رۆژی یەک شەممە ١٨/١٠/٢٠٢٥ یەکیەتیی ژنان کۆمیتەی نۆروێژ بەشداریان لە سیمیناریک دا کرد کە لە لایەن کۆمەڵەی کلتووری پاکستانیەکانەوە لە لیلسترۆم پێک هاتبوو.
لەو سمینارەدا باس لە سەر توندو و تیژی خێزانی بە هەموو شێوازەکانیەوە کرا.
ئەو سمینارە لەلایەن کۆرگێرێکی شارەزا لە لایەن ناوەندی چاکسازی خێزانی لە نۆروێژەوە بەڕێوەبرا. ئەو خاتوونە سەرەتا باسی ئەرک و ئامانجەکانی ئەو ناوەندەی(کریسە سەنتەر)کرد .دوای ناساندنی کارەکانی کریسە سەنتەر باسی لەوە کرد کە چۆن و بە چ شێوازێک ئەو سەنتەرە دەتوانێ یارمەتی بە کەسانیک بکا کە توشی کێشەو گرفتی بنەماڵەیی بوونەتەوە و لە هەر حاڵ دا ئەو سەنتەرە بە شێوەیەکی نهێنی زانیاریەکان دەپارؽزێ و لە کۆتایی دا باس لەوە کرا کە ئەم دامەزراوانە بۆ یارمەتێدانی کارو گرفتی خێزانی پێک هاتوون و پێویستە بە هەموو لایەک هاوکاریان بین تا بتوانن لە کارەکانیاندا سەرکەوتوو بن .
دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر سمینارەکە کۆتایی پێ هات.
یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ
١٨.١١.٢٠٢٥




