ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧-٠٨-٢٠٢٥ ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە شاری ڤێسترۆس بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی گشتی و هەروەها هەموو ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات سەردانی هاوڕێ کاک “مەسعوود دیماسی” کادری هەڵسوور و بەرپرسی ناوەندی سوئێدی کوردی لە وڵاتی سوئێدیان کرد.
هەر وەک ئاماژەمان پێکرد کاک مەسعوود ئەندامێکی چالاک و هەڵسوور لە بواری ڕێکخراوەیەوە بووە و لە ماوەی چەند ساڵی ڕابڕدوو دا چ وەک بەرپرسی ڕێکخراوە و چ وەک شەخس هەر کارێکیمان وەک یەکیەتیی ژنان پێ سپاردبێ، بەوپەڕی تواناوە بەجێی گەیاندوە و زۆربەی کاتەکان بە خەمخۆری و بە مشوورەوە کارەکانی بۆ ڕاپەڕاندووین و لە پێناو حیزب و ڕێکخراوەکانی ژنان و ناوەندی سوئێدی کوردی دا مایەی زۆری لەخۆی داناوە بە شانازییەوە کاری کردووە.
مخابن کاک مەسعوود ئەو ماوەیە بەهۆی ناساغی لە نەخۆشخانەی ڤێسترۆس لە ژێر چاوەدێری دایە، هاوڕێیان لە کۆمیتەی گشتی و کۆمیتەی بەڕێوەبەری لە شاری ڤێسترۆس بە ئەرکی خۆمان زانی سەردانی بکەین و لە نێزیکەوە لە هەواڵ و ناساخی بەرێزیان بپرسین.
هیوادارین هەر چی زووتر کاک مەسعوود سڵامەتی و تەندرووستی جێگیر بێ و بگەڕێتەوە نێو کۆڕی بنەماڵەی و گشت دۆستان و هەواڵان.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی ڤێسترۆس – سوئێد
١٧-٠٨-٢٠٢٥




