بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەشداری شاندێکی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕێک بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی شێعری (پیرۆزترین خاک)

٥٧
بەشداری شاندێکی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕێک بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی شێعری (پیرۆزترین خاک)
هەواڵ‹بەشداری شاندێکی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕێک بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی شێعری (پیرۆزترین خاک)

ئیوارەی سێشەممە ٢٢-٧-٢٠٢٥ کۆڕێک بۆ نووسەر (فازیل شەوڕۆ) بەناونیشانی: (پیرۆزترین خاک) لە پیرۆزەی دەقە شیعرێکی گەردوونیی (قوبادی جەلیزادە)دا، بە بەشداری شاعیر (قوبادی جەلیزادە) لە کتێبخانەی گشتیی کۆیە – هۆڵی دلدار بەڕێوەچوو.

لەو کۆڕەدا شاعیر (قوبادی جەلیزادە) چەند سەروای لە شێعرەکەی دەخوێندەوە و مامۆستا فازڵ شەوڕەو بە هەڵسەنگاندنی خۆی باسی لێ دەکرد و شی دەکردەوە.

لە کۆتاییدا مەجال بە بەشداربووەکان درا تا سەرنج و پرسیارەکانیان ئاراستەی کۆڕگێران بکەن و لەلایەن ئەوانیشەوە وڵامیان دراوە.

شاندێکی یەکیەتیی ژنان لەو کۆڕەدا باشدارییان کردبوو.