ئەندامێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان دوای چەند مانگ ڕاهێنان و تەواو بوونی دەورەی نیگارکێشی و شێوەکاری بە چەندین وێنە توانی لە پێشانگایەکی نیگارکێشی لە هەرێمی کوردستاندا بەشدار بی.
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٢ سەرماوەز، پێشانگایەکی نیگارکێشی لە هەولێر بەڕێوەچوو کە خاتوو “زەکیە سدقی “ئەندامی یەکیەتیی ژنان لەو پێشانگایەدا ئەندام و خاوەنی چەندین تابلۆی نیگارکێشی خۆی بوو.
خاتوو زەکیە لە قسەکانی بۆ بەشی راگەیاندنی یەکیەتیی ژنان باسی لەوە کرد کە زۆربەی تابلۆ و وێنەکانی پەیامێکی تایبەتیان لە پشتە.
هەروەها ناوبراو وتی، یەکێک لە ئامانجەکانم ئەوەیە کە نیشانی بدەم بە تایبەتی بە ژنان کە تەمەن تەنیا ژمارەیە و نابێتە کۆسپ بۆ فێربوون و هەوڵدان، و لە هەر تەمەنێکدا بتهەوێ دەتوانی لەهەر بوارێک کە حەزت لێیە سەرکەوتووبی.
شایەنی باسە کە ژنانی کورد بە درێژایی مێژوو، بوونیان هەبووە لە دروستکردن، پاراستن و گەشەپێدانی کەلتووری و هونەری کوردی. لەگەڵ ئەوەی کە ژنان زۆرجار تووشی سنووردارکردنەوە دەبنەوە لەلایەن بنەماڵە و کۆمەڵگاوە.




