ڕۆژی ١٢/10/2025 سیمینارێک لەلایەن ڕێکخراوێکی پەکستانی بەڕێوەچوو کە هەیئەتێکی یەکیەتیی ژنانی دیموكراتی كوردستانی ئێران بەشداریان تێدا کرد.
ئەم سیمینارە بە مەبەستی تێگەیشتن و ڕوونکردنەوە و زانیاری دان دەربارەی نەخۆشی شەکرە (دیابێت) پێکهاتبوو. کۆڕگێڕان بە وتار و بەرنامەی پزیشکی پێویست ڕوونکردنەوەی زیاتریان پێشکەش بە بەشداربوانی سیمینار کرد.
ئەو سیمینارە بە هاوبەش لەگەڵ چەند ڕێکخراوی تر لە نەتەوە جیاوازەکانی وڵاتی نوروێژ ڕێکخرا بوو.
یەکیەتیی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ




