بەشداریی نوێنەری کۆمیتەی ئەڵمان لە کۆنفرانسی «لە بزووتنەوەی ژینا تا داهاتووی ئازادی»

لە چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ژینا ئەمینی، که یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، له ڕۆژی ١٩ی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٢٦، لە وڵاتی نۆروێژ ڕێکی خست بوو
کۆنفرانسەکە بە سرودی نەتەوەیی «ئەی ڕەقیب» و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی ژینا ئەمینی و شەهیدانی بزووتنەوەی ژینا دەستی پێکرد.
دواتر پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن خاتوو کەژال نەقشبەندی، بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، خوێندرایەوە.
خاتوو سودا حەسەنزادە، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنان لە کۆمیتەی ئەڵمان، بە نوێنەرایەتی یەکیەتیی ژنان ـ کۆمیتەی ئەڵمان، لە کۆنفرانسەکەدا بەشداری کردبوو.
هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان و نەتەوەکانی ئێران بەشدارییان کرد و کۆنفرانسەکە لە دوو پەنێلی سیاسی پێکهاتبوو. لە پەنێلەکاندا باس لە کاریگەرییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی بزووتنەوەی ژینا، ڕۆڵی ژنان و پێویستیی هاوکاری و هاوبەشی کرا.
لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا، یەکەم «خەڵاتی ژینا» پێشکەش کرا؛ خەڵاتێک کە لەلایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران دامەزراوە بۆ ڕێزگرتن لە کەسان و بنەماڵانێک کە لە بەرامبەر نادادپەروەری بێدەنگ نەبوون و لە پاراستنی یاد و ئامانجەکانی بزووتنەوەی ژینا بەردەوام بوون.
وێنە و میدیای بابەت
وێنەکان خۆکار دەگۆڕدرێن؛ بە تیرەکانیش دەتوانیت بە دەستی بگۆڕیت.









