ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢١-٠٣-٢٠٢٦ نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکرات “خاتوو شلێر حەسەنپوور” بەشداری لە کۆنفڕانسی
ساڵانەیSveriges Kvinnoorganisationer کرد.
کۆنفڕانس کاتژمێر ٩ی بەیانی بە خوێندنەوەی ناوی نوێنەرانی بەشدار لە لایەن ڕێکخراوەکانی ئەندام لەو ڕێکخراوە دا لە ڕێگای پرۆگرامی تیمس دەستی پێکرد.
سەرەتا دەنگ بۆ بەڕێوەبەرانی کۆنفڕانس وەرگیرا و دواتر ڕاپۆرتی چالاکییەکان و ڕاپۆرتی دارایی لە لایەن بەرپرسانی هەر بەشە خۆێندرایەوە و داوا لە بەشداران کرا کە ئەگەر لە سەر ڕاپۆرتەکان قسە هەیە باسی بکەن.
دواتر هەر دوو چاوەدێری بەشی ماڵی ڕاپۆرتی بەشی ماڵیان تەئید کرد.
لە بەشێکی دیکە دا پێشنیاری دەستەی بەڕێوەبەڕی بۆ داهاتوو و هەروەها چەندین پێشنیار کە لە لایەن ڕێکخراوەکان ڕا هاتبوون قسەیان لەسەر کرا.
دوابەشی کۆنفڕانس هەڵبژارنەوەی دەستەی بەڕێوەبەری بوو کە چەندین کەس لە لایەن ڕێکخراوەکانی ئەندام پێشتر بەربژێر کرابوون.
لە کۆتایی دا سەرجەم ١٠ کەس وەک بەڕێوەبەری هەڵبژێردران و “خاتوو هانا کارلسۆن کۆتا” وەک بەرپرسی ڕێکخراوەی Sveriges kvinnoorganisationer هەڵبژێردرایەوە.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی سوئێد
٢١-٠٣-٢٠٢٦




