ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەز ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئەمریکا بەشدارییان لە كۆڕێكی کۆنگرەی ئەمریکایان کرد.
ئەو کۆڕە لە ژێر ناوی “ڕیسواکردنی ڕێژیمی جینایەتکاری ئێران و تاوانەکانی” لەلایەن شۆڕای میلیی موقاومەتی ئەمریکا ڕێکخرابوو، و هەروەها سیاسەتی سەرکوتکردن و دژی ئازادی ڕێژیم، و سیاسەتی تێكدەرانەی ڕێژیم و پشتیوانی ڕێژیمی ئێران لە ڕێكخراوە تیرۆریستیەكان بەتایبەتی گرووپەکانی وەکوو حەماس و حیزبوڵڵای لوبنان، و دۆخی هەنووکەیی ڕێژیم ئێران کە لە لەوپەڕی لاوازی و داڕماندایە، کرایە باس و بابەتی کۆبوونەوەکە.
هەروەها لەو کۆڕەدا باسێکیش سەبارەت بە خەبات و تێکۆشانی گەلان و بزووتنەوەکان لە ئێراندا کرا و ئەو خەبات و تێکۆشانە بەرز نرخێندرا.
شایانی باسە خاتوو مەحبوونە حوسینی نیا و خاتوو سەیران شەرەفی وەکوو ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو کۆڕەدا بەشداریان کردبوو.
شایانی باسە خاتوو مەحبوونە حوسینی نیا و خاتوو سەیران شەرەفی وەکوو ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو کۆڕەدا بەشداریان کردبوو و لە پەراوێزی ئەو کۆڕەدا ئەو دوو ناوبراوە وەکوو ئەندامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ چەند کەسایەتی و کۆنگرێستمەنەکان دیدار و گفتووگۆیان ئەنجامدا.




