رۆژی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی لە بەردەوامی سەردان کردنی ئەندامان کۆمەڵێک لە ئەندامانی کۆمیتەی قەندیل سەر بە تەشکیلاتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مەبەستی پیرۆزبایی گرتنی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی ٥ی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران (کۆنگرەی ژنانی پێشەنگ) سەردانی بنکەی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانیان کرد و لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەری نوێی ڕێکخراوەکەوە پێشوازی و میوانداریان لێکرا.




