Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ و چاوپێکەوتن
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
    • وتار
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ و چاوپێکەوتن
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
    • وتار
  • پێوەندی
  • فارسی

بزووتنەوەی ژنانی کوردستان، پێویستییەکی هەنووکەیی!

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-07-28
  • 10:46

زانیار بەهاری

دەستپێک:

نووسین دەبێ ئامانجێکی دیار و ڕوونی لە پشت بێ و بەتایبەتی نووسین لە بیاڤی سیاسی و لەسەر بوارێکی گرینگ و هەستیاری وەک بواری ژنان و لە ڕەهەندێکی نەتەوەیی و کوردستان تەوەریی ئەم پێویستییە زیاتر و گرینگتریش دەکات، ماوەی ڕابردوو توویتێکی “مەهدی جەلالی تارانی” لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بۆم سەرنجڕاکێش و پرسیارخوڵقێن بوو، سەرنجڕاکێش چونکە غەیرە کوردێک بەوجۆرە قووڵ و وردە لە خەباتی ژنانی کورد گەیشت بوو و لە ڕەهەندگەلی سیاسیی کۆمەڵایەتی و دەروونناسییەوە شیکردنەوەی بۆ کردبوو، بەڵام پرسیار خوڵقێن بوو چونکە ئەو پرسیارەی بۆم دروست کرد بۆچی ئێمە خۆمان بەوجۆرە لە خەباتی ژنان تێنەگەیشتووین و لێی ناڕوانین؟ یان ئەگەر تێگەیشتووین چما تا ئێستا بەوە بەسەندەمان کردووە چالاکیی ژنان تەنیا لە چوارچێوەی ڕێکخراوەکاندا ببێ و ئەو چالاکییانە هەوڵنەدراوە لە چوارچێوەی بزاڤێکی سەرتاسەری ژنانی کوردستان ڕێک بخرێ؟ هەڵبەت بەجێیە و پێویستە ئاماژە بەوە بکەم من لەم وتارەدا نامهەوێ لە پەنجەرەیەکی فێمێنستیی ڕادیکاڵی نامۆ بە کوردەوار لەو پرسە بتوێژێمەوە و قسەی لەسەر بکەم بەڵکوو ئەمە وەک دەروازەیەک دەبینم بۆ هەنگاونان بۆ پێکهێنانی بزووتنەوەیەکی یەکسانیخوازی شوناس پارێزی دژە کۆڵۆنیاڵیستی کە لە یەک سەنگەردا و پێکەوە بۆ سەروەری نەتەوەیی، یەکسانی و سڕینەوەی کۆڵۆنیاڵیزم خەبات دەکات هەڵبەت لە چوارچێوەیەکی گەورەتر و وەک بزاوتێکی سەرتاسەری کوردستان تەوەر.

جیاوازییەکان خاڵی بەهێزن

جوگرافیا، پێکهاتەی کۆمەڵگە و مێژووەکەی دەکرێ و دەتوانن ببنە هۆکار و فاکتەری کاریگەر لە شکڵ و بیچمدان بە شۆڕش و بزووتنەوەیەک جا ئەو بزووتنەوە سیاسی، کۆمەڵایەتی یان ژینگەیی بێ واتە ئەم جیاوازییە سروشتیی و ناسروشتییانە ڕەنگی جوڵانەوەکان لە شوێنێک بۆ شوێنێک، لە هەرێمێک بۆ هەرێمێک و تەنانەت لە سنوورەکانی دەوڵەت نەتەوەیەکیشدا دەگۆڕن و جیاوازی دەکەن لە بزاوتە هاوشێوەکانی هەر بۆیەش خەبات بۆ خەبات جیاوازە و ئەم جیاوازییانە داخوازەکانیشی جیاواز کردووە، خەباتی یەکسانیخوازی ژنانی کوردستان_وشەی کوردستان بەکاردەهێنم لە جێگەی کورد بەو ئامانجەی لەسەرەوە ئاماژەم پێ دا_ هەڵقووڵاوی جوگرافیا و چوارچێوەیەکی کۆمەڵایەتیی جیاوازە بە بەراورد لەگەڵ خەباتە یەکسانییخوازەکانی هاوشێوەی هەر ئەم جیاوازییەش وای کردووە داخوازەکانی ئەم خەباتە جیاواز بێ، ژنی کورد لەگەڵ لەدایک بوونیەوە لە بەرامبەر پێکهاتە و ستراکتۆییەکی پیاوسالاریی خۆوڵاتی بەرەوڕووە و لە هەمان کاتدا ئەم ژنە وێڕای شوناسە ڕەگەزییەکەی هەڵگری شوناسێکی نەتەوەیشە کە وڵات و جوگرافیا نەتەوەییەکی بۆتە کۆڵۆنی واتە لەگەڵ پێکهاتە و ستراکتۆیی دەسەڵاتی کۆڵۆنیاڵیش کە هەڵاواردن و جیاوازیی دانانی تایبەت بەخۆی هەیە دەست و پەنجە نەرم دەکات و هەوڵ بۆ شکاندنی چوارچێوە و نۆرمەکانی دەدات، ئەم توێژ و پێکهاتە کۆمەڵایەتییە سەرکوتکراوەی ناخی کۆمەڵگەی خۆوڵاتیی خۆی هەردەم لە دوو سەنگەردا خەباتی کردووە و تا ئێستاش ئەم خەباتە بەردەوامە واتە سەنگەری شوناس پارێزی و دەستەبەرکردنی سەروەری نەتەوەیی و سەنگەری یەکسانییخوازی، ئێستا و لە هەلومەرجی تایبەتی خەبات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دوای مێژوویەکی دووری  لەپەراوێزدا مانەوەی چالاکی و خەباتی ژنان لەژێر سێبەری خەباتی نەتەوەیی هەڵبەت بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستییەی خەباتی ژنان خەباتێکی لێک گرێدراوی نەتەوەیی یەکسانخوازییە کاتی ئەوە نەهاتووە ئەم خەباتە بۆ ئاستێکی سەرووتر و گەورەتر لە ئاستە باوە کلێشەییەکەی بچێ؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە کە ڕێکخستنی ژنان و خەباتەکەیان لە بزووتنەوەیەکدا دەخوازێ یان پێگە و جێگەیەکی نوێی جیاواز لە پێگەی سونەتی ژن لە جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان پێشنیار دەکات.

نووسەری ئەم دێڕانە باوەڕمەندە بەوەی بەشداری چالاکانە و شوێندانەرانەی ژنان لە خەبات و بە تایبەتی شۆڕشی نوێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان واتە شۆڕشی “ژینا” زۆر بەها و نۆرمی سونەتی لە هەناوی خەبات و جووڵانەوەی نەتەوەیشدا گۆڕییوە بەجۆرێک خەباتی ژنان لە چوارچێوەی بزووتنەوەیەکی کوردستانیی ژنان کە شوناس پارێزی، یەکسانیخوازی و سڕینەوەی کۆڵۆنیاڵیزم لە یەک سەنگەردا و پێکەوە خەباتی بۆ دەکرێ بۆتە پێویستییەکی هەنووکەیی کە دەتوانێ شوێندانەری قووڵی لەسەر ڕەوتی پێشهاتەکانی کوردەوار ببێ یاکوو لە ئەگەری سازنەبوونی بزووتنەوەیەکی لەوجۆرەی ئاماژەی پێکرا ئەوە ژنانی کورد بەو شێوەیەی ئێستا و لە چوارچێوەی ڕێکخراوە تایبەتمەندەکانیاندا بەردەوامی بە خەبات دەدەن هەڵبەت لێرەدا و لەم ئەگەرەدا پێویستییەکی حەتمی خۆی دەردەخات ئەویش پێویستی  خوێندنەوەیێکی نوێی ڕێبەرایەتیی شۆڕشی کورد بۆ پێگەی ئەم توێژە زیندوو و شوێندانەرەی کۆمەڵگەی کوردەوار واتە ژنانە ئەویش بەگوێرەی پاڕادایم و دەرهاویشتە نوێیەکانی بیاڤی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کوردستان و هاوکات ئەم خوێندنەوەیە جێگە و پێگەیەکی نوێ بۆ ژنان لە جووڵانەوەدا دەستەبەر دەکات هەڵبەت ئەگەر ڕێبەرایەتیی شۆڕشی کورد خوازیاری بەهێزتر بوون و بە جەماوەری تر بوونی خەباتن ئەم خوێندنەوەیە هەرچی زووترە دەبێ بە ئەنجام بگەیێنن و هەنگاوی بوێرانەش لەڕاستایدا بنێنن بەڵام دەبێ ئاماژە بەو ڕاستییە بکەم تا ئێستا هیچ نیشانەیەک لەمەڕ خوێندنەوەیەکی لەوجۆرە هەست پێکراو نییە.

خوێندنەوەی نوێ بۆچی گرینگە؟

ئەگەر واقیعبینانە لەمەڕ بابەتە سیاسییەکان بدوێین و لەو سۆنگەیەوە پەیجۆری وەڵام و چارەسەری گونجاو و لەبار بۆ دۆزی ژنان لە کوردستاندا بین دەبێ پێ لەو ڕاستییە بنێین ئێمە وەک جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لە ڕاکێشانی تەواوەتی وزە و پۆتانسییەلی ژنی کورد بۆ نێو بیاڤی سیاسی و بەشداری بەرینتری ئەوان لە چوارچێوەی خەباتدا سەرکەوتوو نەبووین چونکە تا ئێستاش ڕوانینی باو لەمەڕ دۆزی ژنان ڕوانینێکی سونەتی و کلێشەیی بووە و نەیتوانیووە سنوورەکانی دروشم بە تەواوەتی تێپەڕ بکات هەڵبەت لەم بارودۆخەدا ژنان خۆشیان کەمتەرخەم بوونە بەڵام ئەوە نابێتە پاساو بۆ نەبوونی ڕوانین و دونیابینییەکی نوێ و وەڵامدەر کە بتوانێ وزە و پۆتانسییەلی ژنی کورد بەشێوەیەکی فراوانتر و بەرینتر بۆ ئامانجە باڵاکانی وەک سڕینەوەی کۆڵۆنیاڵیزم و یەکسانی و بنیادنانی کولتوور و کۆمەڵگەیێکی ژن دۆست ڕێک بخات، ژنان پێکهێنەرێکی سەرەکی هەر کۆمەڵگە و چوارچێوەیەکی مرۆیین و چەندی بەشداریی کارای ئەوان لەو چوارچێوانەدا بەرینتر بێ ئەگەری سەرکەوتن زیاتر و زیاتر دەبێ و ئەمەش بۆ کوردستان بەهەمانشێوەیە ئەم وتەی عەبدولڕەحمان قاسملوو دەتوانێ وەڵام بۆ سەردێڕی ئەم بەشە بێ:

” ژنان نیوەی ئەندامانی کۆمەڵن، هەرچی کەمتر لە کاروباری کۆمەڵدا بەشداربن ئەوەندە کار و تێکۆشان و خەللاقییەت لە کۆمەڵدا کەمترە و هەر ئەوەندەش کۆمەڵ پاشکەوتووترە بۆیە ڕادەی بەشداربوونی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا نیشانەی پێشکەوتوویی هەر کۆمەڵێکە”

دەرەنجام:

خەباتی ژنانی کوردستان بەگشتی و بەتایبەتیش لە چوارچێوەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا کێشە و کەموکوڕی تایبەت بەخۆی هەیە کە هەم هەوڵی خودی ژنان بۆ چارەسەریان پێویستە و هەم گۆڕانی تێڕوانینی باوی ڕێبەرایەتیی شۆڕش و بزووتنەوە لەمەڕ دۆز و پێگەی ژنان پێویستتر، ڕێکخستنی ژنان لە چوارچێوەی بزووتنەوەیەکی سەرتاسەری کوردستانی کە توانیبێتی لەگەڵ داخوازە یەکسانیخوازەکانی شوناسی نەتەوەیی و دژە کۆڵۆنیاڵیستیی خۆی بپارێزێ سەرکەوتنی هەرچی زیاتری دۆزی کورد و بەرینتر بوون و فراوانتر بوونی خەبات لەگەڵ پێگەیێکی شایانتر لە ئاستی نێونەتەوەیی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێ و لە ئەگەری سازنەبوونی بزووتنەوەیەکی لەم چەشنە خوێندنەوەیێکی نوێ بۆ پێگە و جێگەی ژنی کورد لە ڕەوتی ڕووداوە سیاسییەکانی کوردەوار دەبێتە ئاڵنگارییەکی نوێ بۆ ڕێبەرایەتیی شۆڕشی کورد تا خەباتێکی گشتگیرتر و بەربڵاوتر لە هەمیشە لە جوگرافیای کوردستاندا دەستەبەر بکەن لەهەر ئەگەرێکدا ئەوەی سەرکەوتووە خەباتی ژنانی کوردستان و ژنانی خەباتکاری کوردستان دەبن.

پەراوێزەکان:

کوردەوار: وشەیەکە بۆ کۆمەڵگەی کوردستان بەکارمهێناوە.

بابەتی هاوشێوە

🔹چاپ و بڵاوبوونەوەی بەرگی یەکەمی کتێبی سوورخەڵاتان

2023-09-14

🔻 شنە دروودگەر: هیوادارم بانگەوازی هاوبەشی ٦ حیزبەکەی ڕۆژهەڵات، ببێت بە بەستێنێک کە لە داهاتوویەکی نیزیکدا لایەنەکان لە چوارچێوەی بەرەیەکی کوردستانیدا پشتیوانی و بەشداری لە شۆڕشی ژینادا بکەن

2023-09-11

‍ پشتیوانی لە بانگەوازی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین بۆ مانگرتنی گشتیی ٢٥ی خەرمانان

2023-09-11

باوکێک کە چارەنووسی دەیان کچی لەگەڵ کچەکانی خۆی گۆڕی

2023-09-10
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران مەحکووم دەکەین!

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2023-09-17
کاروچالاکی

بەشداری هەیئەتێکی بێلژیکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سمیناری دیاسپۆرا لە وڵاتی هولەند

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2023-09-17
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی ڕێکخراوەکانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2023-09-17

بەشداری هەیئەتێکی بێلژیکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سمیناری دیاسپۆرا لە وڵاتی هولەند

پەیامی ڕێکخراوەکانی ژنان، لاوان و خوێندکارانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سمینارێک لە ژێرناوی “ژن ، ژیان ، ئازادی” لە وڵاتی نۆروێژ

🔹چاپ و بڵاوبوونەوەی بەرگی یەکەمی کتێبی سوورخەڵاتان

بەڕێوەچوونی کەرنەڤاڵێک لە ژێرناوی ژن ، ژیان ، ئازادی لە وڵاتی سۆئێد

🔻 شنە دروودگەر: هیوادارم بانگەوازی هاوبەشی ٦ حیزبەکەی ڕۆژهەڵات، ببێت بە بەستێنێک کە لە داهاتوویەکی نیزیکدا لایەنەکان لە چوارچێوەی بەرەیەکی کوردستانیدا پشتیوانی و بەشداری لە شۆڕشی ژینادا بکەن

‍ پشتیوانی لە بانگەوازی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین بۆ مانگرتنی گشتیی ٢٥ی خەرمانان

باوکێک کە چارەنووسی دەیان کچی لەگەڵ کچەکانی خۆی گۆڕی

منداڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئامێرە زیرەکەکان

‌ قه‌ڵافه‌تی سه‌رڤ و جوانی سنوبه‌ر و باڵای به‌رزی قه‌ڵا

بزووتنەوەی ژنانی کوردستان، پێویستییەکی هەنووکەیی!

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-07-28
  • 10:46

زانیار بەهاری

دەستپێک:

نووسین دەبێ ئامانجێکی دیار و ڕوونی لە پشت بێ و بەتایبەتی نووسین لە بیاڤی سیاسی و لەسەر بوارێکی گرینگ و هەستیاری وەک بواری ژنان و لە ڕەهەندێکی نەتەوەیی و کوردستان تەوەریی ئەم پێویستییە زیاتر و گرینگتریش دەکات، ماوەی ڕابردوو توویتێکی “مەهدی جەلالی تارانی” لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر بۆم سەرنجڕاکێش و پرسیارخوڵقێن بوو، سەرنجڕاکێش چونکە غەیرە کوردێک بەوجۆرە قووڵ و وردە لە خەباتی ژنانی کورد گەیشت بوو و لە ڕەهەندگەلی سیاسیی کۆمەڵایەتی و دەروونناسییەوە شیکردنەوەی بۆ کردبوو، بەڵام پرسیار خوڵقێن بوو چونکە ئەو پرسیارەی بۆم دروست کرد بۆچی ئێمە خۆمان بەوجۆرە لە خەباتی ژنان تێنەگەیشتووین و لێی ناڕوانین؟ یان ئەگەر تێگەیشتووین چما تا ئێستا بەوە بەسەندەمان کردووە چالاکیی ژنان تەنیا لە چوارچێوەی ڕێکخراوەکاندا ببێ و ئەو چالاکییانە هەوڵنەدراوە لە چوارچێوەی بزاڤێکی سەرتاسەری ژنانی کوردستان ڕێک بخرێ؟ هەڵبەت بەجێیە و پێویستە ئاماژە بەوە بکەم من لەم وتارەدا نامهەوێ لە پەنجەرەیەکی فێمێنستیی ڕادیکاڵی نامۆ بە کوردەوار لەو پرسە بتوێژێمەوە و قسەی لەسەر بکەم بەڵکوو ئەمە وەک دەروازەیەک دەبینم بۆ هەنگاونان بۆ پێکهێنانی بزووتنەوەیەکی یەکسانیخوازی شوناس پارێزی دژە کۆڵۆنیاڵیستی کە لە یەک سەنگەردا و پێکەوە بۆ سەروەری نەتەوەیی، یەکسانی و سڕینەوەی کۆڵۆنیاڵیزم خەبات دەکات هەڵبەت لە چوارچێوەیەکی گەورەتر و وەک بزاوتێکی سەرتاسەری کوردستان تەوەر.

جیاوازییەکان خاڵی بەهێزن

جوگرافیا، پێکهاتەی کۆمەڵگە و مێژووەکەی دەکرێ و دەتوانن ببنە هۆکار و فاکتەری کاریگەر لە شکڵ و بیچمدان بە شۆڕش و بزووتنەوەیەک جا ئەو بزووتنەوە سیاسی، کۆمەڵایەتی یان ژینگەیی بێ واتە ئەم جیاوازییە سروشتیی و ناسروشتییانە ڕەنگی جوڵانەوەکان لە شوێنێک بۆ شوێنێک، لە هەرێمێک بۆ هەرێمێک و تەنانەت لە سنوورەکانی دەوڵەت نەتەوەیەکیشدا دەگۆڕن و جیاوازی دەکەن لە بزاوتە هاوشێوەکانی هەر بۆیەش خەبات بۆ خەبات جیاوازە و ئەم جیاوازییانە داخوازەکانیشی جیاواز کردووە، خەباتی یەکسانیخوازی ژنانی کوردستان_وشەی کوردستان بەکاردەهێنم لە جێگەی کورد بەو ئامانجەی لەسەرەوە ئاماژەم پێ دا_ هەڵقووڵاوی جوگرافیا و چوارچێوەیەکی کۆمەڵایەتیی جیاوازە بە بەراورد لەگەڵ خەباتە یەکسانییخوازەکانی هاوشێوەی هەر ئەم جیاوازییەش وای کردووە داخوازەکانی ئەم خەباتە جیاواز بێ، ژنی کورد لەگەڵ لەدایک بوونیەوە لە بەرامبەر پێکهاتە و ستراکتۆییەکی پیاوسالاریی خۆوڵاتی بەرەوڕووە و لە هەمان کاتدا ئەم ژنە وێڕای شوناسە ڕەگەزییەکەی هەڵگری شوناسێکی نەتەوەیشە کە وڵات و جوگرافیا نەتەوەییەکی بۆتە کۆڵۆنی واتە لەگەڵ پێکهاتە و ستراکتۆیی دەسەڵاتی کۆڵۆنیاڵیش کە هەڵاواردن و جیاوازیی دانانی تایبەت بەخۆی هەیە دەست و پەنجە نەرم دەکات و هەوڵ بۆ شکاندنی چوارچێوە و نۆرمەکانی دەدات، ئەم توێژ و پێکهاتە کۆمەڵایەتییە سەرکوتکراوەی ناخی کۆمەڵگەی خۆوڵاتیی خۆی هەردەم لە دوو سەنگەردا خەباتی کردووە و تا ئێستاش ئەم خەباتە بەردەوامە واتە سەنگەری شوناس پارێزی و دەستەبەرکردنی سەروەری نەتەوەیی و سەنگەری یەکسانییخوازی، ئێستا و لە هەلومەرجی تایبەتی خەبات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دوای مێژوویەکی دووری  لەپەراوێزدا مانەوەی چالاکی و خەباتی ژنان لەژێر سێبەری خەباتی نەتەوەیی هەڵبەت بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستییەی خەباتی ژنان خەباتێکی لێک گرێدراوی نەتەوەیی یەکسانخوازییە کاتی ئەوە نەهاتووە ئەم خەباتە بۆ ئاستێکی سەرووتر و گەورەتر لە ئاستە باوە کلێشەییەکەی بچێ؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە کە ڕێکخستنی ژنان و خەباتەکەیان لە بزووتنەوەیەکدا دەخوازێ یان پێگە و جێگەیەکی نوێی جیاواز لە پێگەی سونەتی ژن لە جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان پێشنیار دەکات.

نووسەری ئەم دێڕانە باوەڕمەندە بەوەی بەشداری چالاکانە و شوێندانەرانەی ژنان لە خەبات و بە تایبەتی شۆڕشی نوێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان واتە شۆڕشی “ژینا” زۆر بەها و نۆرمی سونەتی لە هەناوی خەبات و جووڵانەوەی نەتەوەیشدا گۆڕییوە بەجۆرێک خەباتی ژنان لە چوارچێوەی بزووتنەوەیەکی کوردستانیی ژنان کە شوناس پارێزی، یەکسانیخوازی و سڕینەوەی کۆڵۆنیاڵیزم لە یەک سەنگەردا و پێکەوە خەباتی بۆ دەکرێ بۆتە پێویستییەکی هەنووکەیی کە دەتوانێ شوێندانەری قووڵی لەسەر ڕەوتی پێشهاتەکانی کوردەوار ببێ یاکوو لە ئەگەری سازنەبوونی بزووتنەوەیەکی لەوجۆرەی ئاماژەی پێکرا ئەوە ژنانی کورد بەو شێوەیەی ئێستا و لە چوارچێوەی ڕێکخراوە تایبەتمەندەکانیاندا بەردەوامی بە خەبات دەدەن هەڵبەت لێرەدا و لەم ئەگەرەدا پێویستییەکی حەتمی خۆی دەردەخات ئەویش پێویستی  خوێندنەوەیێکی نوێی ڕێبەرایەتیی شۆڕشی کورد بۆ پێگەی ئەم توێژە زیندوو و شوێندانەرەی کۆمەڵگەی کوردەوار واتە ژنانە ئەویش بەگوێرەی پاڕادایم و دەرهاویشتە نوێیەکانی بیاڤی سیاسی و کۆمەڵایەتیی کوردستان و هاوکات ئەم خوێندنەوەیە جێگە و پێگەیەکی نوێ بۆ ژنان لە جووڵانەوەدا دەستەبەر دەکات هەڵبەت ئەگەر ڕێبەرایەتیی شۆڕشی کورد خوازیاری بەهێزتر بوون و بە جەماوەری تر بوونی خەباتن ئەم خوێندنەوەیە هەرچی زووترە دەبێ بە ئەنجام بگەیێنن و هەنگاوی بوێرانەش لەڕاستایدا بنێنن بەڵام دەبێ ئاماژە بەو ڕاستییە بکەم تا ئێستا هیچ نیشانەیەک لەمەڕ خوێندنەوەیەکی لەوجۆرە هەست پێکراو نییە.

خوێندنەوەی نوێ بۆچی گرینگە؟

ئەگەر واقیعبینانە لەمەڕ بابەتە سیاسییەکان بدوێین و لەو سۆنگەیەوە پەیجۆری وەڵام و چارەسەری گونجاو و لەبار بۆ دۆزی ژنان لە کوردستاندا بین دەبێ پێ لەو ڕاستییە بنێین ئێمە وەک جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لە ڕاکێشانی تەواوەتی وزە و پۆتانسییەلی ژنی کورد بۆ نێو بیاڤی سیاسی و بەشداری بەرینتری ئەوان لە چوارچێوەی خەباتدا سەرکەوتوو نەبووین چونکە تا ئێستاش ڕوانینی باو لەمەڕ دۆزی ژنان ڕوانینێکی سونەتی و کلێشەیی بووە و نەیتوانیووە سنوورەکانی دروشم بە تەواوەتی تێپەڕ بکات هەڵبەت لەم بارودۆخەدا ژنان خۆشیان کەمتەرخەم بوونە بەڵام ئەوە نابێتە پاساو بۆ نەبوونی ڕوانین و دونیابینییەکی نوێ و وەڵامدەر کە بتوانێ وزە و پۆتانسییەلی ژنی کورد بەشێوەیەکی فراوانتر و بەرینتر بۆ ئامانجە باڵاکانی وەک سڕینەوەی کۆڵۆنیاڵیزم و یەکسانی و بنیادنانی کولتوور و کۆمەڵگەیێکی ژن دۆست ڕێک بخات، ژنان پێکهێنەرێکی سەرەکی هەر کۆمەڵگە و چوارچێوەیەکی مرۆیین و چەندی بەشداریی کارای ئەوان لەو چوارچێوانەدا بەرینتر بێ ئەگەری سەرکەوتن زیاتر و زیاتر دەبێ و ئەمەش بۆ کوردستان بەهەمانشێوەیە ئەم وتەی عەبدولڕەحمان قاسملوو دەتوانێ وەڵام بۆ سەردێڕی ئەم بەشە بێ:

” ژنان نیوەی ئەندامانی کۆمەڵن، هەرچی کەمتر لە کاروباری کۆمەڵدا بەشداربن ئەوەندە کار و تێکۆشان و خەللاقییەت لە کۆمەڵدا کەمترە و هەر ئەوەندەش کۆمەڵ پاشکەوتووترە بۆیە ڕادەی بەشداربوونی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا نیشانەی پێشکەوتوویی هەر کۆمەڵێکە”

دەرەنجام:

خەباتی ژنانی کوردستان بەگشتی و بەتایبەتیش لە چوارچێوەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا کێشە و کەموکوڕی تایبەت بەخۆی هەیە کە هەم هەوڵی خودی ژنان بۆ چارەسەریان پێویستە و هەم گۆڕانی تێڕوانینی باوی ڕێبەرایەتیی شۆڕش و بزووتنەوە لەمەڕ دۆز و پێگەی ژنان پێویستتر، ڕێکخستنی ژنان لە چوارچێوەی بزووتنەوەیەکی سەرتاسەری کوردستانی کە توانیبێتی لەگەڵ داخوازە یەکسانیخوازەکانی شوناسی نەتەوەیی و دژە کۆڵۆنیاڵیستیی خۆی بپارێزێ سەرکەوتنی هەرچی زیاتری دۆزی کورد و بەرینتر بوون و فراوانتر بوونی خەبات لەگەڵ پێگەیێکی شایانتر لە ئاستی نێونەتەوەیی لەگەڵ خۆیدا دەهێنێ و لە ئەگەری سازنەبوونی بزووتنەوەیەکی لەم چەشنە خوێندنەوەیێکی نوێ بۆ پێگە و جێگەی ژنی کورد لە ڕەوتی ڕووداوە سیاسییەکانی کوردەوار دەبێتە ئاڵنگارییەکی نوێ بۆ ڕێبەرایەتیی شۆڕشی کورد تا خەباتێکی گشتگیرتر و بەربڵاوتر لە هەمیشە لە جوگرافیای کوردستاندا دەستەبەر بکەن لەهەر ئەگەرێکدا ئەوەی سەرکەوتووە خەباتی ژنانی کوردستان و ژنانی خەباتکاری کوردستان دەبن.

پەراوێزەکان:

کوردەوار: وشەیەکە بۆ کۆمەڵگەی کوردستان بەکارمهێناوە.

بابەتی هاوشێوە

🔹چاپ و بڵاوبوونەوەی بەرگی یەکەمی کتێبی سوورخەڵاتان

2023-09-14

🔻 شنە دروودگەر: هیوادارم بانگەوازی هاوبەشی ٦ حیزبەکەی ڕۆژهەڵات، ببێت بە بەستێنێک کە لە داهاتوویەکی نیزیکدا لایەنەکان لە چوارچێوەی بەرەیەکی کوردستانیدا پشتیوانی و بەشداری لە شۆڕشی ژینادا بکەن

2023-09-11

‍ پشتیوانی لە بانگەوازی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین بۆ مانگرتنی گشتیی ٢٥ی خەرمانان

2023-09-11

باوکێک کە چارەنووسی دەیان کچی لەگەڵ کچەکانی خۆی گۆڕی

2023-09-10

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ و چاوپێکەوتن
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
    • وتار
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ و چاوپێکەوتن
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
    • وتار
  • پێوەندی
  • فارسی