لەرۆژی شەممە رێکەوتی (٢٥.١١.٢٠٢٥) بەهاوکاری یەکیەتیی ژنانی دەرەوەی وڵات و دوو ئەندامی چالاکوانی سیاسی کورد و بەشی ڕاگەیاندین و کوردکاناڵ کە بۆ بەمیدیای کردنی سیمینارەکە پێکهێنرا.
خاتوو شنەی میهرپەروەر وەک بەڕێوەبەری سیمینار بەکوردی و بەفارسی بەخێرهاتنی میوانان و بەشدارانی کرد. داوای لە نووسەر و چالاکوانی سیاسی و مامۆستای زانکۆ “دوکتور هاشم ئەحمدزادە” کرد کە بابەتەکەی پێشکەش بکات و بەڕێزیان زۆر بەوردی پێناسەی دیاریکردنی چارەنووسی سیاسی کە مافی گەلان و خەڵک و دانیشتوانی ناوچە جیاجیاکانە بۆ هەڵبژاردنی مافی چارەنووسی سیاسی خۆیان بۆ دانیشتوانەکەی خۆتان هڵبژێرن بەشێوەیەکی دێموکراسی بۆ گەشەی ئابووری و فەرهەنگی یاسایی و پێوەندیە نێونەتەوەیەکان بەزەروری سیاسی و کۆمەڵایەتی ئیجباری پێناسە کرد و هێنانە بەرباس و لێکۆلینەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و وڵاتی ئێران وەک فرەنەتەوە یان یەک نەتەوە؟
هەرورها نیشاندانی وێنەی کوردستانی گەرەو سەربەخۆی ژمارە وڵاتانی سەربەخۆ لە سەردەمە جیاوازەکاندا دوای شەڕی یەکەمی جیهان ساڵی ١٩٠٠ (٨٠ بۆ ١٢٠ ) وڵاتی سەربەخۆ دروست بوون و دوای شەڕی دووهەمی جیهانی (٨٠ تا ٩٠) وڵاتی تازە دروست بوون ئەدی کورد لە کوێیە بۆچی نابێتە خاوەنی دەوڵەت ؟ بۆ بەشداران ڕوونکرایەوە
دوای ئەو چالاکوانی سیاسی بەلووچ “خاتوو فەریبا بورهانزاهی” لەسەر بەلووچەکانی ئێران و کەمەنەتەوە لە ئێران و ژیانی کۆمەلایەتی و سیاسی بەلووچی کرد و ئیشارەی بەچەند وڵاتی جیاواز دا کە وڵاتی بەلەچە و دەبوایە بەلوچستان لەسەر خاکی خۆی بایە بە زمان و کەلتووری خۆیەوە.
دواتر دوکتور “مەجید حەقی” چالاکوانی سیاسی
باسێکی لەسەر ئاپارتاید بەواتای جیاکردنەوە و جیاوازی دانان لە سیاسەت داوە چەوساندنەوە و سنوردارکردنی مافی مرۆڤە. ئاپارتاید لە سیستەمی کۆماری ئیسلامیدا لەدەستوری ئەو وڵاتەدا جێگیرە. کۆماری ئیسلامی کۆمارێکە نەک مرۆڤ بەڵکوو ئایینە کە ڕێبەری ئایینیە و لە ئیسلامیشدا بە پێی مادەی ١٢ دەستوری ئێران مەزهەب دەستوری ڕەسمی ئەو وڵاتەیە و ئەو فەسڵە هەتاهەتاییە نەگۆڕە. واتا لە ئێراندا شتێک بەناوی مافی مرۆڤ نییە هەر وەکوو چۆن لەئەفریقای باشور مافی مرۆڤ نەبووە تەنها سپی پێستەکان خاوەنی هەموو مافێک بوون.
زۆر سپاسی بێ پایانی کوردکاناڵ کرا بۆ ئەو هەموو ئەرک و ماندووبونەی کە تا کۆتایی سیمینارەکە ئامادەبوون .




