ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی بەشداری کردنی یەکیەتیی ژنانی دەرەوەی وڵات و یەکیەتیی ژنانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ و بەشداریان کرد لە سیمینارێکی زانستی، کە لە سەر پەروەردەی منداڵ لە نێو بنەماڵەدا بوو. سەردێڕی سیمینار: پەروەردەی باش و بەهێزکردنی پەیوەندییە نزیکەکان.
ئەو سیمینارە لە سانڤیکا لە وڵاتی نۆروێژ بەڕوەچوو.
خاتوو دراگانا توسینفیک کە زیاتر لە ٣٠ ساڵ ئەزموون لە بواری سیکۆلۆژیدا هەیە وتارێکی زانستی پێشکەش کرد لە سەر کاریگەری نەرێنی و تووندووتیژی، پەرۆش و جیاوازی نەرێنی و زیانی لە سەر کۆمەڵگا.
بەشداربوان بە شێوەی گرووپی دابەشکران و گوفتووگۆییەکی زانستیان لە گەڵ یەکدی دا کرد و دوابەدوای کارە گرووپێکە ، بۆچوونەکانیان پێشکەش کرد. سیمینارەکە پاش سێ کاتژمێر کۆتایی پێهات.
یەکیەتیی ژنانی دەرەوەی وڵات
یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ




