ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردان لە شاری بۆخۆمی وڵاتی ئاڵمان سێمینارێک به بۆنەی ڕۆژی دامەزراندنی پارتی ئازادی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە ئەم بۆنەیەدا، خاتوو زەهرا یوسفی و خاتوو سەحەر خالی ئاقایی کوهساری ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها بەڕێزان سوڵتان دێمه و ئیبراهیم محەممەدپوور ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشدارییان کرد.
لە چوارچێوەی ئەم بۆنەیەدا، دووبارە جەختمان لەسەر یەکگرتوویی و هاوکاریی نێوان کوردان کردەوە.
هەروەها شانازیی ئەوەمان هەبوو کە خاتوون کوبار هەوار، نووسەری ڕۆمانی «کراسی بنەفشی» (Kirasê Binefšî) و خەڵکی عەفرین، میوانی دانیشتنەکەمان بوو. لە گفتوگۆیەکی بەنرخدا باس لە ئەدەب، کەلتوور و خەباتی گەلی کورد کرا.
پاشان جەخت لە سەر پشتگیری لە ژنە چالاک و نووسەرە کوردەکان وەک کوبار هەوار، کرایەوە و باس لە به هێزکردن و دەرخستنی دەنگی ژنانی کورد به جیهان کرا.



