Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

بەسەرکردنەوەیەکی بەجێ

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-12-25
  • 19:17

گۆڤاری ژنان

لە تەواوی قۆناغەکانی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام ژنان هاوڕێ لەگەڵ پیاوان کاریان کردووە و چەکیان لە شاندا بووە. هەڵبەت زۆر لە ئەم ژنانە بێجگە لەوەی کە چەکیان لە شاندا بووە لە پێناو گەلەکەیان بە شێوازی جۆراو جۆر کار و خزمەتیان کردووە. بەشێک لەم ژنانە لە نەخۆشخانەکان و لە تیماری بریندار و نەخۆشییان کردووە بەشێکیان لە ڕاگەیاندن و بەشێکی دیکەیان لە شوێنەکانی دیکە کاریان کردووە.
کاتێک کە لە ڕاگەیاندنەکاندا باسی ژنی پێشمەرگە یان پێشمەرگەی ژن دەکرێ زۆرترین کات ئەم ژنانە نیشان دەدەن کە لە شاخ و چەک بەشانەن، هەڵبەت ناکرێ کاری ئەوان بە کەم بگیرێ یان بڵێین ئەوان کارێکی کەمیان کردووە بە دڵنیایەوە هەرکام لەو خانمانەی کە چەکیان لەشان کردووە و لە شاخن زۆر زۆر لە خۆبوردوو و بەورەن و جێگای ڕێز و زۆر قارەمانن، بەڵام بە داخەوە زۆربەی زۆری کاتەکان ئەو ژنانەی کە لە پشتی جەبهە وەک باسمان کرد کار دەکەن بە خۆڕاگری خزمەت بە پێشمەرگە و بنەماڵی پێشمەرگە دەکەن یان ئەو خانمانەی کە لە ڕاگەیاندنەکاندا کار دەکەن وەکوو چاپەمەنی، یەکیەتیی ژنان، کۆمەڵایەتی، نەخۆشخانە، ty و هتد… و ئەو شوێنانەی کە ژنان و پیاوان بەیەکەوە کار دەکەن ئەوانیش ماندوویینەناسانە خەریکی تێپەڕاندنی ئەرک و کاری خۆیانن.
ئەو ژنانەی کە لە ئیدارەکان کاریان کردووە و کار دەکەن تەقریبەن دەتوانین بڵێین سەربازی وونن و کەمتر ناویان لێ دەبردرێ، کەمتر باسیان دەکردرێ و تەنانەت زۆر بە کەمی پیرۆزبایی ڕۆژە تایبەتەکانیشیان پێ دەگوترێ چ وەکوو ڕۆژی پێشمەرگە چ ڕۆژەکانی دیکە چونکە ئەوان خۆیان کەسانێکن کە بە خەڵکی دیکە پیرۆزبایی ئەو ڕۆژانە دەڵێن خەڵکی دیکە بەسەر دەکەنەوە . نەخۆشخانە پڕە لە خاتوونانێک کە لە بەیانیەوە تا ئێوارێ ئەرکی خۆیان بە جێ دەگەیەنن و کاری تیمارکردنی برینی نەخۆش و دەرمانی پێشمەرگە یان بنەماڵەی پێشمەرگە دەکەن.
لە ڕاگەیاندن خاتوونانێک هەن کە لەوانەیە بۆ پێشمەرگەیەکی نیزامی سەعاتێک نیگابانیەکەی کەفایەت بکا و ئەرکی حیزبی خۆی بەجێ بگەیێنێ بەڵام ئەو خانمەی کە لە ڕاگەیاندنە هەم ئەو سەعاتە نیگابانییەی وەک یەکێک لە ئەرکەکانی بەجێ دەگەیەنێ و هەم ئەوەی کە لەوانەیە لە شەو ڕۆژدا چەند کاتژمێر زیاتر ئیسراحەت نەکات و بەردەوام لە پشتی کۆمپیوتەر و لە پشتی کامێرا و زۆر جاریش پێش کامێرا خەریکی کار و تێپەڕاندنی ئەرکی خۆی بێ.
یەکێک لە نموونەکان کاتە سەختەکانە وەکوو ئەو کاتانەی کە دوژمن بە هاژەک و دڕۆن هێرش دەکاتە سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات و حیزبەکان ئەوەی کە زۆر ماندوویینەناسانە و بوێرانە هاوڕێ لەگەڵ ستافی ڕاگەیاندن دەچوون و ئەرکی خۆیان بۆ گەیاندنی دەنگی حیزب به خەڵکی کوردستان و ئێران و جیهان دەگەیاند. یان کاتی نەخۆشی کۆڕۆنا ئەو ژنانەی کە بە چیندین ڕۆژ بوێرانە خزمەتیان بە خەڵکی تووشبوو بەو پەتایە کرد.
بەهەرحاڵ خزمەتی ئەو ژنانە کەتر لە ئەو کەسانەی دیکە نییە. بەشی ڕاگەیاندن و نەخۆشخانە کە بەشێکی زۆریان خاتوونەکانن کە تەنانەت لەماڵ و منداڵی خۆیان، لە ژیانی تاکەکەسی خۆیان، دەگوزەرێن و لەو شوێنانە ئەرکی خۆیان بەجێ دەگەیەنن و کار دەکەن.
ئەو بابەتە تەنیا بە مەبەستی وەبیرهێنانەوە و دەست خۆشی کردن لەو ژنانەیە کە سەربازی ونن و زۆر کەمتر لەوەی کە شایانی ئەوەن باسیان لێدەکردرێ نووسراوە و هیوادارین لەمە زیاتریان بۆ بکردرێ. ئەوە دەستخۆشی لەو ژنانە پێشمەرگانەیە کە هەم ئەرکی پەروەردە کردنی ماڵ و منداڵیان لە ئەستۆیە و هەم خزمەت بە گەل و حیزب بە ئەرکی خۆیان دەزانن.
هیوای سەرکەوتنم بۆ هەموو ئەو خاتوونانە هەیە و بەو هیوایەی کە هەرگیز نێویان لە مێژووی دا ون نەبێ.
ڕۆژی پێشمەرگەتان باش.

بابەتی هاوشێوە

ایران در آستانه تغییر؛ از آتش جنگ تا انفجار خیابان

2025-07-04

کۆساڵان، چیرۆکی هەرمانی خاک‌ و خوێن

2025-06-26

ئاوڕێکی کورت لە بار و دۆخی ئێستای ئێران

2025-06-23

كاڵێ کەلھوڕی چۆن شەھید بوو ؟

2025-06-20
کاروچالاکی

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتی ژنان لە سێمینارێک بۆ ناساندنی کردنەدیاری کتێبی (گەلاوێژ شاعیران ژیان وبەرهەمی شاعیرانی کۆیە)

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-07-08
سوئێد

بەشداری نوێنەرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردن و بەڕێوەچوونی پرسەی خاتوو ئەختەر تەیمووری!

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-07-05
ئەمریکا

کۆبونەوەی کومیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە واشینگتۆن.

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-07-05

بەشداری نوێنەرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردن و بەڕێوەچوونی پرسەی خاتوو ئەختەر تەیمووری!

کۆبونەوەی کومیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە واشینگتۆن.

ایران در آستانه تغییر؛ از آتش جنگ تا انفجار خیابان

کۆساڵان، چیرۆکی هەرمانی خاک‌ و خوێن

سیمیناری پەروەردەی منداڵ لە نۆروێژ

ڕاپۆرتی پیکنیکی بنەماڵەیی لە لۆرێنسکوگ ( Lørenskog) لە وڵاتی نۆروێژ

ئاوڕێکی کورت لە بار و دۆخی ئێستای ئێران

كاڵێ کەلھوڕی چۆن شەھید بوو ؟

ژنێک لە ناوەندی پڕوپاگەندەدا

بەشداری یەکیەتی ژنان لە فێستیڤاڵی کولتور و نەتەوەکان لە ئاڵمان

بەسەرکردنەوەیەکی بەجێ

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2023-12-25
  • 19:17

گۆڤاری ژنان

لە تەواوی قۆناغەکانی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوام ژنان هاوڕێ لەگەڵ پیاوان کاریان کردووە و چەکیان لە شاندا بووە. هەڵبەت زۆر لە ئەم ژنانە بێجگە لەوەی کە چەکیان لە شاندا بووە لە پێناو گەلەکەیان بە شێوازی جۆراو جۆر کار و خزمەتیان کردووە. بەشێک لەم ژنانە لە نەخۆشخانەکان و لە تیماری بریندار و نەخۆشییان کردووە بەشێکیان لە ڕاگەیاندن و بەشێکی دیکەیان لە شوێنەکانی دیکە کاریان کردووە.
کاتێک کە لە ڕاگەیاندنەکاندا باسی ژنی پێشمەرگە یان پێشمەرگەی ژن دەکرێ زۆرترین کات ئەم ژنانە نیشان دەدەن کە لە شاخ و چەک بەشانەن، هەڵبەت ناکرێ کاری ئەوان بە کەم بگیرێ یان بڵێین ئەوان کارێکی کەمیان کردووە بە دڵنیایەوە هەرکام لەو خانمانەی کە چەکیان لەشان کردووە و لە شاخن زۆر زۆر لە خۆبوردوو و بەورەن و جێگای ڕێز و زۆر قارەمانن، بەڵام بە داخەوە زۆربەی زۆری کاتەکان ئەو ژنانەی کە لە پشتی جەبهە وەک باسمان کرد کار دەکەن بە خۆڕاگری خزمەت بە پێشمەرگە و بنەماڵی پێشمەرگە دەکەن یان ئەو خانمانەی کە لە ڕاگەیاندنەکاندا کار دەکەن وەکوو چاپەمەنی، یەکیەتیی ژنان، کۆمەڵایەتی، نەخۆشخانە، ty و هتد… و ئەو شوێنانەی کە ژنان و پیاوان بەیەکەوە کار دەکەن ئەوانیش ماندوویینەناسانە خەریکی تێپەڕاندنی ئەرک و کاری خۆیانن.
ئەو ژنانەی کە لە ئیدارەکان کاریان کردووە و کار دەکەن تەقریبەن دەتوانین بڵێین سەربازی وونن و کەمتر ناویان لێ دەبردرێ، کەمتر باسیان دەکردرێ و تەنانەت زۆر بە کەمی پیرۆزبایی ڕۆژە تایبەتەکانیشیان پێ دەگوترێ چ وەکوو ڕۆژی پێشمەرگە چ ڕۆژەکانی دیکە چونکە ئەوان خۆیان کەسانێکن کە بە خەڵکی دیکە پیرۆزبایی ئەو ڕۆژانە دەڵێن خەڵکی دیکە بەسەر دەکەنەوە . نەخۆشخانە پڕە لە خاتوونانێک کە لە بەیانیەوە تا ئێوارێ ئەرکی خۆیان بە جێ دەگەیەنن و کاری تیمارکردنی برینی نەخۆش و دەرمانی پێشمەرگە یان بنەماڵەی پێشمەرگە دەکەن.
لە ڕاگەیاندن خاتوونانێک هەن کە لەوانەیە بۆ پێشمەرگەیەکی نیزامی سەعاتێک نیگابانیەکەی کەفایەت بکا و ئەرکی حیزبی خۆی بەجێ بگەیێنێ بەڵام ئەو خانمەی کە لە ڕاگەیاندنە هەم ئەو سەعاتە نیگابانییەی وەک یەکێک لە ئەرکەکانی بەجێ دەگەیەنێ و هەم ئەوەی کە لەوانەیە لە شەو ڕۆژدا چەند کاتژمێر زیاتر ئیسراحەت نەکات و بەردەوام لە پشتی کۆمپیوتەر و لە پشتی کامێرا و زۆر جاریش پێش کامێرا خەریکی کار و تێپەڕاندنی ئەرکی خۆی بێ.
یەکێک لە نموونەکان کاتە سەختەکانە وەکوو ئەو کاتانەی کە دوژمن بە هاژەک و دڕۆن هێرش دەکاتە سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات و حیزبەکان ئەوەی کە زۆر ماندوویینەناسانە و بوێرانە هاوڕێ لەگەڵ ستافی ڕاگەیاندن دەچوون و ئەرکی خۆیان بۆ گەیاندنی دەنگی حیزب به خەڵکی کوردستان و ئێران و جیهان دەگەیاند. یان کاتی نەخۆشی کۆڕۆنا ئەو ژنانەی کە بە چیندین ڕۆژ بوێرانە خزمەتیان بە خەڵکی تووشبوو بەو پەتایە کرد.
بەهەرحاڵ خزمەتی ئەو ژنانە کەتر لە ئەو کەسانەی دیکە نییە. بەشی ڕاگەیاندن و نەخۆشخانە کە بەشێکی زۆریان خاتوونەکانن کە تەنانەت لەماڵ و منداڵی خۆیان، لە ژیانی تاکەکەسی خۆیان، دەگوزەرێن و لەو شوێنانە ئەرکی خۆیان بەجێ دەگەیەنن و کار دەکەن.
ئەو بابەتە تەنیا بە مەبەستی وەبیرهێنانەوە و دەست خۆشی کردن لەو ژنانەیە کە سەربازی ونن و زۆر کەمتر لەوەی کە شایانی ئەوەن باسیان لێدەکردرێ نووسراوە و هیوادارین لەمە زیاتریان بۆ بکردرێ. ئەوە دەستخۆشی لەو ژنانە پێشمەرگانەیە کە هەم ئەرکی پەروەردە کردنی ماڵ و منداڵیان لە ئەستۆیە و هەم خزمەت بە گەل و حیزب بە ئەرکی خۆیان دەزانن.
هیوای سەرکەوتنم بۆ هەموو ئەو خاتوونانە هەیە و بەو هیوایەی کە هەرگیز نێویان لە مێژووی دا ون نەبێ.
ڕۆژی پێشمەرگەتان باش.

بابەتی هاوشێوە

ایران در آستانه تغییر؛ از آتش جنگ تا انفجار خیابان

2025-07-04

کۆساڵان، چیرۆکی هەرمانی خاک‌ و خوێن

2025-06-26

ئاوڕێکی کورت لە بار و دۆخی ئێستای ئێران

2025-06-23

كاڵێ کەلھوڕی چۆن شەھید بوو ؟

2025-06-20

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی