بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنان (کومیتەی ئاڵمان) له ڕێپێوانەکەی شاری بروکسێل

٤٤
بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنان (کومیتەی ئاڵمان) له ڕێپێوانەکەی شاری بروکسێل
ئاڵمان‹بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنان (کومیتەی ئاڵمان) له ڕێپێوانەکەی شاری بروکسێل

ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندان له شاری بروکسێلی وڵاتی بێلژیک ڕێپێوانێکی بەرین بۆ پشتیوانی لە خۆڕاگری خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتژمێر 1ی نیوەڕۆ بەڕێوە چوو.
لەم ڕێپێوانەدا ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە وڵاتی ئاڵمان به ئاڵای کوردستان و لۆگۆ و پوستێرەکانی تاێبەت به حیزب بەشداریان کرد .

شایانی باسە کە جەماوەرێکی زۆر بەتایبەتی ئەندامانی حیزبی و ئەندامانی یەکیەتیی ژنان جگه لە وڵاتی ئاڵمان لە وڵاتانی فەڕانسە و هۆڵندیش بەرەو بێلژیک ڕۆێشتن و بەشداری ئەم ئاکسیۆنە بوون و بەشداربووان بەم دروشمانەی خوارەوە ڕێپێوانەکەیان زیاتر لە ٤ کاتژمێر بەڕێوەبرد.