Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-04-24
  • 16:57

رۆژی چوارشەممە، ١٤٠٤/٢/٣ (١٤ مای ٢٠٢٥) لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن بەشی ئاموزشی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران  بۆ بەڕێز سمایل شەڕەفی کادری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ژێر ناوی ” رۆڵ و پێگەی ژنان لە بزووتنەوەی نوێی کوردستان و نیشانەکانی پێشەنگایەتیی ژنان لە بزووتنەوەی شوناسخوازانەی کوردستان” بەڕێوەچوو

سەرەتای سیمینارەکە خاتوو سەیران سولەیمانی پێشکەشکاری کۆڕەکە دوای ڕاگرتنی ساتێک بێدەگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، بەخێرهێنانی بەشداربووانی سیمینارەکەی کرد و داوای لە کۆڕگڕێر کرد بۆ پێشکەشکردنی باسەکەی بچێتە سەر سێن.

سمینارەکە بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر رۆڵ و پێگەی ژنان لە بزووتنەوەی نوێی کوردستان و نیشانەکانی پێشەنگایەتیی ژنان لە خەباتی شوناسخوازانەی کوردستان بەڕێوە چوو. ئامادەبووان کۆمەڵێک لە ئەندامانی رێکخراوە، کادری پێشمەرگەی ژن، و بەڕێوەبەرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون. سمینارەکە لە دوو بڕگەی سەرەکی پێشکەش کرا کە لە لایەن بەڕێز سمایل شەرەفیەوە باسەکان خراونەتەڕوو.

دەستپێکی سمینار

لە بڕگەی یەکەمدا سمایل شەڕەفی باسی لە رۆڵ و پێگەی ژنان لە بزووتنەوەی نوێی کوردستان دا کرد. لەم بڕگەیەدا، بەڕێز سماعیل شەڕەفی باسی ڕۆڵ و پێگەی ژنان لە بزووتنەوەی نوێی کوردستان کرد و جەختی لەسەر بەشداری بەرفراوانی ژنان لە بزووتنەوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکاندا کرد. خاڵە سەرەکییەکانی باسەکە بریتی بوون لە:

بەشداری ژنان لە رێوڕەسمەکانی نەورۆز:

ژنان لە سەرتاسەری کوردستانی ئێران بە جلی کوردی (جامانە و هەوری) بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشداری رێوڕەسمە پڕشکۆکانی نەورۆزیان کردووە. ئەم بەشدارییە نەک تەنیا شوناسی کوردییان بەرجەستە کرد، بەڵکو سەرنجی میدیاکانی کۆمەڵگەیی (سوشیاڵ میدیا)ی بۆ خۆیان ڕاکێشا. ژنان لەم رێوڕەسمانەدا شانبەشانی پیاوان و کوڕانی خاکیپۆش بوون، کە ئەمە نیشانەی یەکسانی و پێشەنگایەتیی ژنانە لە خەباتی نەتەوەییدا.

شەرەفی لە بەشێکی باسەکەیدا ئاماژەی بە گرنگی پەروەردەی بنەماڵە کرد و وەک نموونە داستانی خاتوو سەروە پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی لە سنە، هێنایەوە. بنەماڵەی سەروە بە سەربەرزی پشتگیری کچەکەیان کردووە کاتێک خۆی ڕادەستی بەندیخانە کرد بۆ جێبەجێکردنی سزای پێنج ساڵ زیندان، سەرەڕای گوشارە ئەمنییەکان. ئەم نموونەیە نیشانی دا کە بنەماڵەی کوردی چۆن دەتوانێت لە دروستکردنی کەسایەتییەکی بەهێز و ئازادیخوازدا رۆڵی گرنگ بگێڕێت.

بەڕێزیان باسی لە شوناسخوازی و رەسەنایەتی ژنان لە شۆڕشی ژینا کرد کە بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” دەستی پێ کرد و ژنان بوونە پێشەنگی ئەم بزووتنەوەیە بوون. ژنان بە جامانە و هەوری (سۆمبولی شوناسی کوردی) وەک ئەکتەرێکی سەرەکی لە میدانەکاندا دەرکەوتن، کە ئەمە نیشانەی باوەڕیان بە خۆیان و داکۆکییان لە مافە نەتەوەییەکانیانە. ئەم بزووتنەوەیە وەک گۆڕانکارییەکی کۆمەڵایەتی گرنگ سەیر کراوە کە ژنان رۆڵی سەرەکیان تێیدا گێڕاوە.

بڕگەی دووەم نیشانەکانی پێشەنگایەتیی ژنان لە بزووتنەوەی شوناسخوازانە بوو، کە بەڕێز شەڕەفی بۆ بەشداربوانی هێنا بەرباس.

لەم بڕگەیە، بەڕێز شەرەفی گفتوگۆی لەسەر نیشانەکانی پێشەنگایەتیی ژنان کرد و جەختی لەسەر چەند خاڵی گرنگ کرد.

پەروەردە و هۆشیاری سیاسی و پەروەردەی بنەماڵەی کوردی و هۆشیاری سیاسی رۆڵی سەرەکییان لە دروستکردنی ژنانی بەهێز و ئازادیخواز هەبووە. ژنانی وەک زەینەب جەلالیان، زارا محەممەدی، و سەروە پوورمحەممەدی نموونەی ژنانی چالاکوانن کە بە تێکۆشانەکەیان مانای ژنایەتییان بەرز کردووەتەوە. ئەم ژنانە بوونەتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی لە کوردستانی ئێران.

باسیکی دیکە لەسەر بەشداری ژنان لە بوارە جیاوازەکان بوو کە شەڕەفی باسی لێکرد و گوتی: ژنان لە بواری ئەدەبی، فەرهەنگی، ژینگەپارێزی، و رێکخراوە مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکان چالاکییەکی بەرچاویان هەبووە. ئەم بەشدارییە نیشانەی توانای ژنانە بۆ کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە و پێشخستنی یەکسانی ڕەگەزی. بۆ نموونە، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەردەوام لە رێگەی سمینار و کۆبوونەوەکانەوە هۆشیاری ژنان بەرز دەکاتەوە.

شەرەفی جەخت لەسەر گرنگی سەربەخۆیی ئابووری ژنان کرد و وتی کە ئەمە تەوەرێکی سەرەکییە لە بزووتنەوەی ژنان. سەربەخۆیی ئابووری هێزی ژنان لە گوفتمان و کرداردا بەرجەستە دەکات و دەبێتە هۆی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی.

بەڕێزیان گوتی: ژنان لە کۆمەڵگای کوردستان رووبەڕووی مەترسییەکانی وەک پیاوسالاری، دەسەڵاتی سەرمایەداری، و هەڕەشەکانی ئایینی دەبنەوە. شەرەفی ئماژەی بەوە دا کە  پێویستە ژنان بە هۆشیاری سیاسی و رێکخستنی رێکخراوەیی ئەم مەترسییانە تێپەڕێنن. هەروەها، ئاماژەی بە پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی کرد کە هەوڵ دەدات بزووتنەوەی ژنان سەرکوت بکات.

شەرەفی پرسیارێکی گرنگی هێنایەوە: “ئێمە لەم بزووتنەوەیەدا کە ژنان رێبەرایەتی دەکەن، نەخشەرێگامان چییە و چۆن مودیریەتی بکەین کە زەربەمان لێ نەدرێت؟” وەڵامەکەی لەسەر رێکخستنی رێکخراوەیی، پەرەپێدانی هۆشیاری سیاسی، و بەهێزکردنی یەکگرتوویی ژنان بوو. ئەو پێی وایە کە ژنان دەبێت بە باوەڕ بە خۆیان و ئیرادەی بەهێزەوە بەردەوام بن لە خەباتدا.

لە کۆتایی سمینارەکە، بەشداربووان بە پرسیار و تێبینییەکانیان سمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد. بەڕێز ئیسماعیل شەرەفی بە وردی وەڵامی پرسیارەکانی دا و گفتوگۆیەکی چالاک لە نێوان ئامادەبوواندا دروست بوو. ئەم بەشە نیشانەی ئاستی هۆشیاری و چالاکی ژنانی بەشداربوو بوو کە بە وردی بەدوای باسەکانی ڕۆژ و بەتایبەن ئەو باسانەی کلە تایبەت بە خۆیانە چوون.

سمینارەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ هات.

بابەتی هاوشێوە

سەردانی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی شاری کۆیە بۆ بنکەی یەکیەتیی ژنان

2025-12-16
created by Polish

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ۲٦ی سەرماوەز لە شاری ڤێسترۆس

2025-12-15
created by Polish

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنگرەی یەکەمی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرا

2025-12-15

پەیامی بەشیک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان

2025-12-15
سیاسی

لابردنی پارێزراوی لە سزادان و دڵنیابوون لە پاراستن بۆ ژنان و کچان: کارنامەیەکی پراکتیکی بۆ ژنانی قوربانی توندوتیژی لە کاتی جەنگدا

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-16
سیاسی

مافی ژن لە پێناسەیەکی شاراوەدا

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-16
سوئێد

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ۲٦ی سەرماوەز لە شاری ڤێسترۆس

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-12-15

مافی ژن لە پێناسەیەکی شاراوەدا

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ۲٦ی سەرماوەز لە شاری ڤێسترۆس

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنگرەی یەکەمی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرا

پەیامی بەشیک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان

ژنە پێشمەرگە و ڕۆڵی ژن لە شۆڕشی کوردستاندا

بەشداری کۆمیتەی فینلاندی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز

مشکلات زنان کورد در ایران تحت ساختارها و سیاست های جمهوری اسلامی

پەیامی پیرۆزبایی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ یەکەمین کۆنگرەی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی

کاک مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ پەیامێکی بڵاو کردەوە.

۲۵ نوامبر؛ روزی که جهان باید دوباره از نو تعریف شود

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2025-04-24
  • 16:57

رۆژی چوارشەممە، ١٤٠٤/٢/٣ (١٤ مای ٢٠٢٥) لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن بەشی ئاموزشی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران  بۆ بەڕێز سمایل شەڕەفی کادری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ژێر ناوی ” رۆڵ و پێگەی ژنان لە بزووتنەوەی نوێی کوردستان و نیشانەکانی پێشەنگایەتیی ژنان لە بزووتنەوەی شوناسخوازانەی کوردستان” بەڕێوەچوو

سەرەتای سیمینارەکە خاتوو سەیران سولەیمانی پێشکەشکاری کۆڕەکە دوای ڕاگرتنی ساتێک بێدەگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، بەخێرهێنانی بەشداربووانی سیمینارەکەی کرد و داوای لە کۆڕگڕێر کرد بۆ پێشکەشکردنی باسەکەی بچێتە سەر سێن.

سمینارەکە بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر رۆڵ و پێگەی ژنان لە بزووتنەوەی نوێی کوردستان و نیشانەکانی پێشەنگایەتیی ژنان لە خەباتی شوناسخوازانەی کوردستان بەڕێوە چوو. ئامادەبووان کۆمەڵێک لە ئەندامانی رێکخراوە، کادری پێشمەرگەی ژن، و بەڕێوەبەرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون. سمینارەکە لە دوو بڕگەی سەرەکی پێشکەش کرا کە لە لایەن بەڕێز سمایل شەرەفیەوە باسەکان خراونەتەڕوو.

دەستپێکی سمینار

لە بڕگەی یەکەمدا سمایل شەڕەفی باسی لە رۆڵ و پێگەی ژنان لە بزووتنەوەی نوێی کوردستان دا کرد. لەم بڕگەیەدا، بەڕێز سماعیل شەڕەفی باسی ڕۆڵ و پێگەی ژنان لە بزووتنەوەی نوێی کوردستان کرد و جەختی لەسەر بەشداری بەرفراوانی ژنان لە بزووتنەوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکاندا کرد. خاڵە سەرەکییەکانی باسەکە بریتی بوون لە:

بەشداری ژنان لە رێوڕەسمەکانی نەورۆز:

ژنان لە سەرتاسەری کوردستانی ئێران بە جلی کوردی (جامانە و هەوری) بە شێوەیەکی بەرفراوان بەشداری رێوڕەسمە پڕشکۆکانی نەورۆزیان کردووە. ئەم بەشدارییە نەک تەنیا شوناسی کوردییان بەرجەستە کرد، بەڵکو سەرنجی میدیاکانی کۆمەڵگەیی (سوشیاڵ میدیا)ی بۆ خۆیان ڕاکێشا. ژنان لەم رێوڕەسمانەدا شانبەشانی پیاوان و کوڕانی خاکیپۆش بوون، کە ئەمە نیشانەی یەکسانی و پێشەنگایەتیی ژنانە لە خەباتی نەتەوەییدا.

شەرەفی لە بەشێکی باسەکەیدا ئاماژەی بە گرنگی پەروەردەی بنەماڵە کرد و وەک نموونە داستانی خاتوو سەروە پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی لە سنە، هێنایەوە. بنەماڵەی سەروە بە سەربەرزی پشتگیری کچەکەیان کردووە کاتێک خۆی ڕادەستی بەندیخانە کرد بۆ جێبەجێکردنی سزای پێنج ساڵ زیندان، سەرەڕای گوشارە ئەمنییەکان. ئەم نموونەیە نیشانی دا کە بنەماڵەی کوردی چۆن دەتوانێت لە دروستکردنی کەسایەتییەکی بەهێز و ئازادیخوازدا رۆڵی گرنگ بگێڕێت.

بەڕێزیان باسی لە شوناسخوازی و رەسەنایەتی ژنان لە شۆڕشی ژینا کرد کە بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” دەستی پێ کرد و ژنان بوونە پێشەنگی ئەم بزووتنەوەیە بوون. ژنان بە جامانە و هەوری (سۆمبولی شوناسی کوردی) وەک ئەکتەرێکی سەرەکی لە میدانەکاندا دەرکەوتن، کە ئەمە نیشانەی باوەڕیان بە خۆیان و داکۆکییان لە مافە نەتەوەییەکانیانە. ئەم بزووتنەوەیە وەک گۆڕانکارییەکی کۆمەڵایەتی گرنگ سەیر کراوە کە ژنان رۆڵی سەرەکیان تێیدا گێڕاوە.

بڕگەی دووەم نیشانەکانی پێشەنگایەتیی ژنان لە بزووتنەوەی شوناسخوازانە بوو، کە بەڕێز شەڕەفی بۆ بەشداربوانی هێنا بەرباس.

لەم بڕگەیە، بەڕێز شەرەفی گفتوگۆی لەسەر نیشانەکانی پێشەنگایەتیی ژنان کرد و جەختی لەسەر چەند خاڵی گرنگ کرد.

پەروەردە و هۆشیاری سیاسی و پەروەردەی بنەماڵەی کوردی و هۆشیاری سیاسی رۆڵی سەرەکییان لە دروستکردنی ژنانی بەهێز و ئازادیخواز هەبووە. ژنانی وەک زەینەب جەلالیان، زارا محەممەدی، و سەروە پوورمحەممەدی نموونەی ژنانی چالاکوانن کە بە تێکۆشانەکەیان مانای ژنایەتییان بەرز کردووەتەوە. ئەم ژنانە بوونەتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی لە کوردستانی ئێران.

باسیکی دیکە لەسەر بەشداری ژنان لە بوارە جیاوازەکان بوو کە شەڕەفی باسی لێکرد و گوتی: ژنان لە بواری ئەدەبی، فەرهەنگی، ژینگەپارێزی، و رێکخراوە مەدەنی و کۆمەڵایەتییەکان چالاکییەکی بەرچاویان هەبووە. ئەم بەشدارییە نیشانەی توانای ژنانە بۆ کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە و پێشخستنی یەکسانی ڕەگەزی. بۆ نموونە، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەردەوام لە رێگەی سمینار و کۆبوونەوەکانەوە هۆشیاری ژنان بەرز دەکاتەوە.

شەرەفی جەخت لەسەر گرنگی سەربەخۆیی ئابووری ژنان کرد و وتی کە ئەمە تەوەرێکی سەرەکییە لە بزووتنەوەی ژنان. سەربەخۆیی ئابووری هێزی ژنان لە گوفتمان و کرداردا بەرجەستە دەکات و دەبێتە هۆی پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی.

بەڕێزیان گوتی: ژنان لە کۆمەڵگای کوردستان رووبەڕووی مەترسییەکانی وەک پیاوسالاری، دەسەڵاتی سەرمایەداری، و هەڕەشەکانی ئایینی دەبنەوە. شەرەفی ئماژەی بەوە دا کە  پێویستە ژنان بە هۆشیاری سیاسی و رێکخستنی رێکخراوەیی ئەم مەترسییانە تێپەڕێنن. هەروەها، ئاماژەی بە پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی کرد کە هەوڵ دەدات بزووتنەوەی ژنان سەرکوت بکات.

شەرەفی پرسیارێکی گرنگی هێنایەوە: “ئێمە لەم بزووتنەوەیەدا کە ژنان رێبەرایەتی دەکەن، نەخشەرێگامان چییە و چۆن مودیریەتی بکەین کە زەربەمان لێ نەدرێت؟” وەڵامەکەی لەسەر رێکخستنی رێکخراوەیی، پەرەپێدانی هۆشیاری سیاسی، و بەهێزکردنی یەکگرتوویی ژنان بوو. ئەو پێی وایە کە ژنان دەبێت بە باوەڕ بە خۆیان و ئیرادەی بەهێزەوە بەردەوام بن لە خەباتدا.

لە کۆتایی سمینارەکە، بەشداربووان بە پرسیار و تێبینییەکانیان سمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد. بەڕێز ئیسماعیل شەرەفی بە وردی وەڵامی پرسیارەکانی دا و گفتوگۆیەکی چالاک لە نێوان ئامادەبوواندا دروست بوو. ئەم بەشە نیشانەی ئاستی هۆشیاری و چالاکی ژنانی بەشداربوو بوو کە بە وردی بەدوای باسەکانی ڕۆژ و بەتایبەن ئەو باسانەی کلە تایبەت بە خۆیانە چوون.

سمینارەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ هات.

بابەتی هاوشێوە

سەردانی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی شاری کۆیە بۆ بنکەی یەکیەتیی ژنان

2025-12-16
created by Polish

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی ۲٦ی سەرماوەز لە شاری ڤێسترۆس

2025-12-15
created by Polish

بەشداری ئەندامانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنگرەی یەکەمی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرا

2025-12-15

پەیامی بەشیک لە ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵا و پێشمەرگەی کوردستان

2025-12-15

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی