ڕۆژی شەممە ٦ی بەفرانبار ، لە گۆڕەپانی «ژینا–مەهسا ئەمینی» لە شاری فرانکفۆرت (وڵاتی ئاڵمان)، کاتژمێر ٣ی دوای نیوەڕۆ، کۆمەڵێک لە چالاکوانان بە بەڕێوەبەری ڕێکخراوی «ژن، ژیان، ئازادی»، بە پێی بەرنامەی هەفتانەی خۆیان، بە بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران “ڕووناک سۆفیپوور، مریەم مەسعوودی، مریەم ڕەحیمنژاد”، کۆبوونەوەکەیان بەڕێوەبرد.
ئەم ڕێکخراوە هەموو ساڵێک، لە کۆتا شەممەی ساڵدا، یادی ئەو ژنانە دەکاتەوە کە گیانیان لەدەستداوە، بە تایبەتی ژینا ئەمینی، بە داگیرساندنی مۆم، ڕێزیان لێدەگرێت و یاد و ناویان بەرز ڕادەگرێت. هەروەها، بەشداربووان لەم ڕۆژەدا ناڕەزایەتی و دژایەتی خۆیان دژی توندوتیژی و هەڵاواردن لەسەر ژنان نیشاندا.




