Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان له شاری هامبۆرگی وڵاتی ئاڵمان

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-08-30
  • 18:46

ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژ هاوتا لەگەڵ ٢٩ی ئاگۆست بە مەبەستی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسیی و دژایەتی سزای لەسێدارەدان لە ئێران، خۆپیشاندانێک بە  بەشداری ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و هەروەها ڕێخراوی تلاشگران راە ازادی و هەندێک لە چالاکوانانی سیاسی لە شاری هامبۆرگ بەڕێوەچوو.
خۆپیشاندانەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستیپێکرد.
هاوڕێ کاوە ئاریان دوای پێشکەشکردنی هۆنراوەیەک بە زاراوەی شیرینی کەلهوڕی، پەیامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانی بە زمانی ئاڵمانی خوێندەوە . هاورێیان خاتوو شیلان  شەمسی و عابد کەریمی پەیامەکەیان بە زمانەکانی فارسی و کوردی بۆ ئامادەبووان خوێندەوە.لە پەیامەکەدا تیشک خرایە سەرساڵیادی فەرمان و فتوای خومەینی دژ بە خەڵکی کوردستان لە ساڵی ١٣٥٨ .فەرمانێک کە دەستپێکی یەکێک لە خوێناویترین قۆناغەکانی سەرکوتی خەڵکی کوردستان دوای ڕاپەڕینی ١٣٥٧ بوو.
هەروەها  ئاستەنگی یادکردنەوەی کوشتاری بەرفراوانی زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ١٣٦٧ ، تاوانێکی گەورە کە تێیدا هەزاران زیندانی سیاسی، دوای دادگاییە نادادپەروەرانەکان و لە زۆر حاڵەتدا بەبێ ئەوەی لە سەرەتاییترین مافە یاساییەکانیان بەهرەمەند بن، گیانیان لەدەست دا و ئاماژە کرا ئەم تاوانانە تەنها بەشێک لە مێژووی کۆماری ئیسلامی نین؛ بەڵکو سەرکوت و ئێعدام هەر بەردەوامە و  زیندانیانی سیاسی، چالاکانی مەدەنی، ژنان، گەنجان، چالاکانی کرێکاری و بەرگریکارانی مافە نەتەوەیی و مرۆییەکان لە ئێران ڕووبەڕووی هەڕەشە، زیندان، ئەشکەنجە و حوکمی ئێعدام دەبنەوە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا داوا لە حکومەتەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، بە تایبەتی حکومەتی ئەڵمانیا و دامەزراوەکانی یەکێتیی ئەورووپا کرا لە بەرامبەر ئێعدام و پێشێلکردنی سیستەماتیکی مافی مرۆڤ لە ئێران بێدەنگ نەبن. وەک وەبیرهێنانەوەیەکیش ئاماژە کرا بەوە کە
خەڵکی کوردستان لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا نرخی زۆری بۆ ئازادی و مافی مرۆڤ داوە بەڵام مێژوو سەلماندوویەتی کە سەرکوت ناتوانێت خواستی گەلێک بۆ ئازادی و دادپەروەری بۆ هەمیشە بێدەنگ بکات.
ئەمڕۆ دەنگی ئێمە دەنگی ئەو دایکانەیە کە منداڵەکانیان لە زیندانن ، دەنگی ئەو خێزانانەیە کە هەموو ڕۆژێک بە ترس و نیگەرانی چاوەڕوانی هەواڵی خۆشەویستانیانن،  دەنگی ئەو مرۆڤانەیە کە تەنها بەهۆی بەرگری کردن لە ئازادی، یەکسانی و کرامەتی مرۆیی زیندانی کراون.
هەروەها پشتیوانی هەمیشەیی حیزب لە
زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی، خێزانەکانی قوربانیانی کوشتارەکانی دەیەی شەست و خێزانەکانی ئەو کەسانەی کە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێنراوە و هەروەها هەموو ئەو خەڵکەی ئێران کە بۆ ئازادی، دادپەروەری و داهاتوویەکی باشتر خەبات دەکەن دووپات کرایەوە.
کاک محەمەد تاهۆ بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ساڵوەگەڕی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی و گیانبەختکراوانی ئەو شورشە ،سروودی ئەی شەهیدانی بە سۆزێکی شوڕشگێڕانەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرد .
هاوڕێ هاوکار عەباسی پەیامێکی بە زمانی ئالمانی خوێندەوە هەروەها هاوڕێ هەواڵ عەباسی ئەو پەیامەی بە زمانی فارسی بە گوێبیستی ئامادەبوونان گەیاند.
کاک یەدی بەلەدی چالاکی سیاسی و دوکتور ئەمیر کیانی بەڕێوەبەری تلاشگران راە ازادی هەریەک وتارێکیان بۆ بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە خوێندەوە.
لە بەشێکی دیکەی خۆپیشاندانەکە خاتوو شیپا وەک چالاکی سیاسی لە وتارئکی تێروتەسەلدا کە بە زمانی ئاڵمانی پێشکەشی کرد ، پەردەی لەسەر تاوانکاری و دڕندەیی کۆماری ئیسلامی لادا و هەوڵیدا بیروڕای شەقامی ئەم وڵاتە لەو تاوانانە زیاتر ئاگادار بکاتەوە.
جێگای ئاماژەیە خاتوو سەحەر خاڵئاقایی بەپرسی یەکیەتی ژنانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان بەشداری خۆپیشاندانەکەی کرد و ئامادەیی خۆی بۆ چالاک تر کردنی ئەو یەکیەتیە و هاوکاری کردنی زیاتری ژنان ڕاگەیاند.

بابەتی هاوشێوە

بانگەوازی مانگرتنی گشتیی لە ٢٥ی خەرمانان

2026-09-13

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

2026-09-12

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

2026-09-11

ڕاگەیەندراوی پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان -ژیناسەبارەت بە هەڵکشانی دیاردەی ژنکوژی و توندوتیژی دژی ژنان لە کوردستان و ئێران

2026-09-08
سیاسی

بزوتنەوەی ژینا ئاراستەیێکی نوێی بە خەباتی مافخوازانەی ژنان بەخشی

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-12
سوئیس

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-12
کاروچالاکی

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2026-09-11

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

شیکارییەکی زانستی و هەمەلایەنە لەسەر زەبری سێکسی: کاردانەوە بایۆلۆجییەکان، دەرئەنجامە دەروونی-کۆمەڵایەتییەکان و ستانداردەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانییان

ژن، ژیان، ئازادی؛ وقتی شعار به زندگی زنان نرسید

ژنان لە سەنگەری ورە و باوەڕدا: چیرۆکی خۆڕاگری لە بەرامبەر زۆرداری

ڕاگەیەندراوی پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان -ژیناسەبارەت بە هەڵکشانی دیاردەی ژنکوژی و توندوتیژی دژی ژنان لە کوردستان و ئێران

پیام اتحادیه زنان دمکرات کوردستان ایران به مناسبت سالگرد ۱۷ شهریور، سالروز شهادت ۱۶ تن از کادرها، پیشمرگان، رهبران و دو دبیرکل پی‌درپی اتحادیە

پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبوۆنەی تاڵیادی ۱۷ی خەرمانان، شەهید بوونی ۱٦ کادر و پێشمەرگە و ڕێبەری و دوو سکرتێری ڕکخراوەکەمان

لە مەرگی ژیناوە تا مەرگی هانا و ئاتووسا و نیلوفەر و لەتیفە؛ چی بەسەر «ژن، ژیان، ئازادی» هاتووە؟

ژنانی جیهان؛ قوربانییەکانی بێدەسەڵاتی و توندوتیژی

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان له شاری هامبۆرگی وڵاتی ئاڵمان

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2026-08-30
  • 18:46

ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژ هاوتا لەگەڵ ٢٩ی ئاگۆست بە مەبەستی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسیی و دژایەتی سزای لەسێدارەدان لە ئێران، خۆپیشاندانێک بە  بەشداری ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران و هەروەها ڕێخراوی تلاشگران راە ازادی و هەندێک لە چالاکوانانی سیاسی لە شاری هامبۆرگ بەڕێوەچوو.
خۆپیشاندانەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستیپێکرد.
هاوڕێ کاوە ئاریان دوای پێشکەشکردنی هۆنراوەیەک بە زاراوەی شیرینی کەلهوڕی، پەیامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانی بە زمانی ئاڵمانی خوێندەوە . هاورێیان خاتوو شیلان  شەمسی و عابد کەریمی پەیامەکەیان بە زمانەکانی فارسی و کوردی بۆ ئامادەبووان خوێندەوە.لە پەیامەکەدا تیشک خرایە سەرساڵیادی فەرمان و فتوای خومەینی دژ بە خەڵکی کوردستان لە ساڵی ١٣٥٨ .فەرمانێک کە دەستپێکی یەکێک لە خوێناویترین قۆناغەکانی سەرکوتی خەڵکی کوردستان دوای ڕاپەڕینی ١٣٥٧ بوو.
هەروەها  ئاستەنگی یادکردنەوەی کوشتاری بەرفراوانی زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ١٣٦٧ ، تاوانێکی گەورە کە تێیدا هەزاران زیندانی سیاسی، دوای دادگاییە نادادپەروەرانەکان و لە زۆر حاڵەتدا بەبێ ئەوەی لە سەرەتاییترین مافە یاساییەکانیان بەهرەمەند بن، گیانیان لەدەست دا و ئاماژە کرا ئەم تاوانانە تەنها بەشێک لە مێژووی کۆماری ئیسلامی نین؛ بەڵکو سەرکوت و ئێعدام هەر بەردەوامە و  زیندانیانی سیاسی، چالاکانی مەدەنی، ژنان، گەنجان، چالاکانی کرێکاری و بەرگریکارانی مافە نەتەوەیی و مرۆییەکان لە ئێران ڕووبەڕووی هەڕەشە، زیندان، ئەشکەنجە و حوکمی ئێعدام دەبنەوە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا داوا لە حکومەتەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، بە تایبەتی حکومەتی ئەڵمانیا و دامەزراوەکانی یەکێتیی ئەورووپا کرا لە بەرامبەر ئێعدام و پێشێلکردنی سیستەماتیکی مافی مرۆڤ لە ئێران بێدەنگ نەبن. وەک وەبیرهێنانەوەیەکیش ئاماژە کرا بەوە کە
خەڵکی کوردستان لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا نرخی زۆری بۆ ئازادی و مافی مرۆڤ داوە بەڵام مێژوو سەلماندوویەتی کە سەرکوت ناتوانێت خواستی گەلێک بۆ ئازادی و دادپەروەری بۆ هەمیشە بێدەنگ بکات.
ئەمڕۆ دەنگی ئێمە دەنگی ئەو دایکانەیە کە منداڵەکانیان لە زیندانن ، دەنگی ئەو خێزانانەیە کە هەموو ڕۆژێک بە ترس و نیگەرانی چاوەڕوانی هەواڵی خۆشەویستانیانن،  دەنگی ئەو مرۆڤانەیە کە تەنها بەهۆی بەرگری کردن لە ئازادی، یەکسانی و کرامەتی مرۆیی زیندانی کراون.
هەروەها پشتیوانی هەمیشەیی حیزب لە
زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی، خێزانەکانی قوربانیانی کوشتارەکانی دەیەی شەست و خێزانەکانی ئەو کەسانەی کە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێنراوە و هەروەها هەموو ئەو خەڵکەی ئێران کە بۆ ئازادی، دادپەروەری و داهاتوویەکی باشتر خەبات دەکەن دووپات کرایەوە.
کاک محەمەد تاهۆ بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ساڵوەگەڕی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی و گیانبەختکراوانی ئەو شورشە ،سروودی ئەی شەهیدانی بە سۆزێکی شوڕشگێڕانەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرد .
هاوڕێ هاوکار عەباسی پەیامێکی بە زمانی ئالمانی خوێندەوە هەروەها هاوڕێ هەواڵ عەباسی ئەو پەیامەی بە زمانی فارسی بە گوێبیستی ئامادەبوونان گەیاند.
کاک یەدی بەلەدی چالاکی سیاسی و دوکتور ئەمیر کیانی بەڕێوەبەری تلاشگران راە ازادی هەریەک وتارێکیان بۆ بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە خوێندەوە.
لە بەشێکی دیکەی خۆپیشاندانەکە خاتوو شیپا وەک چالاکی سیاسی لە وتارئکی تێروتەسەلدا کە بە زمانی ئاڵمانی پێشکەشی کرد ، پەردەی لەسەر تاوانکاری و دڕندەیی کۆماری ئیسلامی لادا و هەوڵیدا بیروڕای شەقامی ئەم وڵاتە لەو تاوانانە زیاتر ئاگادار بکاتەوە.
جێگای ئاماژەیە خاتوو سەحەر خاڵئاقایی بەپرسی یەکیەتی ژنانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان بەشداری خۆپیشاندانەکەی کرد و ئامادەیی خۆی بۆ چالاک تر کردنی ئەو یەکیەتیە و هاوکاری کردنی زیاتری ژنان ڕاگەیاند.

بابەتی هاوشێوە

بانگەوازی مانگرتنی گشتیی لە ٢٥ی خەرمانان

2026-09-13

بەڕێوەچوونی سێمینارێک لە ناوچەی لیشتێنبێرگ

2026-09-12

یەکیەتیی ژنان لەوحی بیست ساڵ ئەندامبوون لە ڕێکخراوەکەیانی دا بە ژمارەیەک ژنی تێکۆشەر

2026-09-11

ڕاگەیەندراوی پلاتفۆرمی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان -ژیناسەبارەت بە هەڵکشانی دیاردەی ژنکوژی و توندوتیژی دژی ژنان لە کوردستان و ئێران

2026-09-08

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • فەڕانسە
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی