ڕۆژی دووشەممە ڕیکەوتی 7.7.2025 ڤۆرکشۆپێک لە ژیر ناوی ( بەهێز کردنی پێوەندی ) مرۆڤەکان لە لایەن رێکخراوی کۆمەڵەی کوولتووری پاکستانیان لە وڵاتی نۆروێژ بەریوە چوو.
کۆرگێڕی بەرنامە باسی لە سەر گرنگی بەهێزکردنی پێوەندی بنەماڵە کرد. ئەوە پرسێکی یەکجار گرنگە کە دایکان و باوکان و کەسانی نیزیکی بنەماڵە دەبێ زۆر بە وریاییەوە لە گەڵ منداڵان و مێرمنداڵانیان هەڵسووکەوت بکەن. ئەگەر هەستی سۆز و خۆشەویستی و لێک نێزیکبوون لە بنەماڵەدا بە منداڵان نەدرێت لەوانەیە لە دەورانی مێرمنداڵیدا ترازانێ لەو بەینە پێک بێت و ئیحساسی ئارامش و بڕوا بە خۆ بوون لەواندا دروست نەبێ.
دایک و باوک و کەسانی نێزیکی بنەماڵە ئاوینەی باڵانوینی منداڵانن کەوابوو ئەگەر ئەو هەست و پێوەندییە بە شێوەیەکی دروست لە بنەماڵەدا بوونی نەبێ دەکرێ ئەو ترازانە لە دەورانی جەوانی کوڕان و کچان پێش بێت. ئەگەر منداڵ لە ناو خیزانی خۆیدا بتوانێ سەربەستانە بیر و ڕاو بۆچوونی خۆی باس و شرۆڤە بکا بە دڵنیاییەوە لە گەورە بوونیدا مرۆڤێکی سەربەخۆ و خاوەن ڕاو و بۆچوون دەبێ.
بەشدار بووان بە پرسیار و بۆچوونەکانی خۆیان زیاتر شرۆڤەی باسەکەیان کرد.
کۆی باسەکە ئەوەیە کە تەربییەت و بارهێنانی بنەماڵەکان نەخشی کاریگەریان لە داهاتووی هەر تاکیکی کۆمەڵگادا هەیە.
یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران-نوروێژ
دووشەممە 7.7.2025




