Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

بوارە دەروونییەکانی کاتیسووڕی مانگانە لە ژنان و کچاندا

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-01-16
  • 08:37

دیمانە: جیهان بێتووشی

لەو دیمانەیەدا دەمانەوێ ئاوڕێک لە لایەنی دەروونی ژنان بدەینەوە لە کاتی سوڕی مانگانەدا ڕونکردنەوە بدەین لەسەر هەندێک پرسیار کە ئایا کێ بەرپرسیارە لە هۆشیارکردنەوەی کچان لە سەرەتای سوڕی مانگانە نیشانە دەرونیەکان چین؟ جیاوازی نیشانە دەرونیەکان لە سوڕی مانگانە و تەمەنی نائومێدیدا چیە؟
بۆ ئەو مەبەستەش دیمانەیەکمان لەگەڵ دکتۆر فەوزیە پسپۆری بواری کۆمەڵناسی و مامۆستای زانکۆ ئەنجامداوە

١-ئایا پێویستە پێش گەیشتن بە ئەو تەمەنەی کچان توشی سوڕی مانگانە دەبن لە بواری دەرونی ئامادەکاری بکرێ؟ ئەوە ئەرکی چ کەسێک یان کەسانێکە؟

بەڵێ دەبێت کچان پێش گەیشتن بەو تەمەن ئامادە بکرێن هەم لە لایەنی دەرونی هەم لە لایەنی جەستەیی بۆ ئەوەی بەدوربن لە خەمۆکی بەردەوام پێش ئەوەی کچان بگەن بە سوڕی مانگانە دەبێت ئامادەبکرێن لەلایەن خێزانەکانیانەوە بە پلەی یەکەوە بە تایبەتیش لە لایەن دایکانەوە چونکە کچ هەیە لە تەمەنێکی منداڵ واتە ٩ساڵی یان ١٢ ساڵی دەکەوێتە سوڕی مانگانەوە بۆیە دەبێت کچان لەلایەن دایکیان یان یەکێک لە خانەوادەکەیان هۆشیار بکرێنەوە بۆیان ڕون بکرێتەوە کە پڕۆسەکە چۆنە و نیشانەکانی چین تا کاتێک بۆ یەکەم جار خوێن دەبینێ هەست بە ترس و دڵەڕاوکێ نەکا هەندێ جار دایکان یان خانەوادە ئەو هۆشیاریەیان نیە کە کچان ئاگادار بکەنەوە یان ڕونکردنەوەیان بۆ بکەن بۆیە ئەرکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و رێکخراوی ژنان رێکخراوە مەدەنیەکانە کە خول و دەورەی جیا جیا بۆ ئەو کچانە بکاتەوە کە نەکەوتونە سوڕی مانگانەوە وشیاریان بکەنەوە و پرۆسەی سوڕی مانگانەیان بۆ شیبکەنەوە لە ڕێگەی ڤیدۆو وێنەوە پشانیان بدرێت تا ترس و دڵەڕاوکێیان کەم ببێتەوە و پێیان بوترێ کە ئەو پرۆسەیە واتای باشی تەندروستی ئێوەیە.

٢- ئایا سوڕی مانگانە کاریگەری هەیە لەسەر تێکچونی لایەنی دەرونی ؟

لە کاتی سوری مانگانەدا تێکچونی هۆڕمۆنەکان دەست پێدەکات کە ئەو تێکچونە هۆرمۆنانەش کاریگەری دەخەنە سەر لایەنی دەرونی چونکە تێکچونە دەرونیەکان و گۆرانکاری هۆڕمۆنات دوو شتی پێکەوە گرێدراون بۆیە لە کاتی سوڕی مانگانەدا هەندێ نیشانەی وەکو گریان و توڕە بوون و هەستکردن بە ماندووی هەست کردن بە تێکچونی پێست و ئازاری بەردەوام و حەزکردن بە مانەوە بە تەنیایی و مانەوە لە تاریکی نیشانەن بۆ تێکچونی دەروون .

٣-ئەو تێکچونە دەرونیانەی لە کاتی سوڕی مانگانەدا دروست دەبن کاتین یان کاریگەری لەسەر ئافرەتەکە جێدەهێڵن ؟

وەڵامی ئەو پرسیارە بە ڕاشکاوانە دەبێت بڵێم دەکەوێتە سەر ئەو ژینگەیەی کە ژنەکە یان کچەکە تێیدا دەژی واتا تا چ ئاستێک خێزانەکەی یان دەوروبەرەکەی هەست بە ئازارو نارەحەتی ئەو ئافرەتە دەکەن.
دەبێت ژینگەیەکی بۆ دروست بکرێ کە سوڕی مانگانە بە عەیبە سەیر نەکرێ و شتێکی ئاساییە و توڕە بوون و هاوارکردنی ئەو ژنانە بە ئاسای وەربگیرێ تا نەبێتە خەمۆکی و ژیانی دانەگرێت و نەبێتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی، دوبارە دەکەوێتەوە سەر خانەوادە یان هاوسەری ژنەکە کە خۆی لەگەڵ نارەحەتی و بێتاقەتیەکانی ئەو چەند ڕۆژەی هاوسەرەکەی ڕابێنێت و هەوڵبدات ئارامی بکەتەوە خۆشەویستی بۆ دەرببڕێ تاکو حاڵەتە دەرونیەکان کاڵ ببنەوە و نەخۆش نەبن.

٤-ئایا تێکچونە دەرونیەکان لە کاتی سوڕی مانگانەدا زیاترن یان لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانە لە ئافرەتانی سەروو ٤٠ ساڵی؟

ڕاستە زۆر نیشانە تێکچونی دوروونی لەکاتی سوڕی مانگانەدا وەدەردەکەون بەڵام زۆربەی کات شتی ئاساین و کپ دەبنەوە یان نامێنن چونکە ئەوە بە بەردەوامی هەموو مانگێک دووبارە دەبێتەوە بەڵام تێکچونە دەرونییەکان لەکاتی وەستانی سوڕی مانگانە لە ئافرەتێکی سەرو ٤٠ ساڵی دەبێتە شتێکی بەردەوام واتە بەردەوام لەڕوی جەستەییەوە هەست بە ماندویی و نەخۆشی دەکات هەست بە نائارامی دەکات چونکە ئەو تەمەنە پێی دەوترێ تەمەنی نائومێدی و ڕۆیشتن بەرەو پیربوون ئەوەش وای لێدەکات هەمیشە هەست بە توڕەی و بێزاربوون دەکات و هەروەها مومارەسەی سێکسی لاواز دەبێت کە هەندێ جار ئەوەش لەلایەن پیاوانەوە دەکرێت بە کێشە و بەوەش ژنان هەست بە توڕەبونی خودی و بێزاربوون لە دەوروبەر دەکەن بە پێی هەندێک لێکۆڵینەوەی سەرەتایی زۆربەی ئەو ژنانەی کە ژنی دوهەمیان بەسەردێت لەلایەن پیاوەکانیانەوە لە سوڕی مانگانە وەستاونەوە بۆیە ژنان بەردەوام ترسیان لەو تەمەنی نائومێدیە هەیە .

٥-دکتۆر ئەگەر وەکو کۆتا پرسیار بڵێم ئایا چارەسەر چیە بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشارە دەرونیانە ئێوە چ ڕێنمایەکمان دەکەی؟

لە کاتی سوڕی مانگانەدا تێکچونی دەرونی هەر هەست پێدەکرێ بەڵام دەتوانی کاڵتری بکەینەوە بەو چەند ڕێگایە
١-هۆشیارکردنەوەی کچان پێش چونە سوڕی مانگانە و ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست لە کەوتنە سوڕی مانگانەدا لەلایەن خانەوادە و کۆمەڵگە بە شتێکی عەیبە و ترسناک سەیر نەکرێ.
٢-ئامادەکاری بکرێ لە هەموو ئەو شتانەی بۆ ئافرەتەکە پێویستە لە کاتی سوڕی مانگانە وەک دەرمان و کەرەستەی تایبەت و خواردنی باش و ڤیتامینات و کەشێکی ئارام .
٣-هەڵچونی ئافرەتەکە بە ئاسایی وەربگیرێ لە لایەنی دەوروبەرەکەیەوە.

بابەتی هاوشێوە

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

2025-04-17

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

2025-04-17

دەستاودەستکردنی دۆخی ئابووری ژنانی ئێران لە سەدەی ۲۱دا

2025-04-11

پیشنهاداتی برای بهبود سیاست‌ها و فرهنگ اقتصادی به منظور حمایت از زنان

2025-04-11
سیاسی

هێمای ئیدئۆلۆژیک

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-07
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

بوارە دەروونییەکانی کاتیسووڕی مانگانە لە ژنان و کچاندا

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-01-16
  • 08:37

دیمانە: جیهان بێتووشی

لەو دیمانەیەدا دەمانەوێ ئاوڕێک لە لایەنی دەروونی ژنان بدەینەوە لە کاتی سوڕی مانگانەدا ڕونکردنەوە بدەین لەسەر هەندێک پرسیار کە ئایا کێ بەرپرسیارە لە هۆشیارکردنەوەی کچان لە سەرەتای سوڕی مانگانە نیشانە دەرونیەکان چین؟ جیاوازی نیشانە دەرونیەکان لە سوڕی مانگانە و تەمەنی نائومێدیدا چیە؟
بۆ ئەو مەبەستەش دیمانەیەکمان لەگەڵ دکتۆر فەوزیە پسپۆری بواری کۆمەڵناسی و مامۆستای زانکۆ ئەنجامداوە

١-ئایا پێویستە پێش گەیشتن بە ئەو تەمەنەی کچان توشی سوڕی مانگانە دەبن لە بواری دەرونی ئامادەکاری بکرێ؟ ئەوە ئەرکی چ کەسێک یان کەسانێکە؟

بەڵێ دەبێت کچان پێش گەیشتن بەو تەمەن ئامادە بکرێن هەم لە لایەنی دەرونی هەم لە لایەنی جەستەیی بۆ ئەوەی بەدوربن لە خەمۆکی بەردەوام پێش ئەوەی کچان بگەن بە سوڕی مانگانە دەبێت ئامادەبکرێن لەلایەن خێزانەکانیانەوە بە پلەی یەکەوە بە تایبەتیش لە لایەن دایکانەوە چونکە کچ هەیە لە تەمەنێکی منداڵ واتە ٩ساڵی یان ١٢ ساڵی دەکەوێتە سوڕی مانگانەوە بۆیە دەبێت کچان لەلایەن دایکیان یان یەکێک لە خانەوادەکەیان هۆشیار بکرێنەوە بۆیان ڕون بکرێتەوە کە پڕۆسەکە چۆنە و نیشانەکانی چین تا کاتێک بۆ یەکەم جار خوێن دەبینێ هەست بە ترس و دڵەڕاوکێ نەکا هەندێ جار دایکان یان خانەوادە ئەو هۆشیاریەیان نیە کە کچان ئاگادار بکەنەوە یان ڕونکردنەوەیان بۆ بکەن بۆیە ئەرکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و رێکخراوی ژنان رێکخراوە مەدەنیەکانە کە خول و دەورەی جیا جیا بۆ ئەو کچانە بکاتەوە کە نەکەوتونە سوڕی مانگانەوە وشیاریان بکەنەوە و پرۆسەی سوڕی مانگانەیان بۆ شیبکەنەوە لە ڕێگەی ڤیدۆو وێنەوە پشانیان بدرێت تا ترس و دڵەڕاوکێیان کەم ببێتەوە و پێیان بوترێ کە ئەو پرۆسەیە واتای باشی تەندروستی ئێوەیە.

٢- ئایا سوڕی مانگانە کاریگەری هەیە لەسەر تێکچونی لایەنی دەرونی ؟

لە کاتی سوری مانگانەدا تێکچونی هۆڕمۆنەکان دەست پێدەکات کە ئەو تێکچونە هۆرمۆنانەش کاریگەری دەخەنە سەر لایەنی دەرونی چونکە تێکچونە دەرونیەکان و گۆرانکاری هۆڕمۆنات دوو شتی پێکەوە گرێدراون بۆیە لە کاتی سوڕی مانگانەدا هەندێ نیشانەی وەکو گریان و توڕە بوون و هەستکردن بە ماندووی هەست کردن بە تێکچونی پێست و ئازاری بەردەوام و حەزکردن بە مانەوە بە تەنیایی و مانەوە لە تاریکی نیشانەن بۆ تێکچونی دەروون .

٣-ئەو تێکچونە دەرونیانەی لە کاتی سوڕی مانگانەدا دروست دەبن کاتین یان کاریگەری لەسەر ئافرەتەکە جێدەهێڵن ؟

وەڵامی ئەو پرسیارە بە ڕاشکاوانە دەبێت بڵێم دەکەوێتە سەر ئەو ژینگەیەی کە ژنەکە یان کچەکە تێیدا دەژی واتا تا چ ئاستێک خێزانەکەی یان دەوروبەرەکەی هەست بە ئازارو نارەحەتی ئەو ئافرەتە دەکەن.
دەبێت ژینگەیەکی بۆ دروست بکرێ کە سوڕی مانگانە بە عەیبە سەیر نەکرێ و شتێکی ئاساییە و توڕە بوون و هاوارکردنی ئەو ژنانە بە ئاسای وەربگیرێ تا نەبێتە خەمۆکی و ژیانی دانەگرێت و نەبێتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی، دوبارە دەکەوێتەوە سەر خانەوادە یان هاوسەری ژنەکە کە خۆی لەگەڵ نارەحەتی و بێتاقەتیەکانی ئەو چەند ڕۆژەی هاوسەرەکەی ڕابێنێت و هەوڵبدات ئارامی بکەتەوە خۆشەویستی بۆ دەرببڕێ تاکو حاڵەتە دەرونیەکان کاڵ ببنەوە و نەخۆش نەبن.

٤-ئایا تێکچونە دەرونیەکان لە کاتی سوڕی مانگانەدا زیاترن یان لە کاتی وەستانی سوڕی مانگانە لە ئافرەتانی سەروو ٤٠ ساڵی؟

ڕاستە زۆر نیشانە تێکچونی دوروونی لەکاتی سوڕی مانگانەدا وەدەردەکەون بەڵام زۆربەی کات شتی ئاساین و کپ دەبنەوە یان نامێنن چونکە ئەوە بە بەردەوامی هەموو مانگێک دووبارە دەبێتەوە بەڵام تێکچونە دەرونییەکان لەکاتی وەستانی سوڕی مانگانە لە ئافرەتێکی سەرو ٤٠ ساڵی دەبێتە شتێکی بەردەوام واتە بەردەوام لەڕوی جەستەییەوە هەست بە ماندویی و نەخۆشی دەکات هەست بە نائارامی دەکات چونکە ئەو تەمەنە پێی دەوترێ تەمەنی نائومێدی و ڕۆیشتن بەرەو پیربوون ئەوەش وای لێدەکات هەمیشە هەست بە توڕەی و بێزاربوون دەکات و هەروەها مومارەسەی سێکسی لاواز دەبێت کە هەندێ جار ئەوەش لەلایەن پیاوانەوە دەکرێت بە کێشە و بەوەش ژنان هەست بە توڕەبونی خودی و بێزاربوون لە دەوروبەر دەکەن بە پێی هەندێک لێکۆڵینەوەی سەرەتایی زۆربەی ئەو ژنانەی کە ژنی دوهەمیان بەسەردێت لەلایەن پیاوەکانیانەوە لە سوڕی مانگانە وەستاونەوە بۆیە ژنان بەردەوام ترسیان لەو تەمەنی نائومێدیە هەیە .

٥-دکتۆر ئەگەر وەکو کۆتا پرسیار بڵێم ئایا چارەسەر چیە بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشارە دەرونیانە ئێوە چ ڕێنمایەکمان دەکەی؟

لە کاتی سوڕی مانگانەدا تێکچونی دەرونی هەر هەست پێدەکرێ بەڵام دەتوانی کاڵتری بکەینەوە بەو چەند ڕێگایە
١-هۆشیارکردنەوەی کچان پێش چونە سوڕی مانگانە و ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست لە کەوتنە سوڕی مانگانەدا لەلایەن خانەوادە و کۆمەڵگە بە شتێکی عەیبە و ترسناک سەیر نەکرێ.
٢-ئامادەکاری بکرێ لە هەموو ئەو شتانەی بۆ ئافرەتەکە پێویستە لە کاتی سوڕی مانگانە وەک دەرمان و کەرەستەی تایبەت و خواردنی باش و ڤیتامینات و کەشێکی ئارام .
٣-هەڵچونی ئافرەتەکە بە ئاسایی وەربگیرێ لە لایەنی دەوروبەرەکەیەوە.

بابەتی هاوشێوە

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

2025-04-17

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

2025-04-17

دەستاودەستکردنی دۆخی ئابووری ژنانی ئێران لە سەدەی ۲۱دا

2025-04-11

پیشنهاداتی برای بهبود سیاست‌ها و فرهنگ اقتصادی به منظور حمایت از زنان

2025-04-11

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی