بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەشداریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ کۆمیتەی ئەڵمانیا لە کۆڕی گفتوگۆی شاری مونستەر

٣٩
بەشداریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ کۆمیتەی ئەڵمانیا لە کۆڕی گفتوگۆی شاری مونستەر
ئاڵمان‹بەشداریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ کۆمیتەی ئەڵمانیا لە کۆڕی گفتوگۆی شاری مونستەر

مونستەر ـ ڕێکەوتی ١٢ی خەرمانان

بەشداریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ کۆمیتەی ئەڵمانیا، بە نوێنەرایەتیی سەحر خال ئاغایی کوهساری، بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، لە کۆڕی گفتوگۆی شاری مونستەر ئەنجام درا. لە کۆڕەکەدا لەگەڵ بێریڤان ئایماز، ڕۆبین کۆرتە و شۆڕەش شاکیبەپوور گفتوگۆیەک لەسەر دۆخی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەچوو.

لە بەشی سەرەکیی گفتوگۆکەدا دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و مەترسییەکانی سەر هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن باس کرا، بە تایبەتی هێرشە درۆنی و بۆردومانەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر کەمپ و شوێنەکانی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران، کە بووەتە هۆی کوژران و شەهیدبوونی ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان.

هەروەها باسی بارودۆخی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و بە تایبەتی حیزبی دێموکرات کرا؛ ئەو حیزبەی کە زیاتر لە ٨٠ ساڵە لە بوارەکەدا خەبات دەکات و هێشتا بەردەوامە لە پشتیوانی و نوێنەرایەتی‌کردنی داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان.

بەشداری لەم کۆڕەدا دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ گەیاندنی دەنگی خەڵکی کوردستان و ڕوونکردنەوەی بارودۆخ و مەترسییەکانی سەر خەڵک و ئۆپۆزیسیۆنی کورد.