ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١١-٠٧-٢٠٢٥ تەرمی خاتوو “مریەم قادری” ئەندامی لەمێژینەی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات بە بەشداری بنەماڵە و هاوڕێ و دۆستانی بنەماڵەی بەڕێز قادری لە شاری ئۆپسالا بەخاک ئەسپێردرا.
دایە مریەم کچی کەسایەتیی تێکۆشەر کا حەمەدی سەروکانی ناسراو بە “کاپیتان قادری” تێکۆشەری دێرینی سەردەمی کۆماری کوردستان و هاوژینی خەباتکاری نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکڕات، بەڕێز سەرهەنگ “ئیرەج قادری” بوو، کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٠٦-٠٧-٢٠٢٥ بەهۆی بەساڵاچوویی گیانی سپارد و ماڵئاوایی یەکجاری لە ژیان کرد.
پاش بەخاکساردنی دایە مریەم کۆڕی پرسە و ڕێز بۆ یادی دایە مریەم بەڕێوە چوو.
سەرەتا لە لایەن دیار قادری، بەخێرهاتن و سوپاسی ئامادەبووان کرا، کاک عەبباس یاری پەیامی هاوغەمی کۆمیتەی حیزبی پشکەش کرد، دواتر کاک سەعید بیگزادە، ئەندامی کۆمیتە ناوەندی پێشوو بە نوێنەڕایەتیی بنەماڵەی قادری چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
پێویست بە ئاماژەیە کە هەیئەتی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات بەڕێزان: خاتوو خەجیج ڕۆستەمی، خاتوو پەروین حوسێن زادە و خاتوو سکاڵا حەکیمزادە بە نوێنەرایەتیی کومیتەی گشتی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان بەشداری ئەو کۆڕیادە بوون و چەپکە گوڵی ڕێز و وەفاداریان لە سەر گڵکۆیی ئەندامی دێرینی یەکیەتیی ژنان دایە مریم دانا و پەیامی هاودەردیان پێشکەش بە ئەندامانی بنەماڵەی بەڕێز قادری کرد.
هەر بەو بۆنەوە یەکیەتیی ژنانی دێموکرات کۆمیتەی سوئێد، بە نوێنەرایەتی هەموو ئەندامان و دۆستانی یەکیەتیی ژنان هاوخەمی خۆمان بە هاوژینی بەڕێزی دایە مریەم، سەرهەنگ ئیرەج قادری و گشت ئەندامانی بنەماڵەی قادری لە دەرەوە و لە نێوخۆی وڵات دەردەبڕین و هیوادارین ڕووحی دایە مریەمی ئازیز بەئارامی ئەبەدی بگات.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی سوئێد
١١-٠٧-٢٠٢٥




