ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی بانەمەڕ ئەندامانی یەکیەتیی ژنان و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە شاری شتوتگارتی وڵاتی ئاڵمان خۆپیشاندانێکیان به مەبەستی مەحکووم کردنی هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر کەمپی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات و لە سێدارەدانی لاوانی کورد، بەڕێوەبرد.
سەرەتای ئەم کۆبوونەوەیە بە سروودی نەتەوایەتی ئەێ ڕەقیب و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.
پاشان لە لایەن خاتوو شەهین مورتزازادە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ژنانی کومیتەی ئاڵمان ؛ پەێامی یەکیەتیی ژنان که تێدا به وردی باسی جینایەتەکانی کۆماری پەت و سێدارە کرابوو، پێشەکەش به ئامادەبووان کرا .
له بڕگەێکی دیکەی کۆبوونەوەکە خاتوو سەحەر خاڵ ئاقا کۆساری چەندین پەێام به زمانی ئاڵمانی پێشەکەش به ئامادەبووان کرا ، لەم پەێامانه باس لە هێرشە درۆنییەکانی ئەم دوایانەی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر کەمپی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە سێدارەدانی لاوانی کورد و شەهید کرانی چەندین پێشمەرگەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات کرا .
پاشان سروودی “من پێشمەرگەی کوردستانم ” لە لایەن ئەندامانی یەکیەتیی ژنان و ئەندامانی حیزبی پێشکەش کرا.
ئەم خۆپیشاندانه پاش چەن کاتژمێر به درووشم دان به زمانی کوردی و ئاڵمانی کۆتایی پێ هات.




