Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

بووکی ڕەشپۆشی دێموکرات

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-04-06
  • 17:10

نەسرین یوسفزادە

گەر بمانهەوێ باس لە عەشق و دڵداری بکەین و ناوی ڕێزان و محەممەد خەلیلیمان لە یاد بچێ، دیارە غەدرمان لە وشەی عەشق کردووە و مانای خۆشەویستیمان لەبیر نەماوە. ڕێزان کچێک لەنێو بنەماڵەیەکی حیزبی دەبێتە تاقانەی چەند برا و خۆشەویستی دایک و بابی. ناوی ڕێزانی لێدەنێن و وەک ڕەنگی پاییز ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ زەرد و سورتر لە هەموو کات ئاڵ و واڵا دەڕازێتەوە و گەشە دەکا.
ڕێزانی تاقانەی برایان و نازداری دایە و بابە وەک هەموو کچانی نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات گەشەی کرد و گەورە بوو، دەرسی خوێند و لە ڕشتەی پەرستاری دەرسی خوێند. لە نەخۆشخانەی ٢٥ی گەلاوێژی حیزبی دێموکرات وەک پەیمانکار دەستی بە کار کرد. عاشق بوو، یەکەم هەنگاوی ژیانی دڵدارانەی لەگەڵ دڵدارەکەی هەڵهێناوە کە دەستی ڕەشی دژانی دڵداری و جوانی، لە شەشی رەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی دا و لە ئەنجامی هێرشێکی دڕندانەی هاژەکی کە بۆ سەر قەڵا و بنکەکانی دێموکرات کرا خۆشەویستەکەی لەگەڵ چەند هەڵاڵە سوورەی دیکە بوو بە ققنووس و هەتاهەتایە ناوی چووە نێو ڕیزی شەهیدان و ڕێزانیش وەک هەموو ئەو ژنانەی هاوچارەنوسین ژوانگەی هەتاهەتایی بوو بە مەزارگەی پیرۆزی شەهیدان.
محەممەد خەلیلی لاوێکی ڕووخۆش و لێوبەبزە و پڕاوپر لە ژیان و توونی ئازادی کاتێک لە مهاباد هەستی بەوە کرد چیتر ناتوانی زوڵم و بێدادی تەحەموڵ بکا بڕیاری دا ڕێگای ڕاستی هەڵبژێری و هەنگاوی بەرەو مەتەریزی وەفادارانی ڕاستەقینەی قاسملووی ڕێبەر هەڵێناوە و بوو بە پیشمەرگە.
دوای تەواو بوونی فێرگەی و سازمان دانی لە ئۆرگانی ئەمنیەتی حیزب دەستی بە خزمەت بە حیزبەکەی کرد. بە هۆی لێهاتوویی لە یانەکانی تۆپی پێ چووە نێو تیپی تۆپی پێی کۆیە و لەوێش سەرکەوتوو بوو، وەک زۆر لە لاوانی دیکە و وەک زۆر لە پێشمەرگە لاوەکان ئەویش مافی دڵداری بە خۆی دا و بە دڵێکی پاکەوە سفرەی ئەوینی بۆ ڕێزانی تاقانە هەڵڕشت و بانگێشتی هێلانەی دڵدارانەی خۆی کرد و ڕێزانیش ئەو دڵدارییەی بە بزەی جوانی و وەفاوە وڵام دایەوە.
چیرۆکی ژیانی محەممەد خەلیلی و ڕێزانی کچە پیشمەرگە لەوانەیە لە ڕواڵەتدا زۆر نەبی ، بەڵام دەکرێ ببێتە یەک لەو چیرۆکانەی کە هەتا هەتایە دڵداران بۆ یەکی بگێڕنەوە.
شەشی ڕەزبەر نزیک بە دە ڕۆژ بوو، کە ژینا ئەمینی کچە کوردی خەڵکی شاری سەقز لە تاران ناجوامێرانەو بە دەستی گەشتی ئیرشاد کوژرابوو و خەڵک تووڕە لەوەی کە کچێک بە بێ تاوانی لە تاران بەو شێوازە دەکوژرێ دێنە دەرێ و هاواری ئازادی دەکەن.
خەڵکێکی زۆر لەلایەن حیزبەکان لەو دە ڕۆژەدا لە شارە جۆرا و جۆرەکانی کوردستانی باشوور، ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان بەشداریان لە خۆپیشاندانەکان بەدژی ڕێژیمی ئێران کرد.
ناوەندی هاوکاری حیزبەکان داوای لە خەڵک کرد بە شێوازی مەدەنی درێژە بە خۆپیشاندانەکان بدەن و خەڵکیش بە باشتیرن شێوە وڵامی حیزبەکانیان داوە و ئەوە بوو بە هۆکاری تووڕەیی حکوومەت و لە شەشی ڕەزبەر دا ئەو پەڕی ڕق و کینەی خۆی بە هایوشتنی دڕندانەترین چەکی مومکینی خۆی بەرە و بنکەکانی حیزبە ڕۆژهەلاتییەکان کوڵی دڵی خۆی دامرکاند و ئەوەندەی دیکەی ڕقی پیرۆزی خەڵکی کوردستانی بۆخۆی بە خەڵات وەرگرت.
ئەو ڕۆژە بەیانی محەممەد وەک هەموو ڕۆژەکانی دیکە دێ بۆ قەڵا وەک هەموو کاتێک بە جەفەنگ و شۆخی لەگەڵ هاوڕێکانی قسە دەکا و دڵیان خۆش دەکا. کاتژمێر دەی بەیانی یەکەم هێرشی هاژەکی بۆسەر کۆمەڵە دەکرێ و دوای ئەوە بۆ حیزبی دێموکرات و پارتی ئازادی، بەیانی ئەو ڕۆژە کۆمەڵێک خەڵک لە حیزبی دێموکرات و پارتی ئازادی شەهید و بریندار بوون.
محەممەد خەلیلی شۆفیری ماشێنەکەی ئەمنیەت بوو بۆیە بەپەلە دەستی کرد بە ڕاگۆاستنی خەڵک و زەحمەتی زۆر کێشا. ماوەی یەک دوو کاتژمێر هێڕشەکان ڕاگیرابوو بەداخەوە لە کاتژمێری ٢ی دوانیوەڕۆدا جارێکی دیکە دەستی کردەوە بە هاویشتنی دڕۆن و هاژەک و بەداخەوە محەممەد لەگەڵ چەند کەسی دیکە پەپوولەئاسا بەرەو ئاسمان باڵیان گرت و چوونە نێو ڕیزی نێودارانی مێژوو و ڕێزانی تازە بووک بۆ هەتاهەتایە بوو بە بووکی ڕەشپۆشی دێموکڕات.

بابەتی هاوشێوە

‌دیدار نماینده اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران در فرانسه با خانم آیدا هادی‌زاده، عضو مجلس ملی فرانسه

2026-07-18

دیداری نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەڕانسە لەگەڵ خاتوو ئایدا هادی‌زادە، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەڕانسەپاریس، ١٧ی ژوئیەی ٢٠٢٦

2026-07-18

خۆکوژی لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ لێکۆڵینەوەی هۆکار و ڕێگاکانی خۆپارێزی

2026-07-16

ژنی کورد لەنێوان خەبات و سەرکردایەتی؛ پێویستییەکی مێژوویی بۆ نوێکردنەوەی سیاسەت

2026-07-16
سیاسی

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-07-18
کۆمەڵایەتی

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٣٧ـەمین تاڵیادی تێرۆری د. عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی لە پاریس

قرائت پیام مشترک سازمان‌های مدنی کردستان ایران در٣٧مین سالگرد ترور دکتر قاسملو و یارانش در گورستان پرلاشز توسط نماینده اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران در فرانسه

خوێندەوەی پەیامی هاوبەشی ڕێکخراوە مەدەنیەکانی ڕۆژهەڵات کوردستان، لە ٣٧مین ساڵوەگەری تێرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی لەپێرلاشێز لەلایەن نوینەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فرانسە

پیام «اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران» به مناسبت سی و هفتمین سالگرد ترور دکتر عبدالرحمن قاسملو و یارانش در وین

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٣٧ ساڵەی تیرۆرکردنی د. عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیانی لە ڤییەن

کۆچی دوایی دایکی دوو پێشمەرگەی کوردستان لە کامێران

کارگروه برابری جنسیتی «ائتلاف پیشرو»: مقابله با عقب‌گرد حقوق زنان نیازمند هماهنگی جهانی است

گروپی کاری یەکسانیی ڕەگەزی لە «هاوپەیمانی پێشکەوتنخواز»: بەرەنگاربوونەوەی پاشەکشەی مافەکانی ژنان پێویستی بە هاوئاهەنگییەکی جیهانییە

بووکی ڕەشپۆشی دێموکرات

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-04-06
  • 17:10

نەسرین یوسفزادە

گەر بمانهەوێ باس لە عەشق و دڵداری بکەین و ناوی ڕێزان و محەممەد خەلیلیمان لە یاد بچێ، دیارە غەدرمان لە وشەی عەشق کردووە و مانای خۆشەویستیمان لەبیر نەماوە. ڕێزان کچێک لەنێو بنەماڵەیەکی حیزبی دەبێتە تاقانەی چەند برا و خۆشەویستی دایک و بابی. ناوی ڕێزانی لێدەنێن و وەک ڕەنگی پاییز ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ زەرد و سورتر لە هەموو کات ئاڵ و واڵا دەڕازێتەوە و گەشە دەکا.
ڕێزانی تاقانەی برایان و نازداری دایە و بابە وەک هەموو کچانی نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات گەشەی کرد و گەورە بوو، دەرسی خوێند و لە ڕشتەی پەرستاری دەرسی خوێند. لە نەخۆشخانەی ٢٥ی گەلاوێژی حیزبی دێموکرات وەک پەیمانکار دەستی بە کار کرد. عاشق بوو، یەکەم هەنگاوی ژیانی دڵدارانەی لەگەڵ دڵدارەکەی هەڵهێناوە کە دەستی ڕەشی دژانی دڵداری و جوانی، لە شەشی رەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی دا و لە ئەنجامی هێرشێکی دڕندانەی هاژەکی کە بۆ سەر قەڵا و بنکەکانی دێموکرات کرا خۆشەویستەکەی لەگەڵ چەند هەڵاڵە سوورەی دیکە بوو بە ققنووس و هەتاهەتایە ناوی چووە نێو ڕیزی شەهیدان و ڕێزانیش وەک هەموو ئەو ژنانەی هاوچارەنوسین ژوانگەی هەتاهەتایی بوو بە مەزارگەی پیرۆزی شەهیدان.
محەممەد خەلیلی لاوێکی ڕووخۆش و لێوبەبزە و پڕاوپر لە ژیان و توونی ئازادی کاتێک لە مهاباد هەستی بەوە کرد چیتر ناتوانی زوڵم و بێدادی تەحەموڵ بکا بڕیاری دا ڕێگای ڕاستی هەڵبژێری و هەنگاوی بەرەو مەتەریزی وەفادارانی ڕاستەقینەی قاسملووی ڕێبەر هەڵێناوە و بوو بە پیشمەرگە.
دوای تەواو بوونی فێرگەی و سازمان دانی لە ئۆرگانی ئەمنیەتی حیزب دەستی بە خزمەت بە حیزبەکەی کرد. بە هۆی لێهاتوویی لە یانەکانی تۆپی پێ چووە نێو تیپی تۆپی پێی کۆیە و لەوێش سەرکەوتوو بوو، وەک زۆر لە لاوانی دیکە و وەک زۆر لە پێشمەرگە لاوەکان ئەویش مافی دڵداری بە خۆی دا و بە دڵێکی پاکەوە سفرەی ئەوینی بۆ ڕێزانی تاقانە هەڵڕشت و بانگێشتی هێلانەی دڵدارانەی خۆی کرد و ڕێزانیش ئەو دڵدارییەی بە بزەی جوانی و وەفاوە وڵام دایەوە.
چیرۆکی ژیانی محەممەد خەلیلی و ڕێزانی کچە پیشمەرگە لەوانەیە لە ڕواڵەتدا زۆر نەبی ، بەڵام دەکرێ ببێتە یەک لەو چیرۆکانەی کە هەتا هەتایە دڵداران بۆ یەکی بگێڕنەوە.
شەشی ڕەزبەر نزیک بە دە ڕۆژ بوو، کە ژینا ئەمینی کچە کوردی خەڵکی شاری سەقز لە تاران ناجوامێرانەو بە دەستی گەشتی ئیرشاد کوژرابوو و خەڵک تووڕە لەوەی کە کچێک بە بێ تاوانی لە تاران بەو شێوازە دەکوژرێ دێنە دەرێ و هاواری ئازادی دەکەن.
خەڵکێکی زۆر لەلایەن حیزبەکان لەو دە ڕۆژەدا لە شارە جۆرا و جۆرەکانی کوردستانی باشوور، ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان بەشداریان لە خۆپیشاندانەکان بەدژی ڕێژیمی ئێران کرد.
ناوەندی هاوکاری حیزبەکان داوای لە خەڵک کرد بە شێوازی مەدەنی درێژە بە خۆپیشاندانەکان بدەن و خەڵکیش بە باشتیرن شێوە وڵامی حیزبەکانیان داوە و ئەوە بوو بە هۆکاری تووڕەیی حکوومەت و لە شەشی ڕەزبەر دا ئەو پەڕی ڕق و کینەی خۆی بە هایوشتنی دڕندانەترین چەکی مومکینی خۆی بەرە و بنکەکانی حیزبە ڕۆژهەلاتییەکان کوڵی دڵی خۆی دامرکاند و ئەوەندەی دیکەی ڕقی پیرۆزی خەڵکی کوردستانی بۆخۆی بە خەڵات وەرگرت.
ئەو ڕۆژە بەیانی محەممەد وەک هەموو ڕۆژەکانی دیکە دێ بۆ قەڵا وەک هەموو کاتێک بە جەفەنگ و شۆخی لەگەڵ هاوڕێکانی قسە دەکا و دڵیان خۆش دەکا. کاتژمێر دەی بەیانی یەکەم هێرشی هاژەکی بۆسەر کۆمەڵە دەکرێ و دوای ئەوە بۆ حیزبی دێموکرات و پارتی ئازادی، بەیانی ئەو ڕۆژە کۆمەڵێک خەڵک لە حیزبی دێموکرات و پارتی ئازادی شەهید و بریندار بوون.
محەممەد خەلیلی شۆفیری ماشێنەکەی ئەمنیەت بوو بۆیە بەپەلە دەستی کرد بە ڕاگۆاستنی خەڵک و زەحمەتی زۆر کێشا. ماوەی یەک دوو کاتژمێر هێڕشەکان ڕاگیرابوو بەداخەوە لە کاتژمێری ٢ی دوانیوەڕۆدا جارێکی دیکە دەستی کردەوە بە هاویشتنی دڕۆن و هاژەک و بەداخەوە محەممەد لەگەڵ چەند کەسی دیکە پەپوولەئاسا بەرەو ئاسمان باڵیان گرت و چوونە نێو ڕیزی نێودارانی مێژوو و ڕێزانی تازە بووک بۆ هەتاهەتایە بوو بە بووکی ڕەشپۆشی دێموکڕات.

بابەتی هاوشێوە

‌دیدار نماینده اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران در فرانسه با خانم آیدا هادی‌زاده، عضو مجلس ملی فرانسه

2026-07-18

دیداری نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەڕانسە لەگەڵ خاتوو ئایدا هادی‌زادە، ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی فەڕانسەپاریس، ١٧ی ژوئیەی ٢٠٢٦

2026-07-18

خۆکوژی لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ لێکۆڵینەوەی هۆکار و ڕێگاکانی خۆپارێزی

2026-07-16

ژنی کورد لەنێوان خەبات و سەرکردایەتی؛ پێویستییەکی مێژوویی بۆ نوێکردنەوەی سیاسەت

2026-07-16

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی