ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢ی ٥ی ١٤٠٤ شاندێکی ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لەکومیتەی ئەمیریە بەشداری کوڕی ناساندن و گفتوگۆکردن لەسەر کتێبی (مەشخەڵی ژیانەوە)یان کرد.
ڕێکخراوی ڕۆشنبیری کۆیە لە درێژی کاروچالاکیەکانیدا، بەمەبەستی ناساندن و گفتوگۆکردن لەسەر کتێبی (مەشخەڵی ژیانەوە) ئێوارە کۆڕێکی بۆ هەریەک لەبەڕێزان (د. بڕوا ڕەسوڵ) مامۆستای زانکۆ (عبدوڵای مەلا نوری) نووسەری کتێبەکە ڕێکخست.
سەرەتا (د.بڕوا ڕەسوڵ) خوێندنەوەی بۆ کتێبەکە کرد ، دواتر (عبدوڵای مەلا نوری ) وەڵامی پرسیاری ئامادەبوانی دایەوە.




