لە ڕێکەوتی ١٦.٠٨.٢٠٢٥لە شاری کۆلنی ئالمان مەراسمێکی بەشکۆ بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ٨٠مین سالیادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەشداری ئەندامان و لاێنگرانی حیزب لە ئالمان،سویس،فەرانسە و هولەند بەرێوەچوو.
لەو مەراسمە بەشکۆەدا سەرەتای بەرنامە بە سرودی دوژمن بەزێنی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد و پاش یەک خولەک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕیگای ڕزگاری کوردستان دەستی پێ کرد.
دوای بەخێرهاتنی بەشدار بووان بەڕێز خالیدی عەزیزی وتەبێژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتارێکی سیاسی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.
لە لایەن خاتوو چیمەن بارامیرزا پەیامی یەکێتی ژنان بە نۆێنەرایەتی کۆمیتەی دەرەوەی ولاتەوە پێشکەش بە بەشداربووان کرا. مەراسمەکە بەچەندین پەخشان و شێعری حەماسی و شۆرشگیری ڕازاوە
لە کۆتایی بەرنامەکەدا بەشداربوان بە شایی و هەلپەڕکییە جێژنەکەیان ڕازاندەوە




