Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

بابەتێک دەربارەی هاوسەرگیری بەپێی یاسا

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-07-04
  • 11:13

ئامادەکردنی :هێشوو خرزی

قوتابی لە زانکۆی پۆلیتەکنیک

بەشی کارگێڕی یاسا

هاوسەرگیری چیە بەپێی یاسا؟

گرێبەندێکی ئارەزوومەندانەیە لە نێوان ژن و پیاودا کە بەپێی شەرع حەڵاڵ دەبێت، پێکهێنانی خێزان لەسەر بنچینەی خۆشەویستی، بەزەیی، بەرپرسیاریەتی هاوبەشە.

چەند جۆرێک لە هاوسەرگیری هەیە لەوانە

زەواجی  مسیار : ئەو جۆرە زەواجە سەرەتا لە سعودیا نزیکەی 20ساڵ پێش ئێستا سەری هەڵدا، ئەو جۆرە زەواجەیە کە تێیدا ژن دەست لە هەندێک لەمافەکانی خۆی وەک مارەیی و کەرەسە و کەل و پەلی نێوماڵ و بژێوی ژیان هەڵدەگرێ، یان هەر جۆرە مافێکی تری بێت تا ئەو پیاوە لەخۆی بگرێت .

ئەو زەواجە نەکرێت باشترە چونکە زیاتر بەدزی هاوسەری یەکەم دەکرێت بەپێی شەرع و یاساش ئەوە ناشەرعیە و فێڵ‌کردنە لە هاوسەری یەکەم. 

هەروەها کاریگەری خراپی لەسەر کۆمەڵگەش دەبێت لە ڕووی ئەو منداڵەی کە دێتە دنیاوە بەهۆی ئەوەی منداڵێکی ناشەرعی دەبێت .

بەڵام ئەگەر بەڕێگای مەحکەمە بکرێت و ئەو ژنە تەنازول لە مافی خۆی بکات  و ئاگاداری ژیانی پیاوەکە بێت کێشە دروست نابێت، بەڵام ڕێگای دروست وایە ئەو هاوسەرگیریە نەکرێت .

جۆرێکی تر زەواجی سیغەیە: لەو جۆرە زەواجەدا بۆ چەند کاتژمێرێک یان بۆ چەند ڕۆژێک ئەو ژنە و پیاوە حەڵاڵ دەبن  لێرەدا ئەو ژنە منداڵی نابێت و تەڵاقی تێدا نیە  تەنها گرێبەندێکی کاتیە و دوای تەواوبوونی ماوەکە کۆتایی پێ دێت.

ئەو هاوسەرگیریەش لەنێو شیعەدا زۆر باوە و هاوسەرگیریەکی نادروستە هەمووی فێڵ‌کردنە لە ژنەکە. و ژن هیچ مافێکی لە بژێوی و مارەیی و میرات ناکەوێت .

بەداخەوە هەندێک کەس دەرکی بەوە نەکردووە هەموو ڕێگا دروستەکانی هاوسەرگیری بە پێی شەرع ڕێکخراوە .

بەڵام جۆری دروست لە هاوسەرگیری ئەو پڕۆسەیە کە تێیدا بە پێی شەرع ژن و پیاو حەڵاڵ دەبن و مارەیی دەدرێت و مارەیی و میراتی تێدایە و ژن و پیاو هەموو مافێکیان بەسەر یەکەوە هەیە، ئەو منداڵەش کە لەدایک دەبێت دەتوانرێ بزانرێ کە باوکی کێیە.

دەمەوێ لێرەدا ورد ببمەوە بۆ زیاتر بەرچاو ڕوونی لە زەواجێکی دروست زۆر جار وا گوێبیست دەبین کە ئیسلام زوڵمی لە مافی ژن کردووە، و ڕاستە من باس لە هاوسەرگیری دەکەم بەڵام پەیوەندی پتەوی بە ئاینی ئیسلامەوە هەیە بۆیە دەبێت باسی بکەم .

لەڕاستیدا ئایینی ئیسلام زۆربەی ئەو مافانەی بۆ ژن دیاری کردووە کە دەبوایە و هەقی بووە پێی بدرێت بەڵام لێی زەوت کراوە

مافی مارەیی ژن یەکێک لەو مافانەیە و کاتێک هاوسەرگیری بکرێت دەبێت مارەیی بدرێت بەو ژنە هەتاوەکو ئەگەر ئاڵقەیەکیش بێت و یاساش پێیەوە پابەندە.

لەمەسەلەی میرات دابەشکردندا 12کەس کە هیچ کات لە میرات بێبەش نابن 8کەس لەو کەسانە ژنن بەهەمان شێوە ئەوەش بەپێی شەرع دیاری کراوە .

لەوانەیە بابەتی حەڵاڵی و حەرامی هاوسەرگیری ئەو کاتەی کێشە لە نێوان ژن و مێرددا دەگاتە تەڵاق چیتر ئەو ژن و مێردە حەڵاڵی یەکتر نین و ئەو ژنە مافی  پارێزراو دەبێت بەپێچەوانەی ئەو هاوسەرگیریانەی کە هیچ ڕێکنەخراوە وەک هاوسەرگیری وڵاتانی تر کە ژن بەدەرەجە یەک زەرەرمەند دەبێت .

 لەشەرعدا دەگوترێت شایەدی دوو ژن بەرامبەرە بە شایەدی یەک پیاو  ئەوە ڕاستە و قانونیش پێیەوە پابەندە ،

هۆکاری ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئافرەت مەعاناتی تایبەت بەخۆی هەیە و لە مانگێکدا چەندان ڕۆژ ڕەنگە توانای جەستەی بە تەواوی لە لاوازی دابێت و تەحەمولی کەم تر ببێتەوە بەشێوەیەک کە لە بارودۆخی ئاسایی خۆیدا دوورە لەو حاڵەتە، ئەوە لەلایەک و لەلایەکی تریشەوە ژن عاتفیە و هەست و سۆزی زیاتر زاڵ دەبێت بەسەریدا، کە هەموو ژنێک بە خۆشمەوە بەباشی لەوە تێدەگات .

لەلایەکی تر بەپێی شەرع هەستێکی ناخۆش دەردەبڕن لەوەی ژن و پیاو یەکسان نەکراوە بە پێچەوانەوە دەبێت بەشانازیەوە باسی جیاوازیەکان بکرێت خۆم پێموایە هیچ کات ژن و پیاو یەکسان نین و ناشبن تەنها لەڕوی جەستەییەوە 13جیاوازی لە نێوانیان دا هەیە ئەمەش جگە لە جیاوازیەکانی ڕووی ناوەوە .

ئەگەر جیاواز نەبونایە ژیان ڕەنگ و بەهایەکی نەدەبوو ، وە هەموومان باش دەرک بەوە دەکەین کە پیاو ئەرک و بەرپرسیاریەتی زۆری لەسەر شانە ژن ئەگەر پێی خۆش بێت کار دەکات یان نایکات بەڵام پیاو هەر دەبێت کار بکات و خێزانەکەی بەڕێوە ببات و ئەو بەرپرسی خێزانەکەیەتی لەهەر شتێک کە ڕووبەڕوو دەبێت لەگەڵ ئەو خانەوادەیە

هەردووکلا دەبێ ماف و ئەرکی خۆیان بەسەر ئەوەی ترەوە بزانن  و پابەند بن بەو بەرپرسیاریەتیانەی لەسەر شانیان هەیە .

بە شەرع پیاو بە دەرەجەیەک دەکەوێتە پێش ژن بەڵام ئەوە لە ڕووی ئەرکەوەیە نەوەک لەڕووی ماف .

ژن موقەدەسترین بوونەوەری ئەو گەردونەیە و لەکاتێک دا بەشەرع ئەو پایە گرینگانە بۆ ژن دانراوە یاسا پێی پێ داگرتووە و جێیبەجێی کردوون . هەر بۆیە دەبێ خۆشحاڵ بین بەوەی باوەڕی ئێمە باوەڕێکی دروستە. وا پێویستی دەکرد ئەو ڕوونکردنەوانە بدەم بۆ تێگەیشتن لە گرێبەندێکی هاوسەرگیری درووست .

خاڵێکی دیکە کە پێیویستە باسی بکەم ئەوەیە بە پێی شەرع و یاساش دروستە ژن یان پیاو هەریەکێکیان داوای هاوسەرگیری لە ڕەگەزی بەرامبەر بکات و تەنها بە پێی دابوو نەریتە کە پیاو داوای هاوسەرگیری دەکات و بێگومان یاسا لەسەروی دابوو نەریتە.

دوو جۆر مارەیی هەیە

مارەی مقدمە: ئەو مارەییە لە کاتی مارەکردن دەبێ بدرێت بە ژن پێش گواستنەوە .

مارەی مٶخرە: ئەو مارەییە کە دوای گواستنەوە دەدرێت لە حاڵەتێکدا ئەگەر پیاوەکە ژنەکە تەڵاق بدات .

پێویستە کاتێک کوڕو کچ دەچنە نێو پرۆسەی هاوسەرگیری لە کاتێکدا کە مارەدەکرێن سەرەتا بچنە مەحکەمە دواتر بەپێی شەرع مارە ببڕێن.

چونکە ئەگەر بەپێی شەرع مارە ببڕێن شەرت نییە لە مەحکەمەش قەبوڵ بکرێت بەهۆی گرفتی خوێن و بوونی منداڵی کەمئەندام . بەڵام ئەگەر لە مەحکەمە مارەبڕان بەپێی شەرع هیچ کێشەیەک دروست نابێت .

لە درێژەی ئەو بابەتەدا هیوادارم توانیبێتم کەم تا زۆر زانیاریم گەیاندبێت،

بەهیوای ژیانێکی پر لە خۆشی و ئارامی و گیانی لەیەک قەبوڵکردن و خۆشەویستی بۆ هەموو لایەک .

بابەتی هاوشێوە

2026-03-16

پیام به مناسبت هشتادمین سالگرد تأسیس اتحادیه زنان دموکرات کردستان ایران

2026-03-15

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنان

2026-03-15

پەیام بە بۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

2026-03-14
کاروچالاکی

بەڕێوەچوونی سیمینارێک لە وڵاتی نۆروێژ

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-03-15
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

شاندێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پەرلەمانی سویسیان کرد

مقاله: لباس کوردی زنانه، رقص کوردی و بُعد سیاسی این پوشش در ایران

نقش زنان در جنبش مبارزاتی کوردستان از اتحادیه زنان دمکرات در جمهوری کوردستان تا بە امروز

چالاکییەکی هاوبەش لە بێلژیک بە بۆنەی ٨ی مارس؛ پشتیوانی لە خەبات و مافەکانی ژنان

بەشداری یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک لە سەر بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە پەرلەمانی نۆروێژ

بەشداری کردنی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ

سەردان و ڕێزلێنان لە ٣٨ سال خەبات و تێکۆشانی حاجی ئامینە شافعی

بابەتێک دەربارەی هاوسەرگیری بەپێی یاسا

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-07-04
  • 11:13

ئامادەکردنی :هێشوو خرزی

قوتابی لە زانکۆی پۆلیتەکنیک

بەشی کارگێڕی یاسا

هاوسەرگیری چیە بەپێی یاسا؟

گرێبەندێکی ئارەزوومەندانەیە لە نێوان ژن و پیاودا کە بەپێی شەرع حەڵاڵ دەبێت، پێکهێنانی خێزان لەسەر بنچینەی خۆشەویستی، بەزەیی، بەرپرسیاریەتی هاوبەشە.

چەند جۆرێک لە هاوسەرگیری هەیە لەوانە

زەواجی  مسیار : ئەو جۆرە زەواجە سەرەتا لە سعودیا نزیکەی 20ساڵ پێش ئێستا سەری هەڵدا، ئەو جۆرە زەواجەیە کە تێیدا ژن دەست لە هەندێک لەمافەکانی خۆی وەک مارەیی و کەرەسە و کەل و پەلی نێوماڵ و بژێوی ژیان هەڵدەگرێ، یان هەر جۆرە مافێکی تری بێت تا ئەو پیاوە لەخۆی بگرێت .

ئەو زەواجە نەکرێت باشترە چونکە زیاتر بەدزی هاوسەری یەکەم دەکرێت بەپێی شەرع و یاساش ئەوە ناشەرعیە و فێڵ‌کردنە لە هاوسەری یەکەم. 

هەروەها کاریگەری خراپی لەسەر کۆمەڵگەش دەبێت لە ڕووی ئەو منداڵەی کە دێتە دنیاوە بەهۆی ئەوەی منداڵێکی ناشەرعی دەبێت .

بەڵام ئەگەر بەڕێگای مەحکەمە بکرێت و ئەو ژنە تەنازول لە مافی خۆی بکات  و ئاگاداری ژیانی پیاوەکە بێت کێشە دروست نابێت، بەڵام ڕێگای دروست وایە ئەو هاوسەرگیریە نەکرێت .

جۆرێکی تر زەواجی سیغەیە: لەو جۆرە زەواجەدا بۆ چەند کاتژمێرێک یان بۆ چەند ڕۆژێک ئەو ژنە و پیاوە حەڵاڵ دەبن  لێرەدا ئەو ژنە منداڵی نابێت و تەڵاقی تێدا نیە  تەنها گرێبەندێکی کاتیە و دوای تەواوبوونی ماوەکە کۆتایی پێ دێت.

ئەو هاوسەرگیریەش لەنێو شیعەدا زۆر باوە و هاوسەرگیریەکی نادروستە هەمووی فێڵ‌کردنە لە ژنەکە. و ژن هیچ مافێکی لە بژێوی و مارەیی و میرات ناکەوێت .

بەداخەوە هەندێک کەس دەرکی بەوە نەکردووە هەموو ڕێگا دروستەکانی هاوسەرگیری بە پێی شەرع ڕێکخراوە .

بەڵام جۆری دروست لە هاوسەرگیری ئەو پڕۆسەیە کە تێیدا بە پێی شەرع ژن و پیاو حەڵاڵ دەبن و مارەیی دەدرێت و مارەیی و میراتی تێدایە و ژن و پیاو هەموو مافێکیان بەسەر یەکەوە هەیە، ئەو منداڵەش کە لەدایک دەبێت دەتوانرێ بزانرێ کە باوکی کێیە.

دەمەوێ لێرەدا ورد ببمەوە بۆ زیاتر بەرچاو ڕوونی لە زەواجێکی دروست زۆر جار وا گوێبیست دەبین کە ئیسلام زوڵمی لە مافی ژن کردووە، و ڕاستە من باس لە هاوسەرگیری دەکەم بەڵام پەیوەندی پتەوی بە ئاینی ئیسلامەوە هەیە بۆیە دەبێت باسی بکەم .

لەڕاستیدا ئایینی ئیسلام زۆربەی ئەو مافانەی بۆ ژن دیاری کردووە کە دەبوایە و هەقی بووە پێی بدرێت بەڵام لێی زەوت کراوە

مافی مارەیی ژن یەکێک لەو مافانەیە و کاتێک هاوسەرگیری بکرێت دەبێت مارەیی بدرێت بەو ژنە هەتاوەکو ئەگەر ئاڵقەیەکیش بێت و یاساش پێیەوە پابەندە.

لەمەسەلەی میرات دابەشکردندا 12کەس کە هیچ کات لە میرات بێبەش نابن 8کەس لەو کەسانە ژنن بەهەمان شێوە ئەوەش بەپێی شەرع دیاری کراوە .

لەوانەیە بابەتی حەڵاڵی و حەرامی هاوسەرگیری ئەو کاتەی کێشە لە نێوان ژن و مێرددا دەگاتە تەڵاق چیتر ئەو ژن و مێردە حەڵاڵی یەکتر نین و ئەو ژنە مافی  پارێزراو دەبێت بەپێچەوانەی ئەو هاوسەرگیریانەی کە هیچ ڕێکنەخراوە وەک هاوسەرگیری وڵاتانی تر کە ژن بەدەرەجە یەک زەرەرمەند دەبێت .

 لەشەرعدا دەگوترێت شایەدی دوو ژن بەرامبەرە بە شایەدی یەک پیاو  ئەوە ڕاستە و قانونیش پێیەوە پابەندە ،

هۆکاری ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئافرەت مەعاناتی تایبەت بەخۆی هەیە و لە مانگێکدا چەندان ڕۆژ ڕەنگە توانای جەستەی بە تەواوی لە لاوازی دابێت و تەحەمولی کەم تر ببێتەوە بەشێوەیەک کە لە بارودۆخی ئاسایی خۆیدا دوورە لەو حاڵەتە، ئەوە لەلایەک و لەلایەکی تریشەوە ژن عاتفیە و هەست و سۆزی زیاتر زاڵ دەبێت بەسەریدا، کە هەموو ژنێک بە خۆشمەوە بەباشی لەوە تێدەگات .

لەلایەکی تر بەپێی شەرع هەستێکی ناخۆش دەردەبڕن لەوەی ژن و پیاو یەکسان نەکراوە بە پێچەوانەوە دەبێت بەشانازیەوە باسی جیاوازیەکان بکرێت خۆم پێموایە هیچ کات ژن و پیاو یەکسان نین و ناشبن تەنها لەڕوی جەستەییەوە 13جیاوازی لە نێوانیان دا هەیە ئەمەش جگە لە جیاوازیەکانی ڕووی ناوەوە .

ئەگەر جیاواز نەبونایە ژیان ڕەنگ و بەهایەکی نەدەبوو ، وە هەموومان باش دەرک بەوە دەکەین کە پیاو ئەرک و بەرپرسیاریەتی زۆری لەسەر شانە ژن ئەگەر پێی خۆش بێت کار دەکات یان نایکات بەڵام پیاو هەر دەبێت کار بکات و خێزانەکەی بەڕێوە ببات و ئەو بەرپرسی خێزانەکەیەتی لەهەر شتێک کە ڕووبەڕوو دەبێت لەگەڵ ئەو خانەوادەیە

هەردووکلا دەبێ ماف و ئەرکی خۆیان بەسەر ئەوەی ترەوە بزانن  و پابەند بن بەو بەرپرسیاریەتیانەی لەسەر شانیان هەیە .

بە شەرع پیاو بە دەرەجەیەک دەکەوێتە پێش ژن بەڵام ئەوە لە ڕووی ئەرکەوەیە نەوەک لەڕووی ماف .

ژن موقەدەسترین بوونەوەری ئەو گەردونەیە و لەکاتێک دا بەشەرع ئەو پایە گرینگانە بۆ ژن دانراوە یاسا پێی پێ داگرتووە و جێیبەجێی کردوون . هەر بۆیە دەبێ خۆشحاڵ بین بەوەی باوەڕی ئێمە باوەڕێکی دروستە. وا پێویستی دەکرد ئەو ڕوونکردنەوانە بدەم بۆ تێگەیشتن لە گرێبەندێکی هاوسەرگیری درووست .

خاڵێکی دیکە کە پێیویستە باسی بکەم ئەوەیە بە پێی شەرع و یاساش دروستە ژن یان پیاو هەریەکێکیان داوای هاوسەرگیری لە ڕەگەزی بەرامبەر بکات و تەنها بە پێی دابوو نەریتە کە پیاو داوای هاوسەرگیری دەکات و بێگومان یاسا لەسەروی دابوو نەریتە.

دوو جۆر مارەیی هەیە

مارەی مقدمە: ئەو مارەییە لە کاتی مارەکردن دەبێ بدرێت بە ژن پێش گواستنەوە .

مارەی مٶخرە: ئەو مارەییە کە دوای گواستنەوە دەدرێت لە حاڵەتێکدا ئەگەر پیاوەکە ژنەکە تەڵاق بدات .

پێویستە کاتێک کوڕو کچ دەچنە نێو پرۆسەی هاوسەرگیری لە کاتێکدا کە مارەدەکرێن سەرەتا بچنە مەحکەمە دواتر بەپێی شەرع مارە ببڕێن.

چونکە ئەگەر بەپێی شەرع مارە ببڕێن شەرت نییە لە مەحکەمەش قەبوڵ بکرێت بەهۆی گرفتی خوێن و بوونی منداڵی کەمئەندام . بەڵام ئەگەر لە مەحکەمە مارەبڕان بەپێی شەرع هیچ کێشەیەک دروست نابێت .

لە درێژەی ئەو بابەتەدا هیوادارم توانیبێتم کەم تا زۆر زانیاریم گەیاندبێت،

بەهیوای ژیانێکی پر لە خۆشی و ئارامی و گیانی لەیەک قەبوڵکردن و خۆشەویستی بۆ هەموو لایەک .

بابەتی هاوشێوە

2026-03-16

پیام به مناسبت هشتادمین سالگرد تأسیس اتحادیه زنان دموکرات کردستان ایران

2026-03-15

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنان

2026-03-15

پەیام بە بۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

2026-03-14

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی