ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٠٣-٠٧-٢٠٢٥ تەرمی کۆچکردوو خاتوو “ئەختەر تەیمووری”، هاوژینی هاوڕێ کاک “حەمید تەیمووری” بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە هاوڕێیان و بنەماڵەی کۆچکردوو لە گۆڕستانی “ڕۆکستا” لە شاری ستۆکهۆڵم بەخاک ئەسپێردرا.
هەر بەو بۆنەوە دوایی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردن، کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی ستۆکهۆڵم بەڕێوەچوو.
سەرەتا لە لایەن بەڕێوەبەری کۆڕی پرسە بە نوێنەرایەتی بنەماڵەی کۆچکردوو بەخێرهاتن و سوپاسی بەشداران کرا بۆ هاوغەمی و ئامادەبوونیان لە ڕێوڕەسمەکە دا.
بەڕێز “نەبەز عەلیدووست” بە نوێنەرایەتی هاوڕێیانی لە کۆمیتەی بەڕێوەبەری و بەگشتی ئەندامانی حیزب لە وڵاتی سوئێد پرسە و هاوغەمی خۆی بە بنەماڵەی کۆچکردوو ڕاگەیاند.
لە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکە خاڵی کۆچکردوو، ژیاننامەی بنەماڵە و ژیاننامەی خاتوو ئەختەری پێشکەش بە بەشداربوان کرد.
جێگای ئاماژەیە کە خاتوو ئەختەر دوایی چەندین ساڵ بەربەرەکانی لە گەڵ نەخۆشی ڕۆژی ٢٥-٠٦-٢٠٢٥ ماڵاوایی یەکجاری لە ژیان کرد.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان دووبارە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خاتوو ئەختەر تەیموری بەگشتی و بەتایبەتی هاوڕێ حەمید تەیمووری و جگەرگۆشەکانی دەکا.
هیوای سێبووری بۆ ئازیزانی خاتوو ئەختەر و ئاواتەخوازین ڕوحی ئەو خاتوونە بە ئارامی و ئۆقرەیی ئەبەدی بگات.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی سوئێد