ڕۆژی ١٩ی سێپتامبەری۲۰۲٥، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداری کرد لە سیمینارێکی ڕێکخراوەی پاکستانیانی دانیشتوی لیللەسترۆم و دەوروبەر، کە لە سەنتەری یەسای مرۆڤ بەڕێوەچوو.
دوای کردنەوەی سمینارەکە بابەتە سەرەتاییەکان کە بریتی بوون لە:
• راسیسم و دیسکریمینێشەن،
ستۆپ هاتەپڕات واتا دژایەتی کردنی قسەی ڕەق و نووسین یان ناوزڕاندن و بڵاوکردنەوەی وشەی رەق و ناخۆش بەرامبەر بە کەسانێک یان گروپێک بە هۆی ڕەنگی پێست یان نەتەوە و دین و ڕەگەز و توانای ئەندامی و یان هەرهۆیەکی تایبەتی تر، وەستان لە دژی واتا ئاگادار کردنەوەی کۆمەڵگە و پەرەپێدانی ڕێساکانی ئاشتی و یەکسانی و ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤەکان ڕێگا چارەیە.
• چۆنیەتی بەرگری لە خۆمان و کەسانی دەوروبەری خۆمان لە دژی ئەم دژبەرانە.
لە ماوەی سیمینارەکە هەندێک رێگاکانی بەرگری لە راسیسم و دیسکریمینێشەن باس کران، وەک ئەوانەی خوارەون:
• خوێندن و خۆپێگەیاندن بۆ زیادکردنی ئاستی زانست و ئاگادار و خۆ ڕۆشنبیر کردن و چاونەترسی .
• جێگای خۆ کردنەوە لە ناو کۆمەڵگە و بەشداری چالاک، داوای مافی هەرکەس وەک یەکی ژن و پیاو بێ جیاوازی.
• فێربوونی زمانی نۆروێژی بۆ گەورەساڵان بۆ ئاسانکردنی ڕەوتی ژیان و هاوبەشبوون لەسەر بنەمای ماف مرۆڤ
• دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ هەموو لایەک،
• هاتنە مەیدان بەبێ ترس و ڕووبەڕووبونەوەی هەموو هەڕەشەیەکی نادادپەروەری و ڕەشپێستی .
بابەتەکان جێگای سەرنج و تێرامانی زۆربەی بەشداران بوون و سوودی زۆریان هەبوو بۆ هەموو لایەک سیمینارەکە دوای سێ کاتژمێر کۆتایی هات بەچەپکە گوڵ سپاس لە کۆڕگێران کرا.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی گشتی دەروەی وڵات لە وڵاتی نۆروێژ
٢٠ سێپتامبەری ٢٠٢٥




