لە ڕۆژەکانی ٢٨-٢٩ ئاگۆستی هەموو ساڵێک فستیڤاڵی ساڵانەی سترۆمین بەڕێوە دەچێت و شارەداری لیلەسترۆم و سترۆمێن ئەو ئەرکە وەئەستۆ دەگرن کە تەواوی ڕێکخراوەکان لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا زیاتر رێکخراوەکەکانی خۆیان دەناسێنن و پشتیوانی بۆ کۆدەکەنەوە.
ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش بە چەند چالاکیەکی کولتوری و پۆشینی جل و بەرگی کوردیەوە بەشداری فستیڤاڵەکەیان کرد.
ئامانج لە بەشداری کردن لەو فستیڤاڵانە ناساندنی فەرهەنگ و کولتووری نەتەوەکانە کە ساڵانە بەڕێوە دەچێ
یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران_نۆروێژ









