سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی هەیئەتێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەیە، لە مەراسیمی ئاڵا و پێشمەرگەی کە لە قشڵەی کۆیە بەڕێوەچوو، بەشدارییان کرد.
مەراسمەکە بە بەشداری ناسر ڕەزازی، گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد، بەڕێوەچوو، کە لە ماوەی ئەو مەراسیمەدا چەند گۆرانی و پەخشانییەکی تایبەتی بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگە پێشکەش بە بەشداربووان کرد.
مەراسمەکە لە کۆتاییدا لە کەشوهەوایەکی نەتەوەیی و پڕ لە هاوخەمی نیشتیمانی کۆتایی پێهات.




