Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ئایا کۆمەڵانی خەڵکی ئێران ئامادەن نرخی ئازادی بدەن…؟

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-11-17
  • 08:23

فەتاح ڕەسووڵی

کە باس لە شۆڕش و خەباتی میلەتێک دەکەین بۆ ڕزگاری و گەیشتن بە ماف و ئازادییەکانی وتە بە نرخەکانی ڕێبەری مەزن شەهیدی نەمر،د.قاسملوومان دێتەوە یاد کە چۆن باس لە گرینگی ئازادی دەکات، میلەتێک بیهەوێ خۆی لەژێر زوڵم و چەوسانەوە ڕزگار بکا و بە ئازادی بگات، بەڵام نرخی بۆ نەدا شۆڕش بە واتای گۆڕانکاری سیاسی و بنەڕەتی و بونیاتنەر کە دەتوانێ شۆڕشی خەڵکی بێت یا شۆڕش لە سەرەوە، ئەم دەستەواژەیە لە عیلمی کۆمەڵناسیدا بە واتای گەڕانەوە بۆ ڕابردویەکی ڕووناک یا گەڕانەوە بۆ ئازادی لە دەست چوو و دیاریکردنی چارەنوس و گۆرانکاری لە چۆنییەتی ژیانی کۆمەڵانی خەڵک بە دەستی خۆیان، هیچ شۆڕشیک بەبێ فکری ئیدۆلوژیکی نوێ و ناونیشانێک بۆ ناڕازیان و دژبەرانی هەر حکوومەتێکی دیکتاتۆر لە هەر وڵاتێک کە نەتوانێ خەڵک لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە  شانسی سەرکەوتنی زۆر کەمە، ئەو شۆڕشانەی کە گۆرانکاری بنەرەتی لە حکوومەت و ساختاری هەر وڵاتێک و کۆمەڵگەییەک پێکبێنێ شۆڕشێکی گەورە و سەرکەوتوە کە دەکرێ ئاماژە بە شۆڕشەکانی ڕووسیە، فەرانسە و ئێران بکەین، ڕێژیمی توتالیتێری کۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتایی بە دەسەلات گەیشتنی کۆمەڵانی خەڵکی ئێرانی بە بارمتە گرت و ئێرانی کرد بە زیندان و دژی هەموو ماف و ئازادییەکانی گەلانی ئێران وەستایەوە،ئەم ڕێژیمە ئیدۆلوژیە مەزهەبییە بەناوی دین و فتوا هەموو جۆرە زوڵم و جێنایەتێک و سەرکوتکردنێک بە ڕەواو حەڵاڵ دەزانێ لە سەر چین و توێژەکانی نێو کۆمەڵگەی خەڵکی ئێران، بنەماکانی تەبایی ژیانی کۆمەڵانی خەڵکی بە تەواوی وێرانکرد و بووە بە ئافەتی گیان و ماڵی دانیشتوانی ئێران و بە ئیجبار و زۆرەملی ژنانی خستە ژێر چارشێوی ڕەش بە پاساوی ئەوەی کە دووریان خاتەوە لە چاوی پیاوانی نامەحرەم و بە دژی یاساکانی ئیسلامی دەزانی، بەڵام هەرئەم بەناو پاریزەر و مۆجریانی ئیسلام بە سەدان جار لەنێو زیندانەکانی ڕێژیم دەستدرێژی سێکسیان کردە سەرژنان تەنانەت ئەو کچانەی حوکمی سێدارەیان درابون  پێش جێبەجی کردنی حوکمەکەیان دەکەوتنە بەر پەلاماری دڕندانەی سێکسی مەغۆڵانی نێو زیندان و بە ناوی ئەوەی کە باکرەیە و لە ڕوانگەی ئەوانەوە بێ شەڕعیە ئەگەر بە کچی بمرێت ناچیتە بەهەشت، ناڕازیان و دژبەرانی لەنێو بەندیخانەکاندا بە شێوەیەکی زۆر دڵرەقانە ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژ کرد و وەک هەیولایەک کەوتە گیان و ژیان و ماڵی خەڵک کە وەک دەڵێن شەلم کۆیرم کەس نابوێرم  ڕۆژگاری میلەتانی ئێرانی ڕۆژ بە ڕۆژ تیرەوتارتر کرد، گۆشارەکان بۆ سەر توێژی ژنان و دوور خستنەوەیان لەنێو کۆمەڵگە و بازاری کار و هێشتنەوەیان لە کۆنجی ماڵوەدا و داپڵوساندنییان لەسەر شەقامەکان لێئەستاندنەوەی کەسایەتی و باوەڕبەخۆبوون و شکاندنی کەرامەتیان کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆمەڵگە دانا و بوو بەهۆی ئەوەی کە ژیانی زۆربەی بنەماڵەکان لە بەرەیەک هەڵوەشێت و فەساد و بێبەندوباری بە شێوەیەکی بەرفراوان  پەرەبستێنی و تەنانەت بچێتە نێو بنەماڵەکانیش و ئێستا لەلایەن دامەزراوە ئاینیەکانی سەر بە ڕێژیم بازرگانیان پێوە دەکرێ، ژنان بۆ لەشفروشی هەناردەی تورکیە و وڵاتە عەڕەبییەکان دەکرێن، توێژی فەرهەنگی و بەتایبەتی خوێندکارانی زانکۆکان کە هۆشیارترین توێژی نێو کۆمەڵگەن و هیوای داهاتوی وڵاتن هەمیشە بۆ ڕێژیم جیگای ترس و نیگەرانی بون هەر بۆیە زۆرترین چاوەدێری هێزە ئەمنیەتییەکانی لەسەر بووە و بە دەیان جار هێرشیان کراوتە سەر و کوشتویانن و زیندانی و بێڕێزیان پێکراوە، ئەو زووڵم و بێ عەداڵەتییانە و پەراوێز خستنی خەڵکی ئێران و بێبەشکردنی ماف و ئازادیکانیان بە هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانێوە بەبێ جیاوازی لەلایەن ڕێژیمی دیکتاتۆر و مروڤکوژی کۆماری ئیسلامی بە شێوەی سیستێماتیک و بەرنامە بۆ دارێژراوەو بەڕێوەچووە، ئەم نێزامە توتالیتێرە هەموو بەها و بنەماکانی ئەخلاقیی و مرۆڤایەتی و دیسیپلین و پڕنسیپەکانی کۆنوانسیونی پێ شێل کردووە پێبەندی هیچکام لە یاسا و ڕێساکانی نێونەتەوەیی نییە کە خۆی یەکێکە لە واژۆکارانی جاڕنامەی پاراستنی مافەکانی مرۆڤە، بەڵام بە پێچەوانە ئەوەی هیچ بایەخێکی نەبێ لای ڕێژیمی تاران گیانی مرۆڤەکانن، بێکاری و برسیکردنی خەڵک گرانی و هەڵاوەسان تەنگی بە دانیشتوانی ئێران هەڵچنیوە و شیرازەی کۆمەڵایەتی و ئابوری لەگەڵ کێشەی جیدی بەرەوڕوو کردووە و جیاوازی و شکافی تەبەقاتی دروست کردوە لەنێو کۆمەڵگەدا، گەندەڵی و ڕانت خواری باندەکانی نێو دەسەڵات و بە فیڕۆدانی سەروەت و سامانی وڵات بۆ نانەوەی ئاژاوە و دەستێوەردان لە دەرەوەی سنوورەکان هەمووی بووتە قەیرانی کەڵکەبوو لە سەر ژیانی خەڵک، لە ڕابردوو و ئێستاشدا هەموو ئەو نەهامەتیانەی بەسەر خەڵکی ئێراندا هاتوە بەرهەمی نەهامەتکاری و سیاسەتە چەوتەکان و ڕەفتاری ‌‌غەیرە مەسئولانەی نیزامی فاشیست و بێ ئەخلاقەکەی کۆماری ئیسلامییە کە خەڵکی ئێران تاوانەکەی دەدات و کورد گوتەنی قەزای دێزەی لە گۆزەی دەکەنەوە، لە ڕاستیدا ئەوەی بۆ هەموو لایەک ڕوون و ئاشکرایە کۆماری ئیسلامی بە هەموو پێوەرە زانستیەکان مەشروعیەتی لای خەڵک نەماوە و ئەو کەلێنە دەبێندرێ و خەڵک و نیزام کەوتونەتە دوو بەری جیاواز و دژ بەیەک و ڕۆژبەڕۆژ ئەم کەلێنە زیاتر دەبێ،کۆماری ئیسلامی لە ماوەی تەمەنیدا لە سیاسەتی دەرەوە و نێوخۆدا تەنیا خوڵقێنەری قەیران بووە و دۆڕاوە توشی شکست هاتوە و تا ئێستا نەیتوانیوە تەنانەت یەک قەیرانیش چارەسەر بکات، بە پێی هەموو ئاراستەکان و بۆچوونی شارەزایان و خاوەننەزەرانی سیاسی بەم قەناعەتە گەیشتون کە کۆماری ئیسلامی توانای ئیدارەی وڵاتی نییە و خەڵکی ئێران لە گۆڕانکاری ئەم سیستەمە داخراوە تەواو بێ هیوا بوونە، بە گشتی ئەوەی کە لە ٤٧ساڵی ڕابردوودا گەلانی ئێران لەژێر حاکمییەتی ئەم نیزامەدا ئەزموونیان کردووە ئایا کۆمەڵگەی ئێران دیسان دەست لەسەر دەست دادەنێین و ئامادەن لە ژێرسێبەری ئەم ڕێژیمەدا درێژە بە ژیانی کوڵەمەرگی و ژێردەستی بدەن، لێرەدا پرسیارە گرینگەکە و سەرەکییەکە ئەوەیە کە ئایا بزووتنەوە مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکانی ئێران لاواز بونە و توانای ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی خەڵکی نارازیان نییە یا بەدوای ئادرەسێک دادەگەرێن لەلایەن دژبەران و ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیم لە دەرەوەی سنوورەکان،یا چاوەڕوانی لایەنی دەرەکین بێت و لەم نەهامەتییە ڕزگاریان کات، بەڵام وەڵامە جەوهەریکە ئەوەیە کە ئەم پرسە تەنیا دەبێ لەلایەن کۆمەڵانی خەڵکی ئێرانەوە یەکلایی بکرێتەوە ئەوەش ئیرادە و یەکڕیزی و فیداکاری پێویستە.

بابەتی هاوشێوە

لابردنی پارێزراوی لە سزادان و دڵنیابوون لە پاراستن بۆ ژنان و کچان: کارنامەیەکی پراکتیکی بۆ ژنانی قوربانی توندوتیژی لە کاتی جەنگدا

2025-12-16

مافی ژن لە پێناسەیەکی شاراوەدا

2025-12-16

ژنە پێشمەرگە و ڕۆڵی ژن لە شۆڕشی کوردستاندا

2025-12-14
created by Polish

بەشداری کۆمیتەی فینلاندی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز

2025-12-14
سیاسی

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-16
سیاسی

مافی ژن لە پێناسەیەکی شاراوەدا

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-16
سوئێد

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ۲٦ی سەرماوەز لە شاری ڤێسترۆس

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-15

مافی ژن لە پێناسەیەکی شاراوەدا

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ۲٦ی سەرماوەز لە شاری ڤێسترۆس

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنگرەی یەکەمی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرا

پەیامی بەشیک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان

ژنە پێشمەرگە و ڕۆڵی ژن لە شۆڕشی کوردستاندا

بەشداری کۆمیتەی فینلاندی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز

مشکلات زنان کورد در ایران تحت ساختارها و سیاست های جمهوری اسلامی

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ یەکەمین کۆنگرەی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی

کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ پەیامێکی بڵاو کردەوە.

۲۵ نوامبر؛ روزی که جهان باید دوباره از نو تعریف شود

ئایا کۆمەڵانی خەڵکی ئێران ئامادەن نرخی ئازادی بدەن…؟

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-11-17
  • 08:23

فەتاح ڕەسووڵی

کە باس لە شۆڕش و خەباتی میلەتێک دەکەین بۆ ڕزگاری و گەیشتن بە ماف و ئازادییەکانی وتە بە نرخەکانی ڕێبەری مەزن شەهیدی نەمر،د.قاسملوومان دێتەوە یاد کە چۆن باس لە گرینگی ئازادی دەکات، میلەتێک بیهەوێ خۆی لەژێر زوڵم و چەوسانەوە ڕزگار بکا و بە ئازادی بگات، بەڵام نرخی بۆ نەدا شۆڕش بە واتای گۆڕانکاری سیاسی و بنەڕەتی و بونیاتنەر کە دەتوانێ شۆڕشی خەڵکی بێت یا شۆڕش لە سەرەوە، ئەم دەستەواژەیە لە عیلمی کۆمەڵناسیدا بە واتای گەڕانەوە بۆ ڕابردویەکی ڕووناک یا گەڕانەوە بۆ ئازادی لە دەست چوو و دیاریکردنی چارەنوس و گۆرانکاری لە چۆنییەتی ژیانی کۆمەڵانی خەڵک بە دەستی خۆیان، هیچ شۆڕشیک بەبێ فکری ئیدۆلوژیکی نوێ و ناونیشانێک بۆ ناڕازیان و دژبەرانی هەر حکوومەتێکی دیکتاتۆر لە هەر وڵاتێک کە نەتوانێ خەڵک لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە  شانسی سەرکەوتنی زۆر کەمە، ئەو شۆڕشانەی کە گۆرانکاری بنەرەتی لە حکوومەت و ساختاری هەر وڵاتێک و کۆمەڵگەییەک پێکبێنێ شۆڕشێکی گەورە و سەرکەوتوە کە دەکرێ ئاماژە بە شۆڕشەکانی ڕووسیە، فەرانسە و ئێران بکەین، ڕێژیمی توتالیتێری کۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتایی بە دەسەلات گەیشتنی کۆمەڵانی خەڵکی ئێرانی بە بارمتە گرت و ئێرانی کرد بە زیندان و دژی هەموو ماف و ئازادییەکانی گەلانی ئێران وەستایەوە،ئەم ڕێژیمە ئیدۆلوژیە مەزهەبییە بەناوی دین و فتوا هەموو جۆرە زوڵم و جێنایەتێک و سەرکوتکردنێک بە ڕەواو حەڵاڵ دەزانێ لە سەر چین و توێژەکانی نێو کۆمەڵگەی خەڵکی ئێران، بنەماکانی تەبایی ژیانی کۆمەڵانی خەڵکی بە تەواوی وێرانکرد و بووە بە ئافەتی گیان و ماڵی دانیشتوانی ئێران و بە ئیجبار و زۆرەملی ژنانی خستە ژێر چارشێوی ڕەش بە پاساوی ئەوەی کە دووریان خاتەوە لە چاوی پیاوانی نامەحرەم و بە دژی یاساکانی ئیسلامی دەزانی، بەڵام هەرئەم بەناو پاریزەر و مۆجریانی ئیسلام بە سەدان جار لەنێو زیندانەکانی ڕێژیم دەستدرێژی سێکسیان کردە سەرژنان تەنانەت ئەو کچانەی حوکمی سێدارەیان درابون  پێش جێبەجی کردنی حوکمەکەیان دەکەوتنە بەر پەلاماری دڕندانەی سێکسی مەغۆڵانی نێو زیندان و بە ناوی ئەوەی کە باکرەیە و لە ڕوانگەی ئەوانەوە بێ شەڕعیە ئەگەر بە کچی بمرێت ناچیتە بەهەشت، ناڕازیان و دژبەرانی لەنێو بەندیخانەکاندا بە شێوەیەکی زۆر دڵرەقانە ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژ کرد و وەک هەیولایەک کەوتە گیان و ژیان و ماڵی خەڵک کە وەک دەڵێن شەلم کۆیرم کەس نابوێرم  ڕۆژگاری میلەتانی ئێرانی ڕۆژ بە ڕۆژ تیرەوتارتر کرد، گۆشارەکان بۆ سەر توێژی ژنان و دوور خستنەوەیان لەنێو کۆمەڵگە و بازاری کار و هێشتنەوەیان لە کۆنجی ماڵوەدا و داپڵوساندنییان لەسەر شەقامەکان لێئەستاندنەوەی کەسایەتی و باوەڕبەخۆبوون و شکاندنی کەرامەتیان کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆمەڵگە دانا و بوو بەهۆی ئەوەی کە ژیانی زۆربەی بنەماڵەکان لە بەرەیەک هەڵوەشێت و فەساد و بێبەندوباری بە شێوەیەکی بەرفراوان  پەرەبستێنی و تەنانەت بچێتە نێو بنەماڵەکانیش و ئێستا لەلایەن دامەزراوە ئاینیەکانی سەر بە ڕێژیم بازرگانیان پێوە دەکرێ، ژنان بۆ لەشفروشی هەناردەی تورکیە و وڵاتە عەڕەبییەکان دەکرێن، توێژی فەرهەنگی و بەتایبەتی خوێندکارانی زانکۆکان کە هۆشیارترین توێژی نێو کۆمەڵگەن و هیوای داهاتوی وڵاتن هەمیشە بۆ ڕێژیم جیگای ترس و نیگەرانی بون هەر بۆیە زۆرترین چاوەدێری هێزە ئەمنیەتییەکانی لەسەر بووە و بە دەیان جار هێرشیان کراوتە سەر و کوشتویانن و زیندانی و بێڕێزیان پێکراوە، ئەو زووڵم و بێ عەداڵەتییانە و پەراوێز خستنی خەڵکی ئێران و بێبەشکردنی ماف و ئازادیکانیان بە هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانێوە بەبێ جیاوازی لەلایەن ڕێژیمی دیکتاتۆر و مروڤکوژی کۆماری ئیسلامی بە شێوەی سیستێماتیک و بەرنامە بۆ دارێژراوەو بەڕێوەچووە، ئەم نێزامە توتالیتێرە هەموو بەها و بنەماکانی ئەخلاقیی و مرۆڤایەتی و دیسیپلین و پڕنسیپەکانی کۆنوانسیونی پێ شێل کردووە پێبەندی هیچکام لە یاسا و ڕێساکانی نێونەتەوەیی نییە کە خۆی یەکێکە لە واژۆکارانی جاڕنامەی پاراستنی مافەکانی مرۆڤە، بەڵام بە پێچەوانە ئەوەی هیچ بایەخێکی نەبێ لای ڕێژیمی تاران گیانی مرۆڤەکانن، بێکاری و برسیکردنی خەڵک گرانی و هەڵاوەسان تەنگی بە دانیشتوانی ئێران هەڵچنیوە و شیرازەی کۆمەڵایەتی و ئابوری لەگەڵ کێشەی جیدی بەرەوڕوو کردووە و جیاوازی و شکافی تەبەقاتی دروست کردوە لەنێو کۆمەڵگەدا، گەندەڵی و ڕانت خواری باندەکانی نێو دەسەڵات و بە فیڕۆدانی سەروەت و سامانی وڵات بۆ نانەوەی ئاژاوە و دەستێوەردان لە دەرەوەی سنوورەکان هەمووی بووتە قەیرانی کەڵکەبوو لە سەر ژیانی خەڵک، لە ڕابردوو و ئێستاشدا هەموو ئەو نەهامەتیانەی بەسەر خەڵکی ئێراندا هاتوە بەرهەمی نەهامەتکاری و سیاسەتە چەوتەکان و ڕەفتاری ‌‌غەیرە مەسئولانەی نیزامی فاشیست و بێ ئەخلاقەکەی کۆماری ئیسلامییە کە خەڵکی ئێران تاوانەکەی دەدات و کورد گوتەنی قەزای دێزەی لە گۆزەی دەکەنەوە، لە ڕاستیدا ئەوەی بۆ هەموو لایەک ڕوون و ئاشکرایە کۆماری ئیسلامی بە هەموو پێوەرە زانستیەکان مەشروعیەتی لای خەڵک نەماوە و ئەو کەلێنە دەبێندرێ و خەڵک و نیزام کەوتونەتە دوو بەری جیاواز و دژ بەیەک و ڕۆژبەڕۆژ ئەم کەلێنە زیاتر دەبێ،کۆماری ئیسلامی لە ماوەی تەمەنیدا لە سیاسەتی دەرەوە و نێوخۆدا تەنیا خوڵقێنەری قەیران بووە و دۆڕاوە توشی شکست هاتوە و تا ئێستا نەیتوانیوە تەنانەت یەک قەیرانیش چارەسەر بکات، بە پێی هەموو ئاراستەکان و بۆچوونی شارەزایان و خاوەننەزەرانی سیاسی بەم قەناعەتە گەیشتون کە کۆماری ئیسلامی توانای ئیدارەی وڵاتی نییە و خەڵکی ئێران لە گۆڕانکاری ئەم سیستەمە داخراوە تەواو بێ هیوا بوونە، بە گشتی ئەوەی کە لە ٤٧ساڵی ڕابردوودا گەلانی ئێران لەژێر حاکمییەتی ئەم نیزامەدا ئەزموونیان کردووە ئایا کۆمەڵگەی ئێران دیسان دەست لەسەر دەست دادەنێین و ئامادەن لە ژێرسێبەری ئەم ڕێژیمەدا درێژە بە ژیانی کوڵەمەرگی و ژێردەستی بدەن، لێرەدا پرسیارە گرینگەکە و سەرەکییەکە ئەوەیە کە ئایا بزووتنەوە مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکانی ئێران لاواز بونە و توانای ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی خەڵکی نارازیان نییە یا بەدوای ئادرەسێک دادەگەرێن لەلایەن دژبەران و ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیم لە دەرەوەی سنوورەکان،یا چاوەڕوانی لایەنی دەرەکین بێت و لەم نەهامەتییە ڕزگاریان کات، بەڵام وەڵامە جەوهەریکە ئەوەیە کە ئەم پرسە تەنیا دەبێ لەلایەن کۆمەڵانی خەڵکی ئێرانەوە یەکلایی بکرێتەوە ئەوەش ئیرادە و یەکڕیزی و فیداکاری پێویستە.

بابەتی هاوشێوە

لابردنی پارێزراوی لە سزادان و دڵنیابوون لە پاراستن بۆ ژنان و کچان: کارنامەیەکی پراکتیکی بۆ ژنانی قوربانی توندوتیژی لە کاتی جەنگدا

2025-12-16

مافی ژن لە پێناسەیەکی شاراوەدا

2025-12-16

ژنە پێشمەرگە و ڕۆڵی ژن لە شۆڕشی کوردستاندا

2025-12-14
created by Polish

بەشداری کۆمیتەی فینلاندی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز

2025-12-14

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی