بەشداری هەیئەتێکی کۆمیتەکانی دەرەوەی وڵاتی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی خاتوو "نەسرین قاسملوو"

ڕۆژی هەینی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١ی هەتاوی، بەرانبەر بە ١٧ی مارسی ٢٠٢٣ی زایینی، ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە خاتوو “نەسرین قاسملوو” بە بەشداری بنەماڵەی دوکتۆر قاسملوو و هەیئەتێکی نوێنەرایەتی یەکیەتیی ژنان وهەروەها بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی بیانی حیزبی دێموکرات لە شاری پاریس پێتەختی وڵاتی فەرانسە بەڕێوەچوو.
لەو ڕێوڕەسمەدا خاتوو “مریەم عەلیپوور” بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی دەرەوە و خاتوو “لەتیفە جەباری” بە نوێنەرایەتیی کۆمیتەی سوید و خاتوو “نەرمین عوسمانی” بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی ئاڵمانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چەپکە گوڵی ڕێز و پێزانینیان لەسەر تەرمی خاتوو “نەسرین” دانا و بەو شێوە ڕێزیان لە خۆشەویستی وهەوڵ و تێکۆشانی خاتوو “نەسرین” بۆ گەلی کورد گرت.
وێنە و میدیای بابەت
وێنەکان خۆکار دەگۆڕدرێن؛ بە تیرەکانیش دەتوانیت بە دەستی بگۆڕیت.









