەو پەڕی لاواز بوونی خۆیی دایە و هەروەها هەموو باڵەكانیان شكاندوە و هەڕەشە لە وڵاتانی دەوروبەری دكات نە تەنیا مەترسی هەیە بۆسەر عێراق بەڵكوو ئەگەری بۆ زۆربەی وڵاتەكانی تر هەیە كە جەنگی جەهانی سێهەم ڕوو بدات لەلایەكی ترەوە ئەگەر بێت و كۆماری ئیسلامی ئێران چەكی ئەتۆمی دروست بكات و هەی بێ دیسانیش مترسی هەیە بۆ سەر تەواوی جیهان چوونكە حكومەتێكی دیكتاتۆڕ دەستی بگاتە چەكی ئەتۆم مترسیدارە بۆ هەر ئەگەرێكی گەورە لە جیهان،هەروەها ئێرانیش لە ژێر هەڕەشەیەكی گەورە دایە چەند جارێك ئەمریكا داوای دانوستاندنی لەگەڵ كرد بەڵام ئێران ڕازی نەبوو ئەو جار بە هێرش كردنی ئیسرائیل بۆ سەر بنكە ئەتۆمیەكانی ئێران كەوتە بارودۆخێكی زۆر خراپ ئێستاش بە لەنێوبردنی بنكە ئەتۆمیەكان و كوشتنی زاناكانی ئەتۆمی هەروها ئەمریكا داوای دانوستان دكات بەڵام ئێران سەری لێ شێواوە چە دانوستاندن بكا چە نەیكا هەر بەرامبەری شكەست دبێتەوە چون ئەمریكا چەند خاڵێكی هەیە كە دانوستاندن بكەن بە شێوازێك دەی هەوێ ڕێك بكەون كە ئێران دەست هەڵگری لە دروست كردنی چەكی ئەتۆمی و هەروها مافی نەتەوە جیاوازەكان بدات، ئێران ئەگەر بێت و بە ئەم خاڵانە ڕازی بێت ئەوكات ئێرانێكی دیكتاتۆڕ بەرەو ئێرانێكی فیدراڵ دەڕوات.
وڵاتەكانی وەكوو ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئەو هێرشەیان كردۆتە سەر كۆماری ئیسلامی ئەر بێت و ببێتە هۆی ڕووخانی كۆماری ئیسلامی بە قازانجی هەموو نەتەوە جیاوازەكانی نێو ئێران دەبێت بەڵام بێت و ئێران ڕازی نەبێت ئەوكات هێرشێكی زۆر قورستری دەكەوێتە سەر كۆماری ئیسلامی ئەو هێزەی پێشتر هەیە و نەیماوە لاواز بۆتەوە و هەروها ئەو چەكەی ساڵانێكی زۆرە كاری لەسەر دەكەن لەنێو دەچێت و هەروها ئێران بەڕادەیەكی زۆر لاواز دەبێت و ناگەرێتەوە ئێرانی پێشوو چون لە نێو خۆی ئێرانیش خەڵکی ئێران و خەڵكی كوردستانی ڕۆژهەڵات بەدژی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیە. كۆماری ئیسلامی چۆتە نێو تونێلێكی تاریكەوە و هاتنە دەرەوەی مەحاڵە، ڕێژیمێك كە هیچ وڵاتێك پشتی نەگرێت و خەڵكی خۆی بە دژی بێت ئەوە نیشان دەری ڕووخانی ئەو ڕێژیمەیە و ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی تەنیا ڕێژیمێکی دیكتاتۆڕە کە دەبێ لەسەر کار لاچی.