Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

بەشداری کردنی هەیئەتێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆڕی پرسەی دایە خەجیج موتەفەقی ئەدیب لە شاری رینگستد ی دانمارک

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-02-10
  • 19:41

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی بەرامبەر بە ٨ی فێوریەی ٢٠٢٥ی زایینی، هەیئەتێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دانمارک، بەشداری لە کۆڕی پرسەی دایە خەجیج موتەفەقی ئەدیب ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد.
ئەم کۆڕە کە لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دانمارک و بنەماڵەی کۆچ کردوو دایە خەجێ بەڕێوەچوو، کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ بە بەشداری ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات و ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی سەر بە لایەنەکانی کوردستان، هەر وەها دۆستان و ناسیاوانی بنەماڵەی دایە خەجێ دەستی پێ کرد.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە بەخێر هێنانی میوانەکان و کۆپلە شێعرێک دەست پێ کرا.
پاشان بڕگەیەک لە ژیاننامەی دایە خەجێ خوێندرایەوە. دوا بە دوای ئەویش پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن بەڕێز مەسعوود نادری ئەندامی کۆمیتە ناوچەی شیلەند پێشکەش بە ئامادە بووان کرا.
دوا بە دوای ئەو پەیامی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن بەڕێز شاناز کاکەئازەر بەرپرسی کۆمیتەی ژنان خوێندرایەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەدا کۆمەڵێک لە وێنەکانی دایە خەجێ کە بە شێوەی ڤیدیۆ لە لایەن بەڕێزان برایم ڕەسووڵزادە و وریا مەلاک ئامادە کرابوو پێشان درا.
پاشان بەڕێز ئەحمەد ڕەحمانی ئەندامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پارچە پەخشانێکی پێشکێش کرد کە بۆ خوا لێ خۆش بوو دایە خەجێی هۆنیبۆوە.
پاش خوێندنەوەی ئەم پارچە پەخشانە، بەڕێز بێستوون محەممەد زادە، نەوەی دایە خەجێ بە نوێنەرایەتیی لە بنەماڵە سپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەشداری و هاوخەمی کردنی ئامادە بووان دەربڕی.
لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا لە لایەن بنەماڵەی دایە خەجێ خوانێک بۆ میوانەکان ئامادە کرابوو کە پێشکێش کرا.
شایانی باسە دایە حاجی خەجێ موتەفەقی ئەدیب، خەڵکی گوندی کاولانێی ناوچەی سەردەشت، لە دایک بووی ساڵی ١٣١٨ی هەتاوی ، ڕێکەوتی ١١ی ژانویەی ٢٠٢٥ی زایینی بە هۆی نەخۆشییەکی کتوپڕ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی دانمارک کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کە هاوسەری کۆچ کردوو مام عەلی موتەفەقی ئەدیب ناسراو بە چاپەز بوو، هەر لە هەڕەتی لاوەتییەوە تێکەڵ بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ببوو و لەم ڕێگەیەدا لە هیچ کار و چالاکییەک نەوەستاو پێ بە پێی مام عەلی هاوسەری بست بە بستی کوردستانیان لە پێناو ئەم خەباتە ڕەوایە دا پێواوت. کۆچ کردوو مام عەلی ش یەکێک لە هەرە چالاکترین ئەندامانی حیزب و لە تێکۆشەرانی خەباتی ٤٦-٤٧ی حیزبی دێموکرات بوو کە جێ پەنجەی بە مێژووی حیزبەوە دیارە و یەکێک لە ئەستێرە گەشەکانی حیزبی دێموکراتە.
دایە خەجێ و مام عەلی جگە لە وەی کە خۆیان سەرتاسەری ژیانیان چ لە کوردستان و چ لە هەندەران تێکۆشەری ڕاستەقینەی ڕێگەی خەبات بوون، جگەرگۆشەکانیشیان بە هەمان شێوە پەروەردە کرد. شەهید حەسەن ئارپیجی پەروەردەی دەستی ئەم دایک و باوکە شۆڕشگێڕە بوو کە ساڵی ١٣٧٤ی هەتاوی لە ناوچەی سەردەشت بە دەستی جینایەتکارانی کۆماری ئیسلامی شەهید بوو.
ئێستاش کچان و کوڕانی مام عەلی هەر لە سەر ڕێبازی بنەماڵە و برای شەهیدیان سوورن و هەمان ڕێچکەیان هەڵبژاردووە. کچێکی دایە خەجێ و مام عەلی بە ناوی خاتوو ئەستی جیا لەوەی کە زیادتر لە چل ساڵە ئەندامێکی بەو ەجی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی ژنانە، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمیتەی دانمارکی یەکیەتیی ژنانیشە و شێلگیرانە خەریکی ڕاپەڕاندنی ئەرکە پێ سپێردراوەکانیەتی.

بابەتی هاوشێوە

یکی از اعضای اتحادیە زنان بە عنوان یک روزنامەنگار کورد در تبعید، بە «گلوبال مدیا فروم ۲۰۲۶ دویچه‌وله» دعوت شد

2026-06-07

ئەندامێکی یەکیەتیی ژنان وەک ڕۆژنامەنووسێکی کوردی تاراوگە، بۆ «کۆڕبەندی جیهانیی میدیای ٢٠٢٦»-ی دویچە ولە بانگهێشت کرا

2026-06-07

بەشداری یەکیەتیی ژنان لە سێمینارێک بە بۆنەی ڕۆژی دامەزراندنی پارتی ئازادی کوردستان، لە شاری بۆخۆم (ئاڵمان)

2026-05-31

دیدار نماینده «اتحادیه زنان» با مسئولان «حزب سوسیال دموکرات آلمان»

2026-05-19
کاروچالاکی

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-06-07
کۆمەڵایەتی

ئازاردانی جەستەیی منداڵ و دەرئەنجامەکانی لە تەمەنی گەورەساڵیدا لە سۆنگەی دەروونی و دوروونشیکاریدا

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-06-06
ئاڵمان

بەشداری یەکیەتیی ژنان لە سێمینارێک بە بۆنەی ڕۆژی دامەزراندنی پارتی ئازادی کوردستان، لە شاری بۆخۆم (ئاڵمان)

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-05-31

ئازاردانی جەستەیی منداڵ و دەرئەنجامەکانی لە تەمەنی گەورەساڵیدا لە سۆنگەی دەروونی و دوروونشیکاریدا

بەشداری یەکیەتیی ژنان لە سێمینارێک بە بۆنەی ڕۆژی دامەزراندنی پارتی ئازادی کوردستان، لە شاری بۆخۆم (ئاڵمان)

قطعی اینترنت؛ جنگ جمهوری اسلامی علیه آزادی و استقلال جامعه، مخصوصا زنان

دیدار نماینده «اتحادیه زنان» با مسئولان «حزب سوسیال دموکرات آلمان»

دیداری نوێنەری یەکیەتیی ژنان لەگەڵ بەرپرسانی پارتی سوسیال دێموکراتی ئاڵمان

برگزاری تظاهرات اعتراضی توسط اتحادیه زنان دموکرات کوردستان ایران در آلمان

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک لە لایەن ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە ئاڵمان

زنان پیشمرگ؛ مبارزه در دو جبهه هویت ملی و برابری جنسیتی

بوردو میزبان نشست مهم دیاسپورای کورد؛ تأکید بر نقش زنان در آینده سیاسی کوردها

بەشداری نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنفراسێکی دیاسپۆرای کوردی فەرانسە لە شاری بۆردۆ

بەشداری کردنی هەیئەتێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆڕی پرسەی دایە خەجیج موتەفەقی ئەدیب لە شاری رینگستد ی دانمارک

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-02-10
  • 19:41

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی بەرامبەر بە ٨ی فێوریەی ٢٠٢٥ی زایینی، هەیئەتێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دانمارک، بەشداری لە کۆڕی پرسەی دایە خەجیج موتەفەقی ئەدیب ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد.
ئەم کۆڕە کە لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دانمارک و بنەماڵەی کۆچ کردوو دایە خەجێ بەڕێوەچوو، کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ بە بەشداری ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکرات و ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی سەر بە لایەنەکانی کوردستان، هەر وەها دۆستان و ناسیاوانی بنەماڵەی دایە خەجێ دەستی پێ کرد.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە بەخێر هێنانی میوانەکان و کۆپلە شێعرێک دەست پێ کرا.
پاشان بڕگەیەک لە ژیاننامەی دایە خەجێ خوێندرایەوە. دوا بە دوای ئەویش پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن بەڕێز مەسعوود نادری ئەندامی کۆمیتە ناوچەی شیلەند پێشکەش بە ئامادە بووان کرا.
دوا بە دوای ئەو پەیامی کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن بەڕێز شاناز کاکەئازەر بەرپرسی کۆمیتەی ژنان خوێندرایەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەدا کۆمەڵێک لە وێنەکانی دایە خەجێ کە بە شێوەی ڤیدیۆ لە لایەن بەڕێزان برایم ڕەسووڵزادە و وریا مەلاک ئامادە کرابوو پێشان درا.
پاشان بەڕێز ئەحمەد ڕەحمانی ئەندامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پارچە پەخشانێکی پێشکێش کرد کە بۆ خوا لێ خۆش بوو دایە خەجێی هۆنیبۆوە.
پاش خوێندنەوەی ئەم پارچە پەخشانە، بەڕێز بێستوون محەممەد زادە، نەوەی دایە خەجێ بە نوێنەرایەتیی لە بنەماڵە سپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەشداری و هاوخەمی کردنی ئامادە بووان دەربڕی.
لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا لە لایەن بنەماڵەی دایە خەجێ خوانێک بۆ میوانەکان ئامادە کرابوو کە پێشکێش کرا.
شایانی باسە دایە حاجی خەجێ موتەفەقی ئەدیب، خەڵکی گوندی کاولانێی ناوچەی سەردەشت، لە دایک بووی ساڵی ١٣١٨ی هەتاوی ، ڕێکەوتی ١١ی ژانویەی ٢٠٢٥ی زایینی بە هۆی نەخۆشییەکی کتوپڕ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی دانمارک کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کە هاوسەری کۆچ کردوو مام عەلی موتەفەقی ئەدیب ناسراو بە چاپەز بوو، هەر لە هەڕەتی لاوەتییەوە تێکەڵ بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ببوو و لەم ڕێگەیەدا لە هیچ کار و چالاکییەک نەوەستاو پێ بە پێی مام عەلی هاوسەری بست بە بستی کوردستانیان لە پێناو ئەم خەباتە ڕەوایە دا پێواوت. کۆچ کردوو مام عەلی ش یەکێک لە هەرە چالاکترین ئەندامانی حیزب و لە تێکۆشەرانی خەباتی ٤٦-٤٧ی حیزبی دێموکرات بوو کە جێ پەنجەی بە مێژووی حیزبەوە دیارە و یەکێک لە ئەستێرە گەشەکانی حیزبی دێموکراتە.
دایە خەجێ و مام عەلی جگە لە وەی کە خۆیان سەرتاسەری ژیانیان چ لە کوردستان و چ لە هەندەران تێکۆشەری ڕاستەقینەی ڕێگەی خەبات بوون، جگەرگۆشەکانیشیان بە هەمان شێوە پەروەردە کرد. شەهید حەسەن ئارپیجی پەروەردەی دەستی ئەم دایک و باوکە شۆڕشگێڕە بوو کە ساڵی ١٣٧٤ی هەتاوی لە ناوچەی سەردەشت بە دەستی جینایەتکارانی کۆماری ئیسلامی شەهید بوو.
ئێستاش کچان و کوڕانی مام عەلی هەر لە سەر ڕێبازی بنەماڵە و برای شەهیدیان سوورن و هەمان ڕێچکەیان هەڵبژاردووە. کچێکی دایە خەجێ و مام عەلی بە ناوی خاتوو ئەستی جیا لەوەی کە زیادتر لە چل ساڵە ئەندامێکی بەو ەجی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی ژنانە، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمیتەی دانمارکی یەکیەتیی ژنانیشە و شێلگیرانە خەریکی ڕاپەڕاندنی ئەرکە پێ سپێردراوەکانیەتی.

بابەتی هاوشێوە

یکی از اعضای اتحادیە زنان بە عنوان یک روزنامەنگار کورد در تبعید، بە «گلوبال مدیا فروم ۲۰۲۶ دویچه‌وله» دعوت شد

2026-06-07

ئەندامێکی یەکیەتیی ژنان وەک ڕۆژنامەنووسێکی کوردی تاراوگە، بۆ «کۆڕبەندی جیهانیی میدیای ٢٠٢٦»-ی دویچە ولە بانگهێشت کرا

2026-06-07

بەشداری یەکیەتیی ژنان لە سێمینارێک بە بۆنەی ڕۆژی دامەزراندنی پارتی ئازادی کوردستان، لە شاری بۆخۆم (ئاڵمان)

2026-05-31

دیدار نماینده «اتحادیه زنان» با مسئولان «حزب سوسیال دموکرات آلمان»

2026-05-19

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی