Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

ئەزموونی ڕێژیم لە کوشتنی ژینا و هەڵوێستی لە کوشتنی ئارمیتا

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-12-25
  • 19:06

نەسرین یوسف‌زادە

دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدا کە خۆی بە هێزی ناوچە دەزانی لە شۆڕشی «ژینا»دا وا داچڵەکی کە بە کوشتنی دووبارەی کچە کوردێکی دیکە ڕێک بەم شێوازەی جاری پێشوو، واتە کوشتنی سیستماتیکی ژینا ئەمینی لە تارانی پێتەخت، و ئێستا هەمان  کوشتن، کوشتنی ئارمیتا گڕاوەند، وەهای ترس ڕێنیشت کە بە زووترین کات پەنای بردە بەر هەڕەشە و دەمکوتکردنی بنەماڵەکەی کە نەهێڵن خەڵک وەک جاری پێشوو بێنە مەیدان و دەنگ هەڵبڕن و شڵەژانێکی دیکە لە ئێران دروست ببێ.تەنانەت لەکاتی لێدانی و ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانەسەڕاری بوونی زۆر نەخۆشخانەی نیزیکتر لەوشوێنە، بۆ نەخۆشخانەیەکی سپا نێردرا.
ئەو دەوڵەتە و کاربەدەستەکانی زۆر بە باشی دەزانن هێزی خەڵک وەهایە کە ئەگەر بۆ جارێکی دیکە بە هەر شێواز و هەر بیانوویەک بڵێسەی ئەم ئاگرە سەرهەڵداتەوە تەخت و بەختیان بۆ نامێنێ و دەبنە پووشی بەر با. جا بۆیە کاتێک بۆ جارێکی دیکە ئەو هەڵە گەورەیە لە لایەن کاربەدەستەکانیان ڕوویدا پێویست بوو بۆ ڕاگرتنی خۆشیان بێ دەست بدەنە کارێکی نەشیاوتر.
لە یەکەم ساتەکاندا بانگی بنەماڵەکەی ئارمیتا دەکەن و بە هەڕەشەلێکردن ناچاریان دەکەن کە ڕوو بە ڕاگەیاندنەکان بڵێن کچەکەیان خۆی نەخۆش بووە و بە هۆکاری نەخۆشی خۆی کەوتوەتە کۆماوە و بێهۆشی کچەکەیان هیچ پێوەندی بە کەسەوە نییە.
با ئەوە وابێ و ئەوە پێوەندی بە کەسەوە نەبێ و ئەو کچە لاوە خۆی نەخۆش بووبێ و دەستی کەسی وێ نەکەوتبێ و بەدەستی کەس نەکوژرابێ، ئەی بۆ دەبێ بنەماڵەکەی بێن بە ڕاگەیاندنەکان بڵێن وەها نییە و خەڵک لە حاڵی کچەکەیان ئاگادار کەنەوە و ڕایبگەیەنن کە هیچ کەسێک بەرپرسیاری ئەو حاڵەی کچەکەیان نییە، لە کاتێکدا ڕۆژانە دەیان کەس لە دنیادا بە هەر هۆکارێک دەچێتە کۆماوە و هیچیان پێویستیان بەوە نەبووە کە بنەماڵەکەی بێن و بە ڕاگەیاندنی وڵاتەکەیان و بە خەڵک بڵێن کەسەکەیان خۆی نەخۆش بووە و پێوەندی بە کەسەوە نییە ئەویش لە کاتێکدا چەندین شاهید و تەنانەت کامێرای شارەوە نیشانی داوە کە ئەو کچە (ئارمیتا) بە دەستی کەسانێک لێی دەدرێ و بەزۆر ڕادەکێشرێ.
ئارمیتا گەراوەندی کچی تەمەن ١٦ ساڵانی، خەڵكی شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی تاران، کە ڕۆژی ٩ی ڕەزبەری ئەمساڵ لە میترۆی هامووشۆی تاران لە کارێکدا هاوڕێ لەگەڵ کچە هاوتەمەنەکانی چاوەڕوانی شەمەندەفەری هامووشۆ دەبێ، لەلایەن کەسانێک کە سەر بە دەوڵەتن و ئیزنی ئەوە بە خۆیان دەدەن سەر بخەنە ژیان و کاری خەڵکەوە دەبێتە قوربانییەکی دیکەی دەستی غەدری کۆماری ئیسلامی.
ئارمیتا بەهۆی لێدان لەلایەن هێزەکانی تایبەت بە کۆنترۆڵکردنی حیجابی زۆرەملێ لە مێترۆی تاران، کەوتە کۆما و لە نەخۆشخانەی «فەجر»ی تاران و لەژێر کۆنتڕۆڵی توندی ئەمنییەتیدا لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدا بوو و لە ٦ی خەزەڵوەریشدا گیانی لەدەست دا و تەنانەت دەوڵەت ئیزنی نەدا تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە شار و زێدەکەی خۆی و لە بەهەشتی زارای تاران ئەسپەردەی خاک کرا وئەوەش بووە پەلەیەکی ڕەش دیکە بە نێوچاوانی ئەو ڕێژیمە دژە ئینساییە.
وەک باسمان کرد مەرگی ئارمیتا ببوو بە هۆی ترسێکی گەورە لەوەی کە دووبارە وەک ساڵی پێشوو و هەڵدانی شۆڕشی ژینا بۆ جارێکی دیکە شەقام وەدەنگ بێ و پایەکانی ئەو ڕێژیمە بۆ جارێکی دیکە بخاتە لەرزە. ئەوەی جێی گۆمانە ئەوەیە کە تەرمی نیوەگیانی بە زووترین کات بۆ «نەخۆشخانەی فەجر» ڕادەگوێزرێ. ئەو نەخۆشخانەیەی کە تایبەتە بە ئەرتەشییەکان و ڕێگای هاتوچۆ بەتەواوەتی تیایدا بەستراوە.
کارناسان و شارەزایان بۆ شێوازی داڕشتن و بڵاوکردنەوەی فیلمە ویدیۆیەکانی تایبەت بە شێوازی هاموشۆی ئارمیتا لە مێترۆکە باس لەوە دەکەن کە ئەو کچە لێیدەدرێ، لێرەدا ئەو پرسیارە دێتە گۆڕێ کە چۆن و بە چ شێوازێک بۆیان کراوە کە نهێڵن بنەماڵە و هاوڕێیانی ڕاستی ڕووداوەکە باس بکەن لە کاتێکدا هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە ئارمیتا بە دەستی زۆر لێیدراوە  و ئەوەی کاربەدەستانی ڕێژیم لەسەر تێکچوونی باری دەروونیی ئەو کچە تازەلاوە باس دەکەن دوورە لە ڕاستی.
وەک لەسەرێ باسمان کرد ئەو حکوومەتە لە ساڵی ڕابردوودا بۆی دەرکەوت کە ناکرێ هێزی خەڵک بە کەم بگرێ و تای خۆشی لە تەرازووی خەڵکدا بۆ دەرکەوت و بینی کە چ قورساییەکی لەم تایەی تەرازووەکەدا نەماوە. بەتایبەت ئەوەی کە هەردووک ڕووداوەکان هەم ژینا و هەم ئارمیتا کچی کورد بوون و ئەوەی خۆیان دەزانن کوردستان چەندە بە ڕێکخراوتر و بەهێزتر لە هەموو شوێنەکانی ئێران لە کاتە تایبەتەکان دەردەکەون و لە وەها کاتگەلێک هەمووی هاودەنگ و هاوبیرن ئەوە دەبێتە ترسێکی گەورە لە دڵیاندا و هەر کارێک دەکەن تا دەنگی شەقام کپ کەن چونکە ئەوان خۆیان دەزانن دەرمانی هەر ژەهرێک هەمان ژەهرە، ئەوان خۆیان بە هێزی شەقام هاتنە سەرکار و ٤دەیەیە حکوومەت دەکەن، بە دڵنیاییەوە هێزی شەقامیش بۆ ئەوان مەترسیداردترین هێزە چونکە دەزانن چ هێزێکە.

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

ئەزموونی ڕێژیم لە کوشتنی ژینا و هەڵوێستی لە کوشتنی ئارمیتا

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-12-25
  • 19:06

نەسرین یوسف‌زادە

دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدا کە خۆی بە هێزی ناوچە دەزانی لە شۆڕشی «ژینا»دا وا داچڵەکی کە بە کوشتنی دووبارەی کچە کوردێکی دیکە ڕێک بەم شێوازەی جاری پێشوو، واتە کوشتنی سیستماتیکی ژینا ئەمینی لە تارانی پێتەخت، و ئێستا هەمان  کوشتن، کوشتنی ئارمیتا گڕاوەند، وەهای ترس ڕێنیشت کە بە زووترین کات پەنای بردە بەر هەڕەشە و دەمکوتکردنی بنەماڵەکەی کە نەهێڵن خەڵک وەک جاری پێشوو بێنە مەیدان و دەنگ هەڵبڕن و شڵەژانێکی دیکە لە ئێران دروست ببێ.تەنانەت لەکاتی لێدانی و ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانەسەڕاری بوونی زۆر نەخۆشخانەی نیزیکتر لەوشوێنە، بۆ نەخۆشخانەیەکی سپا نێردرا.
ئەو دەوڵەتە و کاربەدەستەکانی زۆر بە باشی دەزانن هێزی خەڵک وەهایە کە ئەگەر بۆ جارێکی دیکە بە هەر شێواز و هەر بیانوویەک بڵێسەی ئەم ئاگرە سەرهەڵداتەوە تەخت و بەختیان بۆ نامێنێ و دەبنە پووشی بەر با. جا بۆیە کاتێک بۆ جارێکی دیکە ئەو هەڵە گەورەیە لە لایەن کاربەدەستەکانیان ڕوویدا پێویست بوو بۆ ڕاگرتنی خۆشیان بێ دەست بدەنە کارێکی نەشیاوتر.
لە یەکەم ساتەکاندا بانگی بنەماڵەکەی ئارمیتا دەکەن و بە هەڕەشەلێکردن ناچاریان دەکەن کە ڕوو بە ڕاگەیاندنەکان بڵێن کچەکەیان خۆی نەخۆش بووە و بە هۆکاری نەخۆشی خۆی کەوتوەتە کۆماوە و بێهۆشی کچەکەیان هیچ پێوەندی بە کەسەوە نییە.
با ئەوە وابێ و ئەوە پێوەندی بە کەسەوە نەبێ و ئەو کچە لاوە خۆی نەخۆش بووبێ و دەستی کەسی وێ نەکەوتبێ و بەدەستی کەس نەکوژرابێ، ئەی بۆ دەبێ بنەماڵەکەی بێن بە ڕاگەیاندنەکان بڵێن وەها نییە و خەڵک لە حاڵی کچەکەیان ئاگادار کەنەوە و ڕایبگەیەنن کە هیچ کەسێک بەرپرسیاری ئەو حاڵەی کچەکەیان نییە، لە کاتێکدا ڕۆژانە دەیان کەس لە دنیادا بە هەر هۆکارێک دەچێتە کۆماوە و هیچیان پێویستیان بەوە نەبووە کە بنەماڵەکەی بێن و بە ڕاگەیاندنی وڵاتەکەیان و بە خەڵک بڵێن کەسەکەیان خۆی نەخۆش بووە و پێوەندی بە کەسەوە نییە ئەویش لە کاتێکدا چەندین شاهید و تەنانەت کامێرای شارەوە نیشانی داوە کە ئەو کچە (ئارمیتا) بە دەستی کەسانێک لێی دەدرێ و بەزۆر ڕادەکێشرێ.
ئارمیتا گەراوەندی کچی تەمەن ١٦ ساڵانی، خەڵكی شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی تاران، کە ڕۆژی ٩ی ڕەزبەری ئەمساڵ لە میترۆی هامووشۆی تاران لە کارێکدا هاوڕێ لەگەڵ کچە هاوتەمەنەکانی چاوەڕوانی شەمەندەفەری هامووشۆ دەبێ، لەلایەن کەسانێک کە سەر بە دەوڵەتن و ئیزنی ئەوە بە خۆیان دەدەن سەر بخەنە ژیان و کاری خەڵکەوە دەبێتە قوربانییەکی دیکەی دەستی غەدری کۆماری ئیسلامی.
ئارمیتا بەهۆی لێدان لەلایەن هێزەکانی تایبەت بە کۆنترۆڵکردنی حیجابی زۆرەملێ لە مێترۆی تاران، کەوتە کۆما و لە نەخۆشخانەی «فەجر»ی تاران و لەژێر کۆنتڕۆڵی توندی ئەمنییەتیدا لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدا بوو و لە ٦ی خەزەڵوەریشدا گیانی لەدەست دا و تەنانەت دەوڵەت ئیزنی نەدا تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە شار و زێدەکەی خۆی و لە بەهەشتی زارای تاران ئەسپەردەی خاک کرا وئەوەش بووە پەلەیەکی ڕەش دیکە بە نێوچاوانی ئەو ڕێژیمە دژە ئینساییە.
وەک باسمان کرد مەرگی ئارمیتا ببوو بە هۆی ترسێکی گەورە لەوەی کە دووبارە وەک ساڵی پێشوو و هەڵدانی شۆڕشی ژینا بۆ جارێکی دیکە شەقام وەدەنگ بێ و پایەکانی ئەو ڕێژیمە بۆ جارێکی دیکە بخاتە لەرزە. ئەوەی جێی گۆمانە ئەوەیە کە تەرمی نیوەگیانی بە زووترین کات بۆ «نەخۆشخانەی فەجر» ڕادەگوێزرێ. ئەو نەخۆشخانەیەی کە تایبەتە بە ئەرتەشییەکان و ڕێگای هاتوچۆ بەتەواوەتی تیایدا بەستراوە.
کارناسان و شارەزایان بۆ شێوازی داڕشتن و بڵاوکردنەوەی فیلمە ویدیۆیەکانی تایبەت بە شێوازی هاموشۆی ئارمیتا لە مێترۆکە باس لەوە دەکەن کە ئەو کچە لێیدەدرێ، لێرەدا ئەو پرسیارە دێتە گۆڕێ کە چۆن و بە چ شێوازێک بۆیان کراوە کە نهێڵن بنەماڵە و هاوڕێیانی ڕاستی ڕووداوەکە باس بکەن لە کاتێکدا هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە ئارمیتا بە دەستی زۆر لێیدراوە  و ئەوەی کاربەدەستانی ڕێژیم لەسەر تێکچوونی باری دەروونیی ئەو کچە تازەلاوە باس دەکەن دوورە لە ڕاستی.
وەک لەسەرێ باسمان کرد ئەو حکوومەتە لە ساڵی ڕابردوودا بۆی دەرکەوت کە ناکرێ هێزی خەڵک بە کەم بگرێ و تای خۆشی لە تەرازووی خەڵکدا بۆ دەرکەوت و بینی کە چ قورساییەکی لەم تایەی تەرازووەکەدا نەماوە. بەتایبەت ئەوەی کە هەردووک ڕووداوەکان هەم ژینا و هەم ئارمیتا کچی کورد بوون و ئەوەی خۆیان دەزانن کوردستان چەندە بە ڕێکخراوتر و بەهێزتر لە هەموو شوێنەکانی ئێران لە کاتە تایبەتەکان دەردەکەون و لە وەها کاتگەلێک هەمووی هاودەنگ و هاوبیرن ئەوە دەبێتە ترسێکی گەورە لە دڵیاندا و هەر کارێک دەکەن تا دەنگی شەقام کپ کەن چونکە ئەوان خۆیان دەزانن دەرمانی هەر ژەهرێک هەمان ژەهرە، ئەوان خۆیان بە هێزی شەقام هاتنە سەرکار و ٤دەیەیە حکوومەت دەکەن، بە دڵنیاییەوە هێزی شەقامیش بۆ ئەوان مەترسیداردترین هێزە چونکە دەزانن چ هێزێکە.

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

2025-04-25

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی