رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١١/٢٥ لە ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نۆروێژ، بەرنامەیەک بەهاوکاری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ڕێکخراوەکانی ژنانی نۆروێژی بەڕێوەچوو.
ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان و پیاوانی هەموو نەتەوەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بەشدار بوون. دوای بەخێرهاتنی ئامادەبوان لە لایەن ئەندامی کۆمیتەی پێشەنگی ژنانی نۆروێژی و هەروەها پێشکەش کردنی پەیامێک، گرووپی پێکهاتوو لە کچان و ژنان، گۆرانییەکیان پێشکەش بە بەشداربوان کرد. باس لە سەر ٢٥ی نۆڤامبر کرا کە وەک ڕۆژی جیهانی توندوتیژی بەرانبەر بە ژنان ناسراوە. ئەم ڕۆژە لەلایەن ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٩٩ دا بەفەرمی کرا. مەبەست لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و ئاگاداری گشتی و پێوەندی کردن لە نێوان دامەزراوە حکومیەکان، کۆمەڵگە و رۆشنبیران بۆ راگرتنی توندوتیژی دژی ژنان و بەدواداچوون بۆ دەرچوونی لە ژیان و ماڵ و کۆمەڵگە بەگشتی.
زۆر بابەتی تایبەت بە ژن بەسەرهاتی دڵتەزێنی ژنان کە توشی زەبروزەنگ بونەتەوە لەلایەن پیاوەنەوە، باسکران . هەموو ژنان بەیەک دەنگ لەبەردەم دەرگای پەرلەمانی نۆروێژ دا داوای ئازادیان کرد بۆ ژنان دوور لە توندوتیژی جەستەی و دەروونی و هیوایان خواست بۆ ساڵی داهاتوو هیچ بەربەستێک نەمێنی لەبەردەم ژنان بۆ خۆڕزگار کردن و خۆ پێگەیاندنیان بۆ ئازادی و دوور لە توندوتیژیی. چەندین بانگەوازی بەهێزی تر وەک، دەنگی خۆمان بەرز دەکەینەوە و مەشخەڵەکانمان بۆ هەموو ئەو ژنانەی کە تووشی توندوتیژی بوونەتەوە لە نۆروێژ و لە جیهاندا داگیرساندووە و دەنگی خۆمان بەرز دەکەینەوە و داوا دەکەین ئەوانەی کە دەسەڵاتیان
هەیە لە پەرلەمان، پێویستە کاریان لە پێشینەدا دابنێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.
بەرنامەکە دوای یەک کاتژمێر بە وتار و بەستە و گۆرانی و هەڵەبەست لە هەوایەکی زۆر سارددا کۆتایی هات .
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ.
٢٠٢٥/١١.٢٥




