Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

بەشداری یەکیەتیی ژنان لە کۆبوونەوەی ڕێکخستنی گشتی ژنان لە وڵاتی سوئێد

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-10-28
  • 11:34

ڕۆژەکانی شەممە و یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٥ و ٢٦ی ئۆکتوبر، بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکڕات لە سوئێد “خاتوو شلێر حەسەنپوور” هاوڕێ لەگەڵ “خاتوو جەمیلە حەسەنخاڵی” و “خاتوو ماپەرە قەرەگولی” بەشداریان لە کۆبوونەوەیەکی بەرین کە لە لایەن ناوەندی ڕێکخراوەی ژنانی سوئێد لە ستۆکهۆڵم پێک هاتبوو کرد.

کۆبوونەوەکە بە خوێندنەوە ڕێژەوی کاری ڕۆژ دەستی پێکرد و دواتر داوا لە سکرتێری گشتی “خاتوو سوسان خۆبەری” کرا تا وتەی خۆی سەبارەت بە بزووتنەوەی ژنان لە وڵاتی سوئێد پێشکەش بکا.

“سوسان خۆبەری” وێڕای بەخێرهێنان, خۆشحاڵی خۆی بۆ بەشداری کردنی ڕێژەیەکی زۆر “ ٧٠ کەس” لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان کە لە وڵاتی سوئێد چالاکن، دەربڕی و وتەکانی خۆی لەژێر ناوی بزووتنەوەی ژنان لە ئێستا و لە داهاتوو دا پێشکەش کرد.

بەشێک لە قسەکان ئاماژە بە پرۆژە و بەرنامەی خۆیان، بەتایبەتی کار کردن لەسەر دژ بە ڕەگەزپەرەستی کە لەو نێوە دا وتووێژ لەگەڵ ٢٨ ژن کرابوو کە بە شێوەی جوراوجور کەوتبوونە ژێر رەفتاری ڕەگەزپەرەستی وەک: جیاوازی پێستی، گوتنی وشەی ڕەگەزپەرەستانە و ڕەفتاری نەشیاو بەرامبەر بە ژنان بەهۆی ژن بوونیان و هتد….

شایانی باسە یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە تۆڕی هاوکاری ناوەندی رێکخراوەی ژنان لە سوئێد دا بەشدارە و هەر بەو مەبەستە نوێنەری یەکیەتیی ژنان “خاتوو ڕێناس خزری”وتارێکی بە زمانی سوئێدی بۆ یەکەم کۆبوونەوەی “توڕی کاری” ئامادە و پێشکەش کردبوو کە لە بەشی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوەی ژنانی سوئێد بە ناوی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات چاپ و بڵاو بۆتەوە.

لەبەشێکی دیکە دا داوا لە یەکەم میوان، وەزیری یەکسانی وڵاتی سوئێد “خاتوو نینا لارشۆن”  لەسەر لیستی لیبراڵ پارتی کە بۆ ئەو کۆبوونەوە بانگهێشت کرابوو کرا، خاتوو نینا لە قسەکانی دا باسی هێندێ خاڵی تایبەت بە یەکسانی لە وڵاتی سوئێد کرد و لەو نێوەش دا  ئاماژەی بە بارودۆخی ژنان لە ئەفغانستان و هەروەها باسی هێرش و سەرەڕۆیی حماس و شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل و هەروەها بە کورتی ئاماژەی بە کاری تێرۆریستی کرد.

دوای قسەکانی خاتوو “نینا لارشۆن”، سکرتێری گشتی ڕێکخراوەکانی ژنان خاتوو “سوسان خۆبەری” چەندین پرسیار، کە لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنان پێشتر ئامادە کرابوون و نێردرابوون، بەرەوڕووی خاتوو “نینا لارشۆن” کردن و بەڕێزیان وەڵامی پێویستی بە پرسیارەکان دایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە نوێنەرانی یەکیەتیی ژنان لەو دەرفەتە کەلکیان وەرگرت و دوایی تەواو بوونی قسەکانی چاویان بە  “خاتوو نینا لارشۆن” کەوت و سوپاسیان کرد بۆ باس و سرنجی لەسەر ئێران.

لەبەشی دوایی دا بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان لە سوئێد، هەرکام ڕاپۆرتی کاری خۆیان پێشکەش کرد، ئەو بەشەی کە سرنجی زۆری لەسەر بوو بەشی چالاکی هاوینی بۆ کچان و لێکۆڵینەوە لەسەر بودجەی دەوڵەت بوو کە ڕەخنە و تێبینی زۆری لەسەر بوو.

دواتر دەرفەت درا بە بەشداران تا سرنج و تێبینی خۆیان لەسەر گشت بەشەکان باس بکەن.

لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکە دا، داوا لە میوانی دووهەم خاتوو “وێرۆنیکا پالم” سەرنووسەر و ئەندام پارلمان لەسەر لیستی سوسیال دێموکراتەکان لە سوئێد کرا تا بێت و وتەکانی خۆی لە ژێر ناوی”بارودۆخی یەکسانی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سوئێد دا” پێشکەش بکا.

خاتوو “وێرۆنیکا پالم” باسی نابەرابەری مووچەی ژنان بەگشتی لە وڵاتی سوئێد کە یەک لە دێموکراتترین لە وڵاتانی ئوروپایە، کرد و وەرگرتنی پەنابەر و هەروەها سەپاندنی سزا بەسەر تاوانباران و چۆنیەتی هاوکاری کردنی گرووپی تاوانکاران کە لە ئێستا دا بە شێوەیەکی بەرین لە سوئێد چالاکن کرد.

دوای قسەکانی خاتوو وێرۆنیکا، کات درا بە بەشدارن تا پرسیاری خۆیان بکەن کە لەو بەشەش دا چەندین پرسیار ئاراستە کران.

بەشی کۆتایی بەرنامەی ڕۆژی یەکەم تەرخان کرابوو بۆ باس و گفتگۆ لەسەر چۆنیەتی کار کردن بۆ داهاتوو کە چۆن بتوانن “سرنجی کچانی لاو بۆ کار کردن لە ڕێکخراوەکانی ژنان ڕابکێشن” کە بە شێوەی ورکشۆپ بەڕێوەچوو و هەر گرووپە پێشنیاری خۆیی یاداشت کردن و تەحویلی بەڕێوەبەرانی بەرنامە دران.

پێویست بە ئاماژەیە کە ڕۆژی دووهەم

کاتژمێر ٩ی بەیانی “خاتوو مالین خۆبەری” لێکۆڵەری تایبەتی دەوڵەت قسەی لەسەر بەدوا داچوون و کار کردن لە سەر ٥ خاڵ کە “ناوەندی یەکسانی” لە ڕێژەوی کاری دان بۆ پێشگیری لە جیاوازی ڕەگەزی نێوان ژن و کچ و پیاو دا کرد و گوتی بەگشتی کار و تێکۆشانمان دەستکەوتی هەبووە بەڵام بۆ ئەوەی لە ئامانجە گشتیەکانمان نێزیک بینەوە دەبێ بە یەکگرتووی و بەردەوام بۆ پرسی ژن و بەتایبەتی ئەو ٥ خاڵە دیاری کراوانە و لە نێو ئەوانیش دا بۆ مووچەی وەک یەک کاری زیاتر بکەین.

لە کۆتا بەشی بەرنامەی دووهەم ڕۆژ دا، باس لەوە کرا کە ڕێکخراوەکانی ژنانی سوئێد هەوڵ دەدەن ساڵی داهاتوو بەدوا داچوون بکەن و ڕاپۆرتێک لە سەر چۆنیەتی کار کردنی وڵاتی سوئێد لە سەر کۆنوانسیونی سێداو (SEDAW) ئامادە بکەن.

کۆبوونەوەکە دوایی باسێکی چڕو پڕ لە سەر پرسی یەکسانی و بەرابەری و بەدوا داچوون و فشار هێنان بۆ ئەو بەشانە کە تا ئێستا کاری کەمتر بۆ جێبەجێ کردنیان کراوە، کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی سوئێد

٢٦-١٠-٢٠٢٥

بابەتی هاوشێوە

بەڕێوەچوونی سیمینارێک لە وڵاتی نۆروێژ

2026-03-15

پیام به مناسبت هشتادمین سالگرد تأسیس اتحادیه زنان دموکرات کردستان ایران

2026-03-15

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنان

2026-03-15

پەیام بە بۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

2026-03-14
کاروچالاکی

بەڕێوەچوونی سیمینارێک لە وڵاتی نۆروێژ

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-03-15
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

شاندێکی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پەرلەمانی سویسیان کرد

مقاله: لباس کوردی زنانه، رقص کوردی و بُعد سیاسی این پوشش در ایران

نقش زنان در جنبش مبارزاتی کوردستان از اتحادیه زنان دمکرات در جمهوری کوردستان تا بە امروز

چالاکییەکی هاوبەش لە بێلژیک بە بۆنەی ٨ی مارس؛ پشتیوانی لە خەبات و مافەکانی ژنان

بەشداری یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک لە سەر بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە پەرلەمانی نۆروێژ

بەشداری کردنی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ

سەردان و ڕێزلێنان لە ٣٨ سال خەبات و تێکۆشانی حاجی ئامینە شافعی

بەشداری یەکیەتیی ژنان لە کۆبوونەوەی ڕێکخستنی گشتی ژنان لە وڵاتی سوئێد

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-10-28
  • 11:34

ڕۆژەکانی شەممە و یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٥ و ٢٦ی ئۆکتوبر، بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکڕات لە سوئێد “خاتوو شلێر حەسەنپوور” هاوڕێ لەگەڵ “خاتوو جەمیلە حەسەنخاڵی” و “خاتوو ماپەرە قەرەگولی” بەشداریان لە کۆبوونەوەیەکی بەرین کە لە لایەن ناوەندی ڕێکخراوەی ژنانی سوئێد لە ستۆکهۆڵم پێک هاتبوو کرد.

کۆبوونەوەکە بە خوێندنەوە ڕێژەوی کاری ڕۆژ دەستی پێکرد و دواتر داوا لە سکرتێری گشتی “خاتوو سوسان خۆبەری” کرا تا وتەی خۆی سەبارەت بە بزووتنەوەی ژنان لە وڵاتی سوئێد پێشکەش بکا.

“سوسان خۆبەری” وێڕای بەخێرهێنان, خۆشحاڵی خۆی بۆ بەشداری کردنی ڕێژەیەکی زۆر “ ٧٠ کەس” لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان کە لە وڵاتی سوئێد چالاکن، دەربڕی و وتەکانی خۆی لەژێر ناوی بزووتنەوەی ژنان لە ئێستا و لە داهاتوو دا پێشکەش کرد.

بەشێک لە قسەکان ئاماژە بە پرۆژە و بەرنامەی خۆیان، بەتایبەتی کار کردن لەسەر دژ بە ڕەگەزپەرەستی کە لەو نێوە دا وتووێژ لەگەڵ ٢٨ ژن کرابوو کە بە شێوەی جوراوجور کەوتبوونە ژێر رەفتاری ڕەگەزپەرەستی وەک: جیاوازی پێستی، گوتنی وشەی ڕەگەزپەرەستانە و ڕەفتاری نەشیاو بەرامبەر بە ژنان بەهۆی ژن بوونیان و هتد….

شایانی باسە یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە تۆڕی هاوکاری ناوەندی رێکخراوەی ژنان لە سوئێد دا بەشدارە و هەر بەو مەبەستە نوێنەری یەکیەتیی ژنان “خاتوو ڕێناس خزری”وتارێکی بە زمانی سوئێدی بۆ یەکەم کۆبوونەوەی “توڕی کاری” ئامادە و پێشکەش کردبوو کە لە بەشی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوەی ژنانی سوئێد بە ناوی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات چاپ و بڵاو بۆتەوە.

لەبەشێکی دیکە دا داوا لە یەکەم میوان، وەزیری یەکسانی وڵاتی سوئێد “خاتوو نینا لارشۆن”  لەسەر لیستی لیبراڵ پارتی کە بۆ ئەو کۆبوونەوە بانگهێشت کرابوو کرا، خاتوو نینا لە قسەکانی دا باسی هێندێ خاڵی تایبەت بە یەکسانی لە وڵاتی سوئێد کرد و لەو نێوەش دا  ئاماژەی بە بارودۆخی ژنان لە ئەفغانستان و هەروەها باسی هێرش و سەرەڕۆیی حماس و شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل و هەروەها بە کورتی ئاماژەی بە کاری تێرۆریستی کرد.

دوای قسەکانی خاتوو “نینا لارشۆن”، سکرتێری گشتی ڕێکخراوەکانی ژنان خاتوو “سوسان خۆبەری” چەندین پرسیار، کە لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنان پێشتر ئامادە کرابوون و نێردرابوون، بەرەوڕووی خاتوو “نینا لارشۆن” کردن و بەڕێزیان وەڵامی پێویستی بە پرسیارەکان دایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە نوێنەرانی یەکیەتیی ژنان لەو دەرفەتە کەلکیان وەرگرت و دوایی تەواو بوونی قسەکانی چاویان بە  “خاتوو نینا لارشۆن” کەوت و سوپاسیان کرد بۆ باس و سرنجی لەسەر ئێران.

لەبەشی دوایی دا بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان لە سوئێد، هەرکام ڕاپۆرتی کاری خۆیان پێشکەش کرد، ئەو بەشەی کە سرنجی زۆری لەسەر بوو بەشی چالاکی هاوینی بۆ کچان و لێکۆڵینەوە لەسەر بودجەی دەوڵەت بوو کە ڕەخنە و تێبینی زۆری لەسەر بوو.

دواتر دەرفەت درا بە بەشداران تا سرنج و تێبینی خۆیان لەسەر گشت بەشەکان باس بکەن.

لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکە دا، داوا لە میوانی دووهەم خاتوو “وێرۆنیکا پالم” سەرنووسەر و ئەندام پارلمان لەسەر لیستی سوسیال دێموکراتەکان لە سوئێد کرا تا بێت و وتەکانی خۆی لە ژێر ناوی”بارودۆخی یەکسانی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سوئێد دا” پێشکەش بکا.

خاتوو “وێرۆنیکا پالم” باسی نابەرابەری مووچەی ژنان بەگشتی لە وڵاتی سوئێد کە یەک لە دێموکراتترین لە وڵاتانی ئوروپایە، کرد و وەرگرتنی پەنابەر و هەروەها سەپاندنی سزا بەسەر تاوانباران و چۆنیەتی هاوکاری کردنی گرووپی تاوانکاران کە لە ئێستا دا بە شێوەیەکی بەرین لە سوئێد چالاکن کرد.

دوای قسەکانی خاتوو وێرۆنیکا، کات درا بە بەشدارن تا پرسیاری خۆیان بکەن کە لەو بەشەش دا چەندین پرسیار ئاراستە کران.

بەشی کۆتایی بەرنامەی ڕۆژی یەکەم تەرخان کرابوو بۆ باس و گفتگۆ لەسەر چۆنیەتی کار کردن بۆ داهاتوو کە چۆن بتوانن “سرنجی کچانی لاو بۆ کار کردن لە ڕێکخراوەکانی ژنان ڕابکێشن” کە بە شێوەی ورکشۆپ بەڕێوەچوو و هەر گرووپە پێشنیاری خۆیی یاداشت کردن و تەحویلی بەڕێوەبەرانی بەرنامە دران.

پێویست بە ئاماژەیە کە ڕۆژی دووهەم

کاتژمێر ٩ی بەیانی “خاتوو مالین خۆبەری” لێکۆڵەری تایبەتی دەوڵەت قسەی لەسەر بەدوا داچوون و کار کردن لە سەر ٥ خاڵ کە “ناوەندی یەکسانی” لە ڕێژەوی کاری دان بۆ پێشگیری لە جیاوازی ڕەگەزی نێوان ژن و کچ و پیاو دا کرد و گوتی بەگشتی کار و تێکۆشانمان دەستکەوتی هەبووە بەڵام بۆ ئەوەی لە ئامانجە گشتیەکانمان نێزیک بینەوە دەبێ بە یەکگرتووی و بەردەوام بۆ پرسی ژن و بەتایبەتی ئەو ٥ خاڵە دیاری کراوانە و لە نێو ئەوانیش دا بۆ مووچەی وەک یەک کاری زیاتر بکەین.

لە کۆتا بەشی بەرنامەی دووهەم ڕۆژ دا، باس لەوە کرا کە ڕێکخراوەکانی ژنانی سوئێد هەوڵ دەدەن ساڵی داهاتوو بەدوا داچوون بکەن و ڕاپۆرتێک لە سەر چۆنیەتی کار کردنی وڵاتی سوئێد لە سەر کۆنوانسیونی سێداو (SEDAW) ئامادە بکەن.

کۆبوونەوەکە دوایی باسێکی چڕو پڕ لە سەر پرسی یەکسانی و بەرابەری و بەدوا داچوون و فشار هێنان بۆ ئەو بەشانە کە تا ئێستا کاری کەمتر بۆ جێبەجێ کردنیان کراوە، کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی سوئێد

٢٦-١٠-٢٠٢٥

بابەتی هاوشێوە

بەڕێوەچوونی سیمینارێک لە وڵاتی نۆروێژ

2026-03-15

پیام به مناسبت هشتادمین سالگرد تأسیس اتحادیه زنان دموکرات کردستان ایران

2026-03-15

پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنان

2026-03-15

پەیام بە بۆنەی هەشتا ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

2026-03-14

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی