ڕۆژی هەینی 06.03.2026 سیمینارێک لە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو. ئەو سیمینارە لە لایەن ٨ ڕيکخراو داوا کرابوو، کە یەک لەوانە یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ بوو. نامەیەک لە لایەن ئەو ٨ ڕێکخراوە ئامادە کرابوو کە ٦ خاڵی لە خۆ کردبوو.
دوای باسێکی کورت لە لایەن مانی حوسەینی، سیمینار دەستی پێکرد. نامەکە لە لایەن چەن گەنجی کوردی بەشدارەوە پێشکەش کرا و بەدوایی ئەوە ئەندام پەرلەمانی نۆروێژ ئۆسموون گرۆڤێر ئۆکرۆست وتەکانی خۆی پێشکەش کرد. بە دوای وتەکانی بەڕێزیان بەشداربووان پرسیار و داخوازییەکانی خۆیان هێنایە بەرباس. داوا کرا نۆروێژ یارمەتی کورد بکات و بێدەنگ نەبێت لەم دۆغە هەستیارەدا. هەروەها داواش کرا کە باڵوێزخانەی ئێران لە نۆروێژ دابخرێت. باس لە وەزعیەتی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات کرا کە نیشتجێی باشووری کوردستانن. هەروەها ئەو بنەماڵانەی کە بە هۆی بووردمان کردنی کۆماری ئیسلامیەوە ئاوارە بوون لە ماڵی خۆیان.
لە وڵامی ئەندام پەرلەماندا، ئەوە بوو کە ئەوان هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ یارمەتیدان.
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ – 06.03.2026




