Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ و چاوپێکەوتن
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
    • وتار
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ و چاوپێکەوتن
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
    • وتار
  • پێوەندی
  • فارسی

بەرێوەچوونی کۆڕێک بەبۆنەی ٢٥ی نوامبر لە شاری ستۆکهۆڵم

  • نووسەر: یەکێتی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2019-11-30
  • 18:13

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ ـ ١١ ـ ٢٠١٩ یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە سوئێد، کۆڕێکیان بە بۆنەی ڕۆژی ٢٥ی نوامبر ڕۆژی بەرنگاربوونەوە دژ بە تووندوتیژی ژنان بە بەشداری کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز بەرێوەبرد. سەرەتا لە لایەن خاتوو لەتیفە جەباری ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بەخێرهاتنی گشت ئامادەبووان کرا و دواتر خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ گیانی هەموو ئەو کەسانەی لە پێناو ئازادی نیشتمان و پرسی یەکسانیخوازی لە کۆمەڵگا دا گیانیان بەخت کردووە ڕاگەیاندرا، پاشان خاتوو لەتیفە مەبەستی سەرەکی بەرنامەی کاری چەند کاتژمێری سمینارەکەی پێشکەش کرد و بە خوێندنەوەی چەند کۆپلە شێعری تایبەت بەو ڕۆژە سمینارەکە دەستی بە کارەکانی خۆی کرد. دوای ئەو بەشە گرووپی موزیکی شەوگار بەڕێزان ئەحمەد ئازەرپیرا، ھونەر ئازەرپیرا و سۆما ئارام بەدەست‌وپەنجە ڕەنگینەکانی خۆیان و بە دەنگی بە سۆزی خاتوو سروە حوسێنی بە گوتنی سرودێک لەژێر ناوی ژن بەشدارانیان بردە نێو دونیای موزیک و لە درێژەی بەرنامەکەش دا چەندجار بە دەنگی بە سۆز و بلاوێنی خاتوو سروە و هەروەها دەست ڕەنگینی موزیک ژەنەکانی شەوگار سمینارەکەیان ڕازاوەتر کرد. بەشی دووهەمی بەرنامەکە بۆ خاتوو سۆزان ئەمینی ئەرمەندی، شارەزا لە بوارە کۆمەڵایەتیەکان تەرخان کرا بوو. لەو بەشەدا خاتوو سۆزان بە دوور و درێژی باسی شێوەی کار کردنی خۆیان و چۆنیەتی ھاوکاری و یارمەتی دان بەو بنەماڵانە و بەتایبەتی ژنان و منداڵان کرد کە دەکەونە بەر ھێرشی توندووتیژی. بەڕێزیان ئاماژەی بەچەندین خاڵ لە یاسای تایبەت بەپاراستنی تاک و بەتایبەتی منداڵ و ژنان لە نێو کۆمەڵگای سوئێدی دا کرد و گوتی ئەرکی سەرشانی ھەموو تاکێکە کە لە ئاست ھێرشە جوراوجۆرەکانی توندووتیژی دا بێدەنگ نەبن و شوێنی پێوەندیداری لێ ئاگادار کەینەوە. لە بەشی کۆتایی دا خاتوو سۆزان گووتی: بۆ چارەسەری بن بڕ کردنی توندووتیژی و بۆ ئەوە کۆمەڵگەیەکی بەدوور لە توندووتیژیمان ھەبێ پێویستیمان بە یاسا و پەروەردەیەکی سالم ھەیە. بەگشتی بەشداربووان دوای باسەکەی خاتوو سۆزان، بە پرسیار کردن و تێ‌بینی‌یەکانی خۆیان باسەکەیان زیاتر دەوڵەمەند کرد. یەکێکی تر لە بەشداربووان، خاتوو بەھار مفتی بوو کە لە دوو بڕگەی جیاواز دا بە ھاتنە سەر سێن و خۆێندنەوەی چەندین شێعر و ھۆنراوە بەدەنگە بەسۆزەکەی کۆڕەکەی گەرمتر کرد. بەشی کۆتایی ئەم سمینارە تەرخان کرا بوو بۆ ڕێز گرتن لە سێ خاتونی تێکۆشەری نێو ریزەکانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان و پێشمەرگەی نێو سەنگەر و خەبات لە حیزبی دێموکراتی کوردستان دا، کە بریتی بوون لە بەڕیزان خاتوو ماپەرە قەرەگۆلی، خاتوو نازدار کەریمی و خاتوو خەدیجە ڕۆستەمی، بە گشتی لە لایەن خاتوو لەتیفە جەباری وەک پێشکەشکار ڕێزیان لێگیرا و دواتر هەر یەک لەو بەرێزانە بە باسکردن لە ژیان و بە سەرهاتی خۆیان کۆمەڵێک باسی تایبەتیان بە ڕۆژانی سەختی خەبات لە نیو ریزەکانی حدک و یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان دا کرد و باسیان لە شێوەی هاوکاری و خۆشی و ناخۆشی‌یەکانی ڕۆژانی سەنگەر لە کوردستان و دواتریش لە دەرەوەی وڵات کرد. لە کۆتایی دا خاتوو لەتیفە جەباری سپاس و پێزانینی کۆمیتەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە سوئێدی بە ھەموو ئەو کەسانە راگەیاند کە بەشداری کۆڕەکە بوون و بەو شێوەیە کۆتایی سمینارەکە راگەیندرا.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی سوئێد

بابەتی هاوشێوە

چالاکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی پیرۆز کردنی نەورۆزی ژینا لە شاری “ستوکهۆڵم”ی پێتەختی سوید!

2023-03-18

خەڵاتی ئەوساڵی پارتی چەپی سوید لە ناوچەی “ئۆستێرگۆتلەند” بە یەکیەتیی ژنانی دێموکرات بەخشرا

2023-03-18

بەشداری هەیئەتێکی کۆمیتەکانی دەرەوەی وڵاتی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی خاتوو “نەسرین قاسملوو”

2023-03-17

کۆنفرانسی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ژێرناوی “ژن ژیان ئازادی” لە سوید بەڕێوەچوو

2023-03-08
ئەدەبی

عەشقێکی لەبیرنەکراو و زامێکی هەتاهەتایی

بڵاوکردنەوەی نەسرین یوسف‌زادە
2023-03-26
سیاسی

شۆرشی ژینا، چی بۆ ژنان پێ‌بوو؟

بڵاوکردنەوەی شلێر باپیری
2023-03-26
ئەدەبی

چەند دێڕ لەسەر «کتێبی ژینای ئازادی»

بڵاوکردنەوەی یەکێتی ژنان
2023-03-26

شۆرشی ژینا، چی بۆ ژنان پێ‌بوو؟

چەند دێڕ لەسەر «کتێبی ژینای ئازادی»

چاوەروانی!!!!

چاپی «كابووس» و شۆڕشی ژینا

تێڕوانینێک سەبارەت بە پرسی دەستدرێژیکردن لەسەر زیندانیان

بێ‌دەنگی لە بەرامبەر ستەمێک‌دا، هاودەستییە لەگەڵ ستەمکاردا

ماڵ پڕە لە بۆن و بەرامەی ئەوین و هاجەر

ئەرکەکانمان لە شۆرشی ژینا

لە «حیزبی دێموکراتی ژنانی کوردستان»، هەتا «شۆڕشی ژینا»

ئیئتیلاف، یەکیەتیی و یەکڕیزی لە ئێرانی فرەگەلیدا

بەرێوەچوونی کۆڕێک بەبۆنەی ٢٥ی نوامبر لە شاری ستۆکهۆڵم

  • یەکێتی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2019-11-30
  • 18:13

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ ـ ١١ ـ ٢٠١٩ یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە سوئێد، کۆڕێکیان بە بۆنەی ڕۆژی ٢٥ی نوامبر ڕۆژی بەرنگاربوونەوە دژ بە تووندوتیژی ژنان بە بەشداری کۆمەڵێک لە ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز بەرێوەبرد. سەرەتا لە لایەن خاتوو لەتیفە جەباری ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بەخێرهاتنی گشت ئامادەبووان کرا و دواتر خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ گیانی هەموو ئەو کەسانەی لە پێناو ئازادی نیشتمان و پرسی یەکسانیخوازی لە کۆمەڵگا دا گیانیان بەخت کردووە ڕاگەیاندرا، پاشان خاتوو لەتیفە مەبەستی سەرەکی بەرنامەی کاری چەند کاتژمێری سمینارەکەی پێشکەش کرد و بە خوێندنەوەی چەند کۆپلە شێعری تایبەت بەو ڕۆژە سمینارەکە دەستی بە کارەکانی خۆی کرد. دوای ئەو بەشە گرووپی موزیکی شەوگار بەڕێزان ئەحمەد ئازەرپیرا، ھونەر ئازەرپیرا و سۆما ئارام بەدەست‌وپەنجە ڕەنگینەکانی خۆیان و بە دەنگی بە سۆزی خاتوو سروە حوسێنی بە گوتنی سرودێک لەژێر ناوی ژن بەشدارانیان بردە نێو دونیای موزیک و لە درێژەی بەرنامەکەش دا چەندجار بە دەنگی بە سۆز و بلاوێنی خاتوو سروە و هەروەها دەست ڕەنگینی موزیک ژەنەکانی شەوگار سمینارەکەیان ڕازاوەتر کرد. بەشی دووهەمی بەرنامەکە بۆ خاتوو سۆزان ئەمینی ئەرمەندی، شارەزا لە بوارە کۆمەڵایەتیەکان تەرخان کرا بوو. لەو بەشەدا خاتوو سۆزان بە دوور و درێژی باسی شێوەی کار کردنی خۆیان و چۆنیەتی ھاوکاری و یارمەتی دان بەو بنەماڵانە و بەتایبەتی ژنان و منداڵان کرد کە دەکەونە بەر ھێرشی توندووتیژی. بەڕێزیان ئاماژەی بەچەندین خاڵ لە یاسای تایبەت بەپاراستنی تاک و بەتایبەتی منداڵ و ژنان لە نێو کۆمەڵگای سوئێدی دا کرد و گوتی ئەرکی سەرشانی ھەموو تاکێکە کە لە ئاست ھێرشە جوراوجۆرەکانی توندووتیژی دا بێدەنگ نەبن و شوێنی پێوەندیداری لێ ئاگادار کەینەوە. لە بەشی کۆتایی دا خاتوو سۆزان گووتی: بۆ چارەسەری بن بڕ کردنی توندووتیژی و بۆ ئەوە کۆمەڵگەیەکی بەدوور لە توندووتیژیمان ھەبێ پێویستیمان بە یاسا و پەروەردەیەکی سالم ھەیە. بەگشتی بەشداربووان دوای باسەکەی خاتوو سۆزان، بە پرسیار کردن و تێ‌بینی‌یەکانی خۆیان باسەکەیان زیاتر دەوڵەمەند کرد. یەکێکی تر لە بەشداربووان، خاتوو بەھار مفتی بوو کە لە دوو بڕگەی جیاواز دا بە ھاتنە سەر سێن و خۆێندنەوەی چەندین شێعر و ھۆنراوە بەدەنگە بەسۆزەکەی کۆڕەکەی گەرمتر کرد. بەشی کۆتایی ئەم سمینارە تەرخان کرا بوو بۆ ڕێز گرتن لە سێ خاتونی تێکۆشەری نێو ریزەکانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان و پێشمەرگەی نێو سەنگەر و خەبات لە حیزبی دێموکراتی کوردستان دا، کە بریتی بوون لە بەڕیزان خاتوو ماپەرە قەرەگۆلی، خاتوو نازدار کەریمی و خاتوو خەدیجە ڕۆستەمی، بە گشتی لە لایەن خاتوو لەتیفە جەباری وەک پێشکەشکار ڕێزیان لێگیرا و دواتر هەر یەک لەو بەرێزانە بە باسکردن لە ژیان و بە سەرهاتی خۆیان کۆمەڵێک باسی تایبەتیان بە ڕۆژانی سەختی خەبات لە نیو ریزەکانی حدک و یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان دا کرد و باسیان لە شێوەی هاوکاری و خۆشی و ناخۆشی‌یەکانی ڕۆژانی سەنگەر لە کوردستان و دواتریش لە دەرەوەی وڵات کرد. لە کۆتایی دا خاتوو لەتیفە جەباری سپاس و پێزانینی کۆمیتەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە سوئێدی بە ھەموو ئەو کەسانە راگەیاند کە بەشداری کۆڕەکە بوون و بەو شێوەیە کۆتایی سمینارەکە راگەیندرا.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی سوئێد

بابەتی هاوشێوە

چالاکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی پیرۆز کردنی نەورۆزی ژینا لە شاری “ستوکهۆڵم”ی پێتەختی سوید!

2023-03-18

خەڵاتی ئەوساڵی پارتی چەپی سوید لە ناوچەی “ئۆستێرگۆتلەند” بە یەکیەتیی ژنانی دێموکرات بەخشرا

2023-03-18

بەشداری هەیئەتێکی کۆمیتەکانی دەرەوەی وڵاتی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی خاتوو “نەسرین قاسملوو”

2023-03-17

کۆنفرانسی ساڵانەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ژێرناوی “ژن ژیان ئازادی” لە سوید بەڕێوەچوو

2023-03-08

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ و چاوپێکەوتن
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
    • وتار
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ و چاوپێکەوتن
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
    • وتار
  • پێوەندی
  • فارسی