دوانیوەڕۆی ڕۆژی ١٣ی ڕێبەندان لە لایەن سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە و سەنتەری هاوبەشی لۆڕەوە، کۆڕێکی شێعرخوێندنەوە بۆ شاعیری ناسراوی کورد، مامۆستا جەمال غەمبار، ڕێکخرا. ئەم بۆنە فەرهەنگییە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری فەرهەنگی و پشتگیری هونەری شێعر و ئەدەبی کوردی ئەنجام درا.
لە ماوەی کۆڕەکەدا، شێعرەکان لەگەڵ پێشکەشکردنی ژمارەیەک کاری میوزیکی لەلایەن گرووپی میوزیکی «ئارامی ڕۆح»ەوە، بە شێوەیەکی سەرنجراکێش خوێندرانەوە.
هەروەها شاندێکی تایبەتی لە یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرشتی خاتوو سورەیا پەیڕەوان، بەشداری ئەم بۆنە فەرهەنگییە بوو، کە بە ئامادەبوونیان گرینگی و پێگەی ژنان لە بوارە فەرهەنگی و هونەرییەکاندا پشتڕاست کردەوە. بەشداری ئەم شاندە ڕەنگدانەوەیەکی تایبەتی بە کۆڕەکەدا و ڕۆڵی ژنان لە پاراستن و گەشەپێدانی فەرهەنگی کوردی دیارخست.




