بەشداریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فێستیڤاڵی کەلتووریی «بەریدان» لە شاری کۆیە

ڕۆژی شەممە، ١٨ی ڕەزبەر (١٠ی ئۆکتۆبەر)، شاندێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ پشتگیری و ناساندنی زیاتری کەلتوور، بەشدارییان لە فێستیڤاڵی کەلتووریی «بەریدان» لە شاری کۆیە کرد.
ئەم فێستیڤاڵە کە لە ماڵی کەلتووری “باییزئاغا”ی کۆیە بەڕێوەچوو، تێیدا کۆمەڵێک چالاکیی جۆراوجۆری هونەری و کەلتووری وەک کاری دەستی، شێوەکاری، پەیکەرسازی و نمایشی جلوبەرگی کوردی הוپێشکەش کران.
ئامانجی سەرەکیی ئەم فێستیڤاڵە بریتی بوو لە گرنگیدان بە کەلتوور، هونەر و ناسنامەی کوردی، هەروەها نیشاندانی توانایی و بەهرەی ئەو تاک و گرووپە چالاکانەی کە لە بواری کەلتووری و هونەریدا کار دەکەن.
بۆ یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەشداری لەم فێستیڤاڵەدا دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ تێکەڵاوبوون لەگەڵ چالاکییە کەلتووری و کۆمەڵایەتییەکان و پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان ڕێکخراوەکانی ژنان و دامەزراوە چالاکەکانی کۆمەڵگەی کوردستان.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەمیشە جەخت لەسەر گرنگیی بەشداریی کارای ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی، کەلتووری و نەتەوەیدا دەکاتەوە و بەشداری لەم جۆرە بۆنە و فێستیڤاڵانە بە هەنگاوێکی کاریگەر بۆ بەهێزکردنی پێگە و ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگەی کوردستاندا دەناسێت.









