ئەندامێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری پێشانگایەکی هونەری مامۆستایان لە شاری هەولێر کرد

ڕۆژی ٩ی شوبات ٢٠٢٦ پێشانگایەکی نیگارکێشی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەوروبەری هەولێرەوە بۆ مامۆستایانی نیگارکێش ڕێکخرا.
«ڕۆژان سۆفیزادە» ئەندامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و مامۆستای قوتابخانە، بە چەند تابلۆیەکی کوردی بەشداری پێشانگای هونەری مامۆستایانی قوتابخانەکانی هەولێری کرد.
ئەم پێشانگایە کە لە ژێر ناوی «کەزی» و لە ژێر چاودێری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، ژمارەیەکی زۆر مامۆستا هونەرمەند و نیگارکێش لە قوتابخانەکانی هەولێر بەشداریان تێدا کرد.
هەروەها ئەم پێشانگایە لەلایەن مامۆستا «فەهمی سلیوا بابکە» بەڕێوەبەری پەروەردەی دەوروبەری هەولێر و چەندین بەرپرسی پەروەردەوە پێشوازی لێکرا و ڕێزلێنان و خەڵات پێشکەش بە مامۆستا هونەرمەندەکان کرا.
«ڕۆژان سۆفیزادە» کە بە تابلۆ دەستکێشەکانی خۆی نوێنەرایەتی چاند و مێژوو و خۆشەویستی و ئازادی و ژنی کورد دەکرد، لەم پێشانگایەدا بە ٥ تابلۆی کوردی بەشداری کرد و وەک هونەرمەندێکی دیار ڕێزلێنانێکی تایبەتی وەرگرت.
ناوبراو لەم بارەیەوە وتی:
«هەوڵم داوە لە تابلۆکانمدا باس لە کوردستان، کورد، ژنانی کورد، بوێری ژنانی کورد، ژیان و ئازادی بکەم، چونکە ئەم مانایانە لام پیرۆزن و هەمیشە لە بەرهەمەکانمدا ڕەنگیان داوە









