رۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی کۆمەڵێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مەبەستی پیرۆزبایی گرتنی سەرکەوتنانەی کۆنگرەی ٥ی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران (کۆنگرەی ژنانی پێشەنگ) سەردانی بنکەی ڕێکخراوەکەی خۆیان کرد و لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەری نوێی ڕێکخراوەکەوە پێشوازی و میوانداریان لێکرا.




