Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

بەشداریی ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات لە واشنگتن

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-08-20
  • 13:42

واشنگتن – بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی سیاسی، شارەزایانی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژنامەنووسان و ئەندامانی ناوەندەکانی بڕیارسازی لە واشنگتنی پایتەخت، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ٨١ـەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی خۆی بە بەڕێوەبردنی کۆنفڕانسێکی سیاسی بە ناونیشانی «ئێران لە وەرچەرخانێکی هەستیاردا؛ ڕۆڵی پێشەنگی کورد لە دیاریکردنی چارەنووسی گواستنەوەی دێموکراتیک» بەرز ڕاگرت.

لەو کۆنفڕانسەدا کە لە «یانەی نیشتمانیی ڕۆژنامەنووسان» بەڕێوەچوو، تیشک خرایە سەر داهاتووی سیاسیی ئێران و پێگەی کورد و گەلانی دیکەی ناو ئێران. هەژار برنجی، نوێنەری حیزبی دێموکرات لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئامانجی سەرەکیی ئەم کۆنفڕانسەی بۆ بەهێزکردنی پردی پەیوەندیی ڕاستەوخۆ و پتەوی نێوان واشنگتن و هێزە سیاسییە ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەڕاندەوە.

مستەفا هێجری، بەرپرسی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا جەختی لەوە کردەوە کە پرسی نەتەوەیی نابێت وەک بابەتێکی لاوەکی بۆ دوای گۆڕانی دەسەڵات هەڵبگیرێت. ناوبراو «فیدراڵیزمی نەتەوەیی-جوگرافی»ـی وەک تاکە چارەسەری گونجاو بۆ دانی دانپێدان بە فرەنەتەوەییبوونی ئێران، دابەشکردنی دادپەروەرانەی دەسەڵات و سامان، و مسۆگەرکردنی بەشداریی سیاسیی گشت گەلان وێنا کرد.

هەروەها پەیامی «هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان» کە لەلایەن سەلاح بایەزیدییەوە پێشکەش کرا، جەختی لە سەر پێویستیی یەکگرتوویی و داڕشتنی ستراتیژێکی هاوبەشی نێوان حیزبە کوردییەکان کردەوە. لەو پەیامەدا هاتووە کە هیچ پرۆسەیەکی گواستنەوە بەبێ بەشداریی ڕاستەوخۆی کورد و چارەسەریی بنەڕەتیی پرسی کورد، شەرعییەتی نابێت.

بەشداریی کارای یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لە بەشێکی گرنگی ئەو کۆنفرانسەدا، ڕۆڵی ژنان وەک بەشێکی دانەبڕاوی بزووتنەوەی سیاسی و دێموکراتیک زەق کرایەوە. نوێنەرانی «یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران» بە ئامادەبوونی چالاکانەیان، جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە هەر گۆڕانکارییەکی دێموکراتیک لە ئێراندا، دەبێت بنەمای یەکسانیی جێندەری و بەشداریی کارای ژنان لە پێکهاتەی بەڕێوەبردنیدا مسۆگەر بکات. ئەوان ڕایانگەیاند کە ژنی کورد لە ڕیزی پێشەوەی تێکۆشان بۆ مافە نەتەوەیی و دێموکراتیکەکاندا، ڕۆڵێکی چارەنووسسازیان لە داڕشتنی داهاتووی ئێراندا هەیە.

لە کۆتاییدا، لە پانێڵێکی پسپۆڕانەدا بە بەڕێوەبەرایەتیی لارا جەلال و بە بەشداریی دەیڤید وورمسەر، شکریە بەرادوست و جەنگ ساگنیچ، ئاماژە بەوە کرا کە فشاری دەرەکی بە تەنیا بەس نییە بۆ دێموکراتیزەکردنی ئێران؛ بەڵکو ئەوە ڕێکخراوبوون و هاوئەنگیی ناوخۆیی هێزەکانە کە ڕۆڵی یەکلاکەرەوە دەبینێت. پانێڵیستەکان هۆشدارییان دا کە واشنگتن دەبێت سیاسەتێکی جدی و بەردەوام لەبەرامبەر هێزە سیاسییە کوردەکان بگرێتە بەر و چیتر بە چاوپۆشیکردن لە هێزی سیاسیی ڕێکخراوی کورد، ناتوانێت گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە ئێراندا بەدی بهێنێت.

هەژار برنجی لە کۆتایی وتەکانیدا دووپاتی کردەوە: «هیچ دێموکراسییەک لە داهاتووی ئێراندا بەبێ دانپێدانان بە مافەکانی نەتەوەکان، سەقامگیر نابێت.»

بابەتی هاوشێوە

بانگەوازی مانگرتنی گشتیی لە ٢٥ی خەرمانان

2026-09-13

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

2026-09-12

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

2026-09-11

ژن، ژیان، ئازادی؛ وقتی شعار به زندگی زنان نرسید

2026-09-09
سیاسی

بزوتنەوەی ژینا ئاراستەیێکی نوێی بە خەباتی مافخوازانەی ژنان بەخشی

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-12
سوئیس

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-12
کاروچالاکی

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-11

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

شیکارییەکی زانستی و هەمەلایەنە لەسەر زەبری سێکسی: کاردانەوە بایۆلۆجییەکان، دەرئەنجامە دەروونی-کۆمەڵایەتییەکان و ستانداردەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانییان

ژن، ژیان، ئازادی؛ وقتی شعار به زندگی زنان نرسید

ژنان لە سەنگەری ورە و باوەڕدا: چیرۆکی خۆڕاگری لە بەرامبەر زۆرداری

ڕاگەیەندراوی پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان -ژیناسەبارەت بە هەڵکشانی دیاردەی ژنکوژی و توندوتیژی دژی ژنان لە کوردستان و ئێران

پیام اتحادیه زنان دمکرات کوردستان ایران به مناسبت سالگرد ۱۷ شهریور، سالروز شهادت ۱۶ تن از کادرها، پیشمرگان، رهبران و دو دبیرکل پی‌درپی اتحادیە

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبوۆنەی تاڵیادی ۱۷ی خەرمانان، شەهید بوونی ۱٦ کادر و پێشمەرگە و ڕێبەری و دوو سکرتێری ڕکخراوەکەمان

لە مەرگی ژیناوە تا مەرگی هانا و ئاتووسا و نیلوفەر و لەتیفە؛ چی بەسەر «ژن، ژیان، ئازادی» هاتووە؟

ژنانی جیهان؛ قوربانییەکانی بێدەسەڵاتی و توندوتیژی

بەشداریی ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات لە واشنگتن

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-08-20
  • 13:42

واشنگتن – بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی سیاسی، شارەزایانی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژنامەنووسان و ئەندامانی ناوەندەکانی بڕیارسازی لە واشنگتنی پایتەخت، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ٨١ـەمین ساڵوەگەری دامەزراندنی خۆی بە بەڕێوەبردنی کۆنفڕانسێکی سیاسی بە ناونیشانی «ئێران لە وەرچەرخانێکی هەستیاردا؛ ڕۆڵی پێشەنگی کورد لە دیاریکردنی چارەنووسی گواستنەوەی دێموکراتیک» بەرز ڕاگرت.

لەو کۆنفڕانسەدا کە لە «یانەی نیشتمانیی ڕۆژنامەنووسان» بەڕێوەچوو، تیشک خرایە سەر داهاتووی سیاسیی ئێران و پێگەی کورد و گەلانی دیکەی ناو ئێران. هەژار برنجی، نوێنەری حیزبی دێموکرات لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئامانجی سەرەکیی ئەم کۆنفڕانسەی بۆ بەهێزکردنی پردی پەیوەندیی ڕاستەوخۆ و پتەوی نێوان واشنگتن و هێزە سیاسییە ڕێکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەڕاندەوە.

مستەفا هێجری، بەرپرسی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا جەختی لەوە کردەوە کە پرسی نەتەوەیی نابێت وەک بابەتێکی لاوەکی بۆ دوای گۆڕانی دەسەڵات هەڵبگیرێت. ناوبراو «فیدراڵیزمی نەتەوەیی-جوگرافی»ـی وەک تاکە چارەسەری گونجاو بۆ دانی دانپێدان بە فرەنەتەوەییبوونی ئێران، دابەشکردنی دادپەروەرانەی دەسەڵات و سامان، و مسۆگەرکردنی بەشداریی سیاسیی گشت گەلان وێنا کرد.

هەروەها پەیامی «هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان» کە لەلایەن سەلاح بایەزیدییەوە پێشکەش کرا، جەختی لە سەر پێویستیی یەکگرتوویی و داڕشتنی ستراتیژێکی هاوبەشی نێوان حیزبە کوردییەکان کردەوە. لەو پەیامەدا هاتووە کە هیچ پرۆسەیەکی گواستنەوە بەبێ بەشداریی ڕاستەوخۆی کورد و چارەسەریی بنەڕەتیی پرسی کورد، شەرعییەتی نابێت.

بەشداریی کارای یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لە بەشێکی گرنگی ئەو کۆنفرانسەدا، ڕۆڵی ژنان وەک بەشێکی دانەبڕاوی بزووتنەوەی سیاسی و دێموکراتیک زەق کرایەوە. نوێنەرانی «یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران» بە ئامادەبوونی چالاکانەیان، جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە هەر گۆڕانکارییەکی دێموکراتیک لە ئێراندا، دەبێت بنەمای یەکسانیی جێندەری و بەشداریی کارای ژنان لە پێکهاتەی بەڕێوەبردنیدا مسۆگەر بکات. ئەوان ڕایانگەیاند کە ژنی کورد لە ڕیزی پێشەوەی تێکۆشان بۆ مافە نەتەوەیی و دێموکراتیکەکاندا، ڕۆڵێکی چارەنووسسازیان لە داڕشتنی داهاتووی ئێراندا هەیە.

لە کۆتاییدا، لە پانێڵێکی پسپۆڕانەدا بە بەڕێوەبەرایەتیی لارا جەلال و بە بەشداریی دەیڤید وورمسەر، شکریە بەرادوست و جەنگ ساگنیچ، ئاماژە بەوە کرا کە فشاری دەرەکی بە تەنیا بەس نییە بۆ دێموکراتیزەکردنی ئێران؛ بەڵکو ئەوە ڕێکخراوبوون و هاوئەنگیی ناوخۆیی هێزەکانە کە ڕۆڵی یەکلاکەرەوە دەبینێت. پانێڵیستەکان هۆشدارییان دا کە واشنگتن دەبێت سیاسەتێکی جدی و بەردەوام لەبەرامبەر هێزە سیاسییە کوردەکان بگرێتە بەر و چیتر بە چاوپۆشیکردن لە هێزی سیاسیی ڕێکخراوی کورد، ناتوانێت گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی لە ئێراندا بەدی بهێنێت.

هەژار برنجی لە کۆتایی وتەکانیدا دووپاتی کردەوە: «هیچ دێموکراسییەک لە داهاتووی ئێراندا بەبێ دانپێدانان بە مافەکانی نەتەوەکان، سەقامگیر نابێت.»

بابەتی هاوشێوە

بانگەوازی مانگرتنی گشتیی لە ٢٥ی خەرمانان

2026-09-13

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

2026-09-12

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

2026-09-11

ژن، ژیان، ئازادی؛ وقتی شعار به زندگی زنان نرسید

2026-09-09

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی