Facebook Instagram Telegram
Search for:
Facebook Instagram Telegram
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی

بەڕێوەچوونی سمینارێک لە ژێرناوی (ئاشتی و ژن، ژیان، ئازادی) لە وڵاتی نۆروێژ

  • نووسەر: یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-01-28
  • 08:37

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥/١/٢٠٢٤   لە لایەن کومیتەکانی دەرەوە و نۆروێژی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کتێبخانەی لیللێسترۆم و کۆمۆنی لیللێسترۆم رێکخرا.

سمینارێکە بە بۆنەی پێدانی خەڵاتی ساخوراڤ لە لایەن پارلمانی ئورپا، بە “ژینا ئەمینی” و خەڵاتی نوبێل لە نۆروێژ بە “نێرگس محەممەدی”، بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان و کوردانی دانیشتووی وڵاتی نوروێژ و بەشداری بەرچای نۆروێژیەکان لە شاری لیللێسترۆم بەڕێوە چوو.

سەرەتا بۆ ڕێز گرتن لە شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری ساتێک بێدەنگی ڕاگەیێندرا.

دواتر لە لایەن بەرێوەبەری سمینارەکە خاتوو “سەیران مەعروفی” بە هەر دوو زمانی کوردی و نۆروێژی بەخێرهاتنی بەشداربووان کرا و بە کورتی ئاماژەی بە مەبەستی سمینارەکە و لە پێوەندی لە سەر شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی و سەرهەڵدانەکانی ئەم دوایەی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئیشارە بە چەند خاڵی گرینگ کرد. لە بەشێک لە باسەکەییدا مەعروفی وتیی: لە ١٦ی سێپتەمبری ٢٠٢٢  ژینا کچە کوردێک لە ئێران بە هۆی خۆدانەپۆشین لە لایەن هێزە سەرکوتکەرکانی رێژیمی ئێران دەسگیرکراو کوژرا. ئەوەی کە ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە دەستگیرکرا، لەسەر بنەمای ئەوە بوو کە بە شێوەیەکی شایستە خۆی دانەپۆشیبوو، بەڵام ئەوەی کە کوژرا، ئاماژەیەکی بەهێزە کە ئەو کورد بووە. چون ئەگەر پۆلیسی ئەخلاق هەموو ئەوژنانەی بە هۆی حیجابی نەگونجاوە دەستگیر بکات و بکوژێت، ژنێک لەسەر شەقامەکانی تاران نامێنێتەوە. دوای شەهید کردنی ژینا ئەمینی و بەخاکسپاردنی لە زێدی خۆی سەقز ووتنەوەی درشمی ژن، ژیان، ئازادی لە گۆردستانی ئاجی زۆری نەخایەند کە سەرتا سەری کوردستان، بەلوچستان و ئێران و جیهانی گرتەوە و ژن، ژیان، ئازادی بوو بە چەقڵی جاوی دوژمن.

 لە بەشێکی دیکە دا مەعروفی باسی لە مێژووی دوورو درێژی بزوتنەوەی ژنان لە رۆژهەڵات ورۆژئاوا کرد.

٨ ساڵ لەمەوبەر ژنان لە کۆبانی لە کاتی شەر لە گەڵ داعشدا هاواریان دەکرد ژن، ژیان، ئازادی.

 ئەم ژنانە بوونە هێمای خەباتی ڕزگاریخوازانەی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا، بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەوەی کە ئەم دروشمە لە کوردستانەوە هاتووە، ڕێکەوت نییە. زیاتر لە ٨٠ ساڵە ژنانی کورد خۆیان لە دژی پیاوسالاری و خەباتی ڕزگاریخوازی کوردیان ڕێکخستووە.

لە بڕگەی یەکەمی سمینارەکەدا، بەڕێز خاتوو “سوهەیلا قادری”،  دوکتوورای رەوابتی نەتەوەی و چالاکی مافی مڕۆڤ، بە ئانڵاین باسێکی بە زمانی ئینگلیسی لە سەر خەڵاتی ساخوراڤ بە ژنیا ئەمینی لە پارلمانی ئوروپا پێشکەش کرد. لە بەشێک باسەکەی قادریدا هاتبوو:

من شەرەف و شانسی بەشداریکردنم لە مەراسیمی خەڵاتکردنی ٣٥هەمین خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادی بیرکردنەوە لە پەرلەمانی ئەوروپا لە ١٢ی دێسەمبر هەبوو. خەڵاتی ساخارۆڤی ساڵی ٢٠٢٣ بە ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ئێران بەخشرا.

ژینا ئەمینی، دوای مردنی خەڵاتی ساخارۆڤی پێبەخشرا، دەتوانرێت بە چوارەمین ژنی کورد هەژمار بکرێت.

لە غیابی ئەودا، پەرلەمانی ئەوروپا دایک و باوکی ژینائەمینی بانگهێشت کردبوو. بەڵام کاتێک بڕیار بوو بێنە فەرەنسا لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران ڕێگرییان لێکرا کە وڵات بەجێبهێڵن. پارێزەرەکەیان، ساڵح نیکبەخت، کە توانی بێتە فەرەنسا، نوێنەرایەتی بنەماڵەی ژینا بکات.

خاتوو موژگان ئیفتخاری دایکی ژینا نامەیەکی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا نووسیبوو و داوای کردبوو ژنێک بیخوێنێتەوە. ئەو منی وەک نوێنەری خۆی دەستنیشان کردبوو، بەڵام بەهۆی پرۆتۆکۆڵەوە تەنیا نیکبەت ڕێگەی پێدرابوو نوێنەرایەتی خێزانەکە بکات.

لە بەشێکی دیکەدا باسی خەڵاتی نوبێلی کردو وتی: لە کاتێکدا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٣ بەخشرایە خاتوو “نەرگێس محەمەدی”، یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە ئێران، کە ئێستا لە زینداندایە، پەرلەمانی ئەوروپا، لە ڕێگەی هەڵبژاردنی خۆیەوە، ئەو پشتیوانییەی پشتڕاست کردەوە کە جیهانی دێموکرات بە ژنان و بزووتنەوەی ئازادی لە ئێرانن.

ژنانی ئێران لە دژی هەموو جۆرەکانی نایەکسانی و بۆ دامەزراندنی ئازادی تاکەکەسی و دەستەجەمعی خەبات دەکەن. هەموو جیاکارییەک لەسەر بنەمای ڕەگەز و زمان و کولتوور و ئایین ڕەتدەکەنەوە.

هەر بەدوای باسەکەی د.سوهەیلا قادری، خاتوو “مەحبوبە رەحیمی” بەرپرسی کۆمیتەی دەرەوەی یەکیەتیی ژنان بە زمانی نۆروێژی باسێکی لە سەر مێژوو و خەڵاتی ساخوراڤ پێکەش کرد.

لە بەشێک لە باسەکەی ئیشارەی بە مێژوو خەڵاتی ساخوراڤ کرد وتیی: 

خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادی بیرکردنەوە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٨٨ بەخشرا

بەو کەس و گروپ و ڕێکخراوانە کە بەشدارییەکی باشیان لە پاراستنی ئازادی بیرکردنەوەدا هەبووە.

یەکیەتیی ئەوروپا لە ڕێگەی ئەو خەڵاتەوە  یارمەتی ئەو کەسانە دەدات، کە لە هەوڵەکانیاندا بۆ بەرگریکردن لە کەیسەکانیان تێدەکۆشن.

ئەم خەڵاتە تا ئێستا بەخشراوە بە کەسانی ناڕازی، سەرکردە سیاسییەکان، ڕۆژنامەنووسان، پارێزەران، چالاکانی مەدەنی، نووسەران، دایکان، ژنەکان، سەرکردەکانی کەمینەکان و زۆر کەسی دیکە.

بە تایبەتی پێشخستنی ئازادی ڕادەربڕین و مافی کەمینەکان و ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەرەپێدانی دیموکراسی و جێبەجێکردنی سەروەری یاسا.

چەندین کەس براوەی خەڵاتی ساخوراڤن، لەوانە نیلسۆن ماندێلا و چەندین کەسی دیکە خەڵاتی ئاشتی ساخارۆڤیان وەرگرتووە..

لە بەشێکی دیکەدا رەحیمی ئیشارەی بە ناوی دوازدە ژنی براوەی خەڵاتی ساخوراڤ کرد کە چواریان کورد بوون.

لە بڕگەی سێهەمی سمینارەکەدا بەرێز “شێتیل سەلنێس” باسێکی لەسەر ئێران و خەڵاتی ئاشتی بە نێرگس محەممەدی و شۆرشی ژینا لە ئێراندا کرد. بەرێزیان ئاماژەی بە ناحەداڵەتیەکانی کۆماری ئیسلامی دەرهەق بە میلەتەکەی خۆی و نەتەوەی کورد بەتابەتی کرد. هەروەها باسی دانی خەڵاتی نوبێل و رۆڵی کۆماری ئیسلامی و بەلارێدابردنی خەڵاتەکەی کرد. وتیی: ٦ی ئۆکتوبر نێرگس وەک براوەی خەڵاتی ئاشتی دیاری کرا، بەڵام ٧ی ئۆکتوبر شەری حەماس و ئیسرایلی دروست کرد.

لە برگەی چوارەمی سمینارەکەدا. بەرێز” جۆن پێدەر” سەرۆکی رێکخراوی لێبوردنی نۆروێژ، باسێکی لە سەر شێوەی کاری رێکخراوی لێبوردنی نۆروێژ پێکەش کرد.

لە بەشێک لە باسەکەیدا وتیی: رێکخروای لێبوردنی نۆروێژ هەوڵ دەدا بە پێی ئەو ئامارەنەی کە لە لایەن سەرچاوە باوەر پێکراوەکانە بەدەستی ئێمە دەگەن، بەتایبەت لە سەر  لەسێدارەدان، دەستگیرکردن و سەرکوتکردنی مافی مرۆڤ بە پێی توانا لە قاوی بدەین و بیگەیەنینە شوێنی مەبەست.

بەشی کۆتایی سمینارەکە تەرخانکرابوو بۆ پرسیارو وەڵام، کە بەشداربوان زۆر چاڵاکانە بەشداری باسکەنیان کرد.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کودستانی ئێران، کۆمیتەکانی دەرەوەی وڵات و نۆرێژ.

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

2025-04-24
کاروچالاکی

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-06
بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-05-02
سیاسی

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

بڵاوکردنەوەی یەکیەتیی ژنان
2025-04-29

پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی ۱۲ی بانەمەڕ ڕۆژی خوێندکاری کورد

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

یاسای دژەژنان لە ئێران و ئکامەکانی

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

ئەی ویلایەتی فەقێ؟!

بەشداری شاندێک لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان لە سیمینارێک بە بۆنەی ١٢٧ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی

“بەشداری نوێنەرانی کۆمیتەی گشتی یەکیەتیی ژنان لە کۆڕی پرسە و بەخاک سپاردنی هونەرمەند “سەید عەلی ڕەحیم پوور”

“ئابووریی و ژنان، و چەڵێنجەکانی سەدەی بیست و یەک”

اقتصاد و زنان؛ چالش‌ها و فرصت‌های قرن بیست و یکم

دەعوەتی فەرمی ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن یەکیەتیی ژنانی کۆیە

بەڕێوەچوونی سمینارێک لە ژێرناوی (ئاشتی و ژن، ژیان، ئازادی) لە وڵاتی نۆروێژ

  • یەکیەتیی ژنان
  • بڵاوکردنەوە: 2024-01-28
  • 08:37

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥/١/٢٠٢٤   لە لایەن کومیتەکانی دەرەوە و نۆروێژی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کتێبخانەی لیللێسترۆم و کۆمۆنی لیللێسترۆم رێکخرا.

سمینارێکە بە بۆنەی پێدانی خەڵاتی ساخوراڤ لە لایەن پارلمانی ئورپا، بە “ژینا ئەمینی” و خەڵاتی نوبێل لە نۆروێژ بە “نێرگس محەممەدی”، بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی یەکیەتیی ژنان و کوردانی دانیشتووی وڵاتی نوروێژ و بەشداری بەرچای نۆروێژیەکان لە شاری لیللێسترۆم بەڕێوە چوو.

سەرەتا بۆ ڕێز گرتن لە شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری ساتێک بێدەنگی ڕاگەیێندرا.

دواتر لە لایەن بەرێوەبەری سمینارەکە خاتوو “سەیران مەعروفی” بە هەر دوو زمانی کوردی و نۆروێژی بەخێرهاتنی بەشداربووان کرا و بە کورتی ئاماژەی بە مەبەستی سمینارەکە و لە پێوەندی لە سەر شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی و سەرهەڵدانەکانی ئەم دوایەی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئیشارە بە چەند خاڵی گرینگ کرد. لە بەشێک لە باسەکەییدا مەعروفی وتیی: لە ١٦ی سێپتەمبری ٢٠٢٢  ژینا کچە کوردێک لە ئێران بە هۆی خۆدانەپۆشین لە لایەن هێزە سەرکوتکەرکانی رێژیمی ئێران دەسگیرکراو کوژرا. ئەوەی کە ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە دەستگیرکرا، لەسەر بنەمای ئەوە بوو کە بە شێوەیەکی شایستە خۆی دانەپۆشیبوو، بەڵام ئەوەی کە کوژرا، ئاماژەیەکی بەهێزە کە ئەو کورد بووە. چون ئەگەر پۆلیسی ئەخلاق هەموو ئەوژنانەی بە هۆی حیجابی نەگونجاوە دەستگیر بکات و بکوژێت، ژنێک لەسەر شەقامەکانی تاران نامێنێتەوە. دوای شەهید کردنی ژینا ئەمینی و بەخاکسپاردنی لە زێدی خۆی سەقز ووتنەوەی درشمی ژن، ژیان، ئازادی لە گۆردستانی ئاجی زۆری نەخایەند کە سەرتا سەری کوردستان، بەلوچستان و ئێران و جیهانی گرتەوە و ژن، ژیان، ئازادی بوو بە چەقڵی جاوی دوژمن.

 لە بەشێکی دیکە دا مەعروفی باسی لە مێژووی دوورو درێژی بزوتنەوەی ژنان لە رۆژهەڵات ورۆژئاوا کرد.

٨ ساڵ لەمەوبەر ژنان لە کۆبانی لە کاتی شەر لە گەڵ داعشدا هاواریان دەکرد ژن، ژیان، ئازادی.

 ئەم ژنانە بوونە هێمای خەباتی ڕزگاریخوازانەی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا، بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەوەی کە ئەم دروشمە لە کوردستانەوە هاتووە، ڕێکەوت نییە. زیاتر لە ٨٠ ساڵە ژنانی کورد خۆیان لە دژی پیاوسالاری و خەباتی ڕزگاریخوازی کوردیان ڕێکخستووە.

لە بڕگەی یەکەمی سمینارەکەدا، بەڕێز خاتوو “سوهەیلا قادری”،  دوکتوورای رەوابتی نەتەوەی و چالاکی مافی مڕۆڤ، بە ئانڵاین باسێکی بە زمانی ئینگلیسی لە سەر خەڵاتی ساخوراڤ بە ژنیا ئەمینی لە پارلمانی ئوروپا پێشکەش کرد. لە بەشێک باسەکەی قادریدا هاتبوو:

من شەرەف و شانسی بەشداریکردنم لە مەراسیمی خەڵاتکردنی ٣٥هەمین خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادی بیرکردنەوە لە پەرلەمانی ئەوروپا لە ١٢ی دێسەمبر هەبوو. خەڵاتی ساخارۆڤی ساڵی ٢٠٢٣ بە ژینا ئەمینی و بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە ئێران بەخشرا.

ژینا ئەمینی، دوای مردنی خەڵاتی ساخارۆڤی پێبەخشرا، دەتوانرێت بە چوارەمین ژنی کورد هەژمار بکرێت.

لە غیابی ئەودا، پەرلەمانی ئەوروپا دایک و باوکی ژینائەمینی بانگهێشت کردبوو. بەڵام کاتێک بڕیار بوو بێنە فەرەنسا لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لە تاران ڕێگرییان لێکرا کە وڵات بەجێبهێڵن. پارێزەرەکەیان، ساڵح نیکبەخت، کە توانی بێتە فەرەنسا، نوێنەرایەتی بنەماڵەی ژینا بکات.

خاتوو موژگان ئیفتخاری دایکی ژینا نامەیەکی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا نووسیبوو و داوای کردبوو ژنێک بیخوێنێتەوە. ئەو منی وەک نوێنەری خۆی دەستنیشان کردبوو، بەڵام بەهۆی پرۆتۆکۆڵەوە تەنیا نیکبەت ڕێگەی پێدرابوو نوێنەرایەتی خێزانەکە بکات.

لە بەشێکی دیکەدا باسی خەڵاتی نوبێلی کردو وتی: لە کاتێکدا خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٣ بەخشرایە خاتوو “نەرگێس محەمەدی”، یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە ئێران، کە ئێستا لە زینداندایە، پەرلەمانی ئەوروپا، لە ڕێگەی هەڵبژاردنی خۆیەوە، ئەو پشتیوانییەی پشتڕاست کردەوە کە جیهانی دێموکرات بە ژنان و بزووتنەوەی ئازادی لە ئێرانن.

ژنانی ئێران لە دژی هەموو جۆرەکانی نایەکسانی و بۆ دامەزراندنی ئازادی تاکەکەسی و دەستەجەمعی خەبات دەکەن. هەموو جیاکارییەک لەسەر بنەمای ڕەگەز و زمان و کولتوور و ئایین ڕەتدەکەنەوە.

هەر بەدوای باسەکەی د.سوهەیلا قادری، خاتوو “مەحبوبە رەحیمی” بەرپرسی کۆمیتەی دەرەوەی یەکیەتیی ژنان بە زمانی نۆروێژی باسێکی لە سەر مێژوو و خەڵاتی ساخوراڤ پێکەش کرد.

لە بەشێک لە باسەکەی ئیشارەی بە مێژوو خەڵاتی ساخوراڤ کرد وتیی: 

خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادی بیرکردنەوە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٨٨ بەخشرا

بەو کەس و گروپ و ڕێکخراوانە کە بەشدارییەکی باشیان لە پاراستنی ئازادی بیرکردنەوەدا هەبووە.

یەکیەتیی ئەوروپا لە ڕێگەی ئەو خەڵاتەوە  یارمەتی ئەو کەسانە دەدات، کە لە هەوڵەکانیاندا بۆ بەرگریکردن لە کەیسەکانیان تێدەکۆشن.

ئەم خەڵاتە تا ئێستا بەخشراوە بە کەسانی ناڕازی، سەرکردە سیاسییەکان، ڕۆژنامەنووسان، پارێزەران، چالاکانی مەدەنی، نووسەران، دایکان، ژنەکان، سەرکردەکانی کەمینەکان و زۆر کەسی دیکە.

بە تایبەتی پێشخستنی ئازادی ڕادەربڕین و مافی کەمینەکان و ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەرەپێدانی دیموکراسی و جێبەجێکردنی سەروەری یاسا.

چەندین کەس براوەی خەڵاتی ساخوراڤن، لەوانە نیلسۆن ماندێلا و چەندین کەسی دیکە خەڵاتی ئاشتی ساخارۆڤیان وەرگرتووە..

لە بەشێکی دیکەدا رەحیمی ئیشارەی بە ناوی دوازدە ژنی براوەی خەڵاتی ساخوراڤ کرد کە چواریان کورد بوون.

لە بڕگەی سێهەمی سمینارەکەدا بەرێز “شێتیل سەلنێس” باسێکی لەسەر ئێران و خەڵاتی ئاشتی بە نێرگس محەممەدی و شۆرشی ژینا لە ئێراندا کرد. بەرێزیان ئاماژەی بە ناحەداڵەتیەکانی کۆماری ئیسلامی دەرهەق بە میلەتەکەی خۆی و نەتەوەی کورد بەتابەتی کرد. هەروەها باسی دانی خەڵاتی نوبێل و رۆڵی کۆماری ئیسلامی و بەلارێدابردنی خەڵاتەکەی کرد. وتیی: ٦ی ئۆکتوبر نێرگس وەک براوەی خەڵاتی ئاشتی دیاری کرا، بەڵام ٧ی ئۆکتوبر شەری حەماس و ئیسرایلی دروست کرد.

لە برگەی چوارەمی سمینارەکەدا. بەرێز” جۆن پێدەر” سەرۆکی رێکخراوی لێبوردنی نۆروێژ، باسێکی لە سەر شێوەی کاری رێکخراوی لێبوردنی نۆروێژ پێکەش کرد.

لە بەشێک لە باسەکەیدا وتیی: رێکخروای لێبوردنی نۆروێژ هەوڵ دەدا بە پێی ئەو ئامارەنەی کە لە لایەن سەرچاوە باوەر پێکراوەکانە بەدەستی ئێمە دەگەن، بەتایبەت لە سەر  لەسێدارەدان، دەستگیرکردن و سەرکوتکردنی مافی مرۆڤ بە پێی توانا لە قاوی بدەین و بیگەیەنینە شوێنی مەبەست.

بەشی کۆتایی سمینارەکە تەرخانکرابوو بۆ پرسیارو وەڵام، کە بەشداربوان زۆر چاڵاکانە بەشداری باسکەنیان کرد.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کودستانی ئێران، کۆمیتەکانی دەرەوەی وڵات و نۆرێژ.

بابەتی هاوشێوە

هێمای ئیدئۆلۆژیک

2025-05-07

ڕێزلێنان لە دوو کەس لە هاوکارانی یەکیەتیی ژنان

2025-05-06

زن، زندگی، مقاومت؛ روایت نانوشته‌ی زنان کورد از خط مقدم انقلاب تا حاشیه‌های سانسور

2025-04-29

بەڕیوەچوونی سیمینارێک لەلایەن بەشی ئامووزشی یەکیەتیی ژنان

2025-04-24

پێڕستی بابەت

  • گۆڤاری ژنان
  • ئاگاداری
  • هەواڵ
  • وتار

بەستەری پێویست

  • کاروچالاکی
  • وتووێژ و چاوپێکەوتن
  • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو

پێوەندی

  • ئیمەیل بنێرە
  • ئێمە لە فەیسبووک
  • ئێمە لە ئینستاگرام

Add New Playlist

No Result
View All Result

یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی
  • سەرەتا
  • کاروچالاکی
  • گۆڤاری ژنان
  • هەواڵ
  • وتوێژ
  • وتار
  • کۆمیتەکان
    • کوردستان
    • سوئێد
    • فینلەند
    • دانمارک
    • نۆروێژ
    • سوئیس
    • ئاڵمان
    • ئەمریکا
    • ئوسترالیا
    • بلژیک
    • بەریتانیا
    • کانادا
  • بابەتی زیاتر
    • بەیاننامە و ڕاگەیەندراو
    • ئاگاداری
  • پێوەندی
  • فارسی