رۆژی شەممە ڕێکەوتی ۱۹ی سپتامبری ۲٠۲٦ لە وڵاتی نۆروێژ، بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی شەهید بوونی ژینا ئەمینی بە دەستی کۆنەپەرەستانی کوماری ئیسڵامی،کونفرانسێک لە لایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات پێک دێ.
کۆنفرانسەکە بە بەشداری نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسیە کوردستانی و نەتەوەکانی ئێران بەڕێوە دەچێ بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی ئێران و کوردستان لە ئیستا و داهاتوودا .
زانیاری زیاتر سەبارەت بە نێوەرۆکی کۆنفرانسەکە ،بەشداران و شوێن و کاتەکەی لەداهاتوویەکی نیزیکدا بڵاو دەکرێتەوە
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات




