ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩.٥.٢٠٢٥
کۆبوونەوەێک لە کتێبخانەی لیللەسترۆم لە وڵاتی نۆروێژ بەڕێوە چوو.
Freddy Andrè ( فرێدی ئاندرێ) ئەندام پارلمانی سووسیالیست (SV) و نووسەری کتێبی
(نا بۆ یەکیەتیی ئووروپا) باسێکی گرنگ و پربایەخی بۆ بەشدارانی کۆبوونەوەکە کرد.
بەرێز فرێدی باسی گرینگی ساڵی ١٩٩٤ و دەنگی بەهێزی نا بۆ ئەندام بوون لەیەکیەتی ئۆرۆپا کرد و هەروەها لەگەڵ باسەگرینگەکەی کە بۆچی نۆروێژ نەبێتە ئەندام ، بە کۆنکرت خاڵە ئەرینی و نەرینەکانی ئەندام بوونی ئەم وڵاتەی هێنایە بەرباس.
پاشان بەشداران پرسیار و بۆچوونەکانی خۆیان هێنایە بەرباس و وڵامیان وەرگرت.
هەیئەتێکی یەکیەتی ژنان بەشداری ئەو کۆبوونەوە بوون. ئەوان پێیان وایە کە بەشداریکردنی خەڵک لەو جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوانە دەتوانێ زۆر بەکەڵک بێت بۆ هەمووان و زانیاری زۆر ببەخشێ.
یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستان-نۆروێژ
یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستان- دەرەوەی وڵات
20.05.2025