بازدان بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەشداری کۆمیتەی فیلاندی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێورەسمی ٢٥ گەلاوێژ لە فینلاند

٥٣
بەشداری کۆمیتەی فیلاندی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێورەسمی ٢٥ گەلاوێژ لە فینلاند
فینلەند‹بەشداری کۆمیتەی فیلاندی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێورەسمی ٢٥ گەلاوێژ لە فینلاند

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد و چەند خولەکێک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان.
دواتر لە لایەن بەڕێز سەید ئەحمەد حوسێنی بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی حدکا بە خێرهاتنی میوانان کرا و پەیامی کۆمیتەی پێشکەش کرد.
دواتر پەیامی یەکێتیەکانی ژنان و لاوان و خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران -کۆمیتەی فینلاند لە لایەن خاتوو شیرین مەحمودزادە پێشکەش کرا و چەپکە گوڵی ڕێزلێنانی بە کۆمیتەی حیزب لە فینلاند.
شیرین مەحمودزادە وێڕای پیرۆزبایی یادی دامەزراندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئامژەی بە چەند خاڵێک کرد لەوانە :
یەک ساڵی ڕابردوو بۆ خەڵکی ئێران و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵێکی پڕاوپڕ لە ڕووداوی جۆراوجۆر بووە. لە یەک ساڵی ڕابردوودا و لە درێژەی سیاسەتی شەڕئەنگێزی و قەیرانخوڵقێنی‌ کۆماری ئیسلامیدا ئەم ڕێژیمە زیاتر لە جاران هەم خۆی تووشی گۆشەگیری و ئاستەنگی جۆراوجۆر کردۆتەوە و هەم وڵات و خەڵکی تووشی دەیان قەیرانی ژینگەیی، ئابووری و کۆمەڵایەتی کردووە.
گوشار و سەرکوتی بەردەوام و سیستماتیکی کۆماری ئیسلامی بە نیسبەت خەڵکی ئازادیخوازی وڵات، هەموو چین و توێژێکی کۆمەڵگەی گرتۆتەوە، بەڵام لەوانە مامۆستایان، خوێندکاران، لاوان و ژنان زیاتر لەژێر هەڕەشە و مەترسیدا بوون. سەرەڕای هەموو ئەم سەرکوت و گوشارانە، گەلانی ئێران و بەتایبەت خەڵکی کوردستان لێبڕاوانەتر لە هەمیشە بەگژ سیاسەتەکانی ڕێژیمدا چوونەتەوە و هەر ڕووداو و پیشهاتەکانی یەکساڵی ڕابردوو دەیسەلمێنن کە چین و توێژەکانی کۆمەڵی کوردەواری بەتایبەت ژنان، لاوان و خوێندکاران پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ئازادیخوازی دەکەن.
لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا پەیامی چەند حیزب و ڕێخراوێک پێشکەش کرا و دواتر کۆتایی ڕێوڕەسمەکە بە گۆڤەند و شایی لە لایەن هونەرمەندان کاوە ئورمیە و نێچیر هەورامی ڕازایەوە

وێنە و میدیای بابەت

وێنەکان خۆکار دەگۆڕدرێن؛ بە تیرەکانیش دەتوانیت بە دەستی بگۆڕیت.

2
٠١ / ٠٢